کامیان بگەڕێتەوە؟ یوسف محەمەد یان کەرکوک!

کامیان بگەڕێتەوە؟ یوسف محەمەد یان کەرکوک!
یوسف محەمەد لەبەر ئاشووب نانەوەی ناو پەرلەمان و ئاژاوە گێڕی سەر شەقام و بە مەبەستی پێشگرتن بە فەوزای سیاسی و پووچەڵ کردنەوەی ئەو پیلانگێڕیەی بە دەست لە پشتدانی دەرەکی دژ بە ئامانجە نەتەوەییەکان لە هەولێر وەدەرنرا، کەرکوکیش بە مەبەستی دابڕاندن لە کوردستان و لکاندنی بە عەرەبستانەوە، رژێمە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق بە بەرنامە کاریان لەسەر کردووە و ئێستاش رژێمە شیعەگەریەکەی بەغدا درێژە بە هەمان سیاسەت دەدات، ئەوەی جێگای سەرنجە دژانی سەربەخۆیی کوردستان و گرووپە ئاژاوەگێڕەکانی سەر شەقام، ئەوەندەی باسی گەڕانەوەى یوسف محەمەد بۆ سەر کورسی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەن، ئەگەر چارەگێکی ئەوە و زۆریش کەمتر باسی گەڕانەوەی کەرکوک و ناوچە دابڕینراوەکانی تریان کردبا، ئێستا هەم کەرکوک دەگەڕایەوە شوێنی سرووشتی و مێژوویی خۆی، هەمیش کورد لە قۆناغێکی تردا دەبوو، ئەوە لە کاتێکدایە گەڕانەوەی یوسف محەمەد پەیوەندی بە شکۆی حزبی و برەو دانەوەیە بە ئاشووب نانەوەى ناو پەرلەمان و ئاژاوەگێڕیەکانی سەر شەقام، گەڕانەوەی کەرکوکیش پەیوەندی بە شکۆی نەتەوەیی و دابین کردنی ئاسایش و رەواندنەوەی ئەو مەترسیانەوە هەیە، کە کۆتایی بە زوڵم و ستەمی سەر گەلێکی چەوساوە و ستەم چەشتوو دێنێ.
Top