پڕوژەی سەربەخویی وهەڕەشەی نەیارانی

پڕوژەی سەربەخویی وهەڕەشەی نەیارانی
مێژووی سیاسی کورد ،مێژویێکی پڕلە خەبات و قوڕبانیدان لە پێناو دوزێکی نەتەوەیی ڕەوادا ،کورد وەک نەتەوەیێکی بەشخوراوی ناوچەی ڕوژهەڵاتی ناوەڕاست لە پێناو سەربەخویی کوردستاندا باجێکی زوری مادی و مەعنەوی و مرویی پێشکەش بە دوزە ڕەواکەی کردووە و ڕوبەڕوی سەرسەختترین دوژمن بوتەوە بو مانەوەی خوی وناسنامە نەتەوەییکەی ، چونکە نوخبە سیاسیە دەستەڵاتدارەکانی ئەم دەقەرە هەڵگری چەشنە ئەقڵیەتێکی سیاسین ئەوتوون کە بێجگە لە خویان ماف و داخوازی نەتەوەی غەیری خویان بە ڕەوا نابینن و لە سەروی هەموشیانەوە ماف و داخوازیەکانی نەتەوەی کورد و بەدرێژایی قوناغەکانی مێژووی سیاسی ناوچەکە کورد ڕوبەڕوی ستەم و زوردارییەکی زور هاتووە و ونەیارانی بەردەوام هەوڵیان داوە دوزە ڕەواکەی گەمارو بدەن و لە هەنگاونان بو پێشەوەبەرەوئامانج ڕایبگرن.

لە دەڤەری ڕوژهەڵاتی ناوەڕاست دا کەلتوری سڕینەوەی بەرامبەر کەلتورێکی سیاسی باوە هەر بویەش دەبینین لەم ناوچەیەدا هەمیشە و لە هەمو قواغەکاندا ناسەقامگیری سیاسی و کومەڵایەتی جێیگەی سەقامگیری و ئاشتی وئارامی گرتوتەوە لە ئاکامی یەکتر قەبوڵ نەکردن و کاریگەری ئەو کەلتورە سیاسیە باڵادەستەی کە لە ئەقڵیەتی سیاسی دەستەڵاتدارانی دەڤەرەکەدا بوونی هەیە بوتە هوی سەرهەڵدانی ئەم هەمو تراژیدیا و کارەسات و ماڵوێرانییە کە هەتا کو ێیستاش بەردەوامە و ێێمەی کوردیش پشکی شێرمان بەرکەوتووە.

دوژمنان و ناحەزانی دوزی ڕەوای کورد ڕاستەوخو وەناڕاستەوخو بە دڕندانەترین شێوە پەلاماری کوردو کوردستانیان داوە بە هەمو جورێک، کوردیش بەردەوام بەرگری لە مانەوەی خوی ناسنامەکە ی خوی کرددووە وبەرپەرچی دوژمنانی خوی داوەتەوە و و پارێزگاری لە بونی خوی کردووە وەک نەتەوە ، شوڕش و ڕاپەڕینە مەزنەکانی نەتەوەکەمان بەڵگەی حاشا هەڵنەگرن لە سەر خوڕاگری نەتەوەکەمان لە بەڕامبەر بیری ڕەگەزپەرستی سەردەست لە ناوچەکە ئایولوژیایێک کە هەتا ێیستا نەک هەر کاریگەرییەکەی نەماوە بەسەر ئەقڵی سیاسی دەسەتڵاتداران لە نێو دەوڵەتە عەرەبی و ێیسلامییەکاندا بەڵکو تادێت توندتر و و پەلاماردەر دەبێت و هەر چەند دوزی ڕەوای کورد لە ئامانج نزیک ببێتەوە هەوڵەکانی ئەوانیش چڕترتر و توندتر دەبنەوە لە سەر هەمو ئاستەکاندا و ئەوەی کە ێێمە ئەمڕو بەرچاومان دەکەوێت ڕێک ئەوەیە کە دە بینین چون و بە چ شێوازێک وا خەریکی دژایەتی کردنی پڕۆژەی سەربەخویی کوردستانن لە باشوری کوردستان

مەترسی و هەڕەشەکانی سەر دوزی کورد ئەمڕو گەیشتوتە ئاستێک کە دەبێت کورد پێش هەمو شتێک خوی لە لەیەکترازانی سیاسی بپارێزێت و بەدەستی خوی ماڵی خوی وێران نەکات ،ئەمڕو بە داخەوە بە جورێک بوشایی دروست بووە لە نێو ماڵ کوردی دا دەستوەردانەکانی دەوڵەتە داگیرکارکانی کوردستان زور بە زەقی دیارن و هندێ لاباڵ و کەسایەتی لە باشوری کوردستان و دەوروبەری بە تەواوەتی کەوتونەتە ژێر هەژمونی ئەجندای سیاسی هەرێمی و هاوشانی ئەوان سەنگەریان لە پڕوژەی سەربەخویی کوردستان وەک پڕوژەیێکی پیروزی نیشتیمانی گرتووە کە ڕێزدار بارزانی دەیان ساڵە هەوڵی بوداوە و وهەوڵی بو دەدات، پێگە بە هێزە نێودەوڵەتیەکەی بەکار هێناوە و دەهێنێت بو سەرخستنی پڕوژەکە و بە سود وە رگرتن و هەنگاونان لە م هەل و مەرجە گونجاوەی کە بو مەسەلەی کورد هاتوتە پێشێ

هەنگاوەکانی سەروک بارزانی لە هەمو ڕویێکەوە واتە لە ڕۆی سیاسی و دیبلوماسی و ئەمنی و سەربازی و هتد مایەی ستایش کردنن و حەق وایە هەمو کوردێک شانازی بە سەروک بارزانییەوە بکات چۆنکە لە یەک کاتدا هەم پێشمەرگەی ناوسەنگەر بووە و هەمیش سەروک و لە هەردو ئەرکەکەدا ئامانجی سەرەکی بارزانی پاراستنی ناسنامە و کەڕامەتی کورد بووە و گەیاندنی کورد بە لوتکەی سەرفەڕازی کە ئەویش سەرخستنی پڕوژەیێکی نیشتمانی پیروزبووە تاکو کوردیش وەک هەر نەتەوەیێکی خاوەن دەوڵەت ببێتە خاوەن دەوڵەتێکی سەربەخو بە خوی و هەتا هەتایەلە ژێر دەستی و ستەمکاری دوژمن و نەیارە کانی ڕزگاری بێت و خوی ببێتە خاوەن ێیڕادەی سەربەخو بە خوی .

وتارەکەم بە م چەند ووشەیە کوتایی پێ دەهێنم ئەویش ئەوەیە کاودانی سیاسی ئەمڕۆ یەک دەنگی و یەک هەڵوێستی لە کورد دەخوازێت داوام وایە لە هەر کوردێکی دڵسوزو نیشتیمانپەروەر هاوکاری هێژا بارزانی بکەن لە پێناو سەرکەوتنی کوردو کوردستاندا وەک تاکە ڕێگای سەربەرزی و سەرفەڕازی نەتەوەکەمان بو وەڵامدانەوەی هەمو ناحەزان و دوژمنە ناوخویی و دەرەکیەکان .
Top