سەرۆك بارزانی، نەوشیروان مستەفا دەبینێ؟

سەرۆك بارزانی، نەوشیروان مستەفا دەبینێ؟
له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا "كوردستان" وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی نوێ له‌ ئه‌تله‌سی جیهان خۆی نمایش ده‌كات، ئه‌مه‌ ڕاستیه‌كی حه‌تمی یه‌، ده‌بێ بێته‌دی و زۆرینه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ و جیهانیش به‌ دڵێكی ڕازی یه‌وه‌ به‌دیار ژانی له‌دایك بوونی ده‌وله‌تێكی نوێوه‌ دانیشتوون و زلهێزه‌كانیش هاوكارن و به‌شێكی كه‌میش له‌ وڵاتان ناڕازین و ئه‌یانه‌وێ ئه‌و ئه‌جێندا تاریكه‌ی كه‌ به‌سه‌ر گه‌لی خۆیان سه‌پاندوویانه‌ به‌ ئه‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستانیشدا بیسه‌پێنن.
‎گرنگترین پایه‌ بۆ دروست بوون و مانه‌وه‌ی سه‌ركه‌ووتوانه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ كوردستانیه‌، یه‌ك ڕیزی و ته‌بایی ناوخۆ و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی یه‌، بیرمان نه‌چێت له‌ مێژوودا كورد چه‌ندین جار ده‌وڵه‌تی ڕاگه‌یاندووه‌ به‌ڵام دژایه‌تی وڵاتانی دراوسێ به‌ ده‌سیسه‌ی ناوخۆ شكستیان به‌ حوكمه‌ ناوخۆییه‌كه‌ هێناوه‌ و بونه‌ته‌ به‌شێك له‌ مێژو و وانه‌یه‌ك بۆ ئێستا.
‎بۆیه‌ پێویسته‌ به‌ر له‌ ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی خه‌ڵكی كوردستان و لایه‌نه‌كان به‌ ته‌بایی به‌و ئه‌و ئامانجه‌ مه‌زنه‌ بڕۆین و هاوكار و دینگه‌ی ڕاگرتن و سه‌رخستی بین.
‎گومانی تێدا نی یه‌ ئه‌ركی له‌ پێشینه‌ی دروستكردنی ئه‌م هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیه‌ به‌ر سه‌رۆك "مه‌سعود بارزانی" ده‌كه‌وێت وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم و خاوه‌ن گه‌وره‌ترین لۆبی جیهانی و تاكه‌ سه‌ركرده‌ی ماندوو به‌ پرسی ده‌وڵه‌ت و ده‌وڵه‌تداری و ڕابردووی نیو سه‌ده‌ پێشمه‌رگایه‌تی و شاره‌زایی ته‌واو له‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وله‌تیه‌كان و بنه‌ماكانی دروست بوونی ده‌وڵه‌ت.
‎بۆیه‌ وه‌ك چۆن هه‌میشه‌ "سه‌رۆك بارزانی" خه‌مخۆری ئاشتی و ته‌بایی ناوخۆ بووه‌ و ده‌ستپێشخه‌ری بۆ نزیك بوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان كردووه‌ و له‌و پێناوه‌شدا زۆریترین قوربانی به‌ حیزبه‌كه‌ی خۆی و ته‌نانه‌ت به‌ ته‌مه‌ن و ژیانی خۆشی داویه‌تی، هه‌ر به‌ هه‌مان ڕوحیه‌ت كه‌ سه‌نگه‌ره‌كانی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ی قایم كردووه‌ و له‌ په‌لاماری تیرۆرستان و دوژمانی ده‌ره‌كی پاراستویه‌تی، هه‌ر به‌و جۆره‌ش سه‌نگه‌ری ته‌بایی ناوخۆ قایم ده‌كات و له‌ هەفتەكانی داهتوودا پێم وایە جارێكی تر بانگهێشتی فه‌رمی كه‌سی باڵاده‌ستی لایه‌نه‌كان ده‌كات كە نەوشێروان مستەفاش یەكێكە لە بانكهێشتكراوەكان و ئه‌م جاره‌ش هه‌مووان له‌ ده‌وری (مێزی سه‌ربه‌خۆیی) كۆده‌كاته‌وه‌ و بۆ دواجار له‌ دوا هه‌وڵه‌كان و ده‌ره‌نجامه‌كان ئاگاداریان ده‌كاته‌وه‌ و به‌ هه‌مووان ده‌لێت، به‌ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هه‌موو لایه‌ك ئیتر كاتی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ته‌ و سه‌رده‌می ژێرده‌ستی به‌سه‌ر چوو.

Top