پێشمه‌رگه‌ مه‌ترسیدارترین هێزه‌

پێشمه‌رگه‌ مه‌ترسیدارترین هێزه‌
له‌جه‌نگی دژ به‌ تیرۆر، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له‌ قاره‌مانێتیدا نموونه‌ی هێزێكی به‌رچاو بوو، چونكه‌ چه‌كی ده‌ستی و پابه‌ندبوونی به‌ پره‌نسیپی جه‌نگ نابه‌رامبه‌ر بوو له‌گه‌ڵ هێزێك هیچ به‌هایه‌كی لا پیرۆز نه‌بێ و ده‌ستی به‌سه‌ر زۆرترین و پێشكه‌وتووترین چه‌كی سوپا فاشیله‌كه‌ی عێراق گرتبێ.
له‌ مامه‌ڵه‌كردنی دوو ساڵی زیاتر له‌ جه‌نگ، به‌ رێنمایی و فه‌رمانده‌یی سه‌رۆك مسعود بارزانی. رێزگرتن له‌ یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی تایبه‌ت به‌ دیل و پاراستنی هاووڵاتیانی سڤیل و پته‌وكردنی پێكه‌وه‌ژیان و رزگاركردنی هاووڵاتیان به‌بێ ره‌چاوكردنی ئایدۆلۆژیای دینی و نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی و بوون به‌ چه‌تری پارێزگاری لێان، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ ئاستی نێوده‌وڵه‌تی كرده‌ خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی مه‌زنتر.
له‌ هه‌مانكاتیشدا به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ دڕنده‌یی داعش و رۆحی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی مه‌زهه‌بیانه‌ی هێزه‌كانی دیكه‌ی عێراق، هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ نه‌یارانی كورد و به‌تایبه‌تی ئه‌و هێزانه‌ی بۆ ئامانجی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ له‌ عێراق دروست بووه‌ ده‌بێته‌ مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌، چونكه‌ رۆژ دوای رۆژ وڵاتانی خاوه‌ن پێگه‌ و بایه‌خدار به‌ پرسی مافی مرۆڤ و دیموكراسی هێزی پێشمه‌رگه‌ وه‌ك فاكته‌رێكی دڵنیایی له‌سه‌قامگیری و ئارامی ده‌بینێنێ و پشتیوانی له‌م هێزه‌ ده‌كات و پێچه‌وانه‌كه‌یشی رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ئاماژه‌ی مه‌ترسیدار له‌سه‌ر كرده‌وه‌كانی هێزه‌ میلیشاكانی عێراق نیشان ده‌ده‌ن، كه‌ بوونه‌ته‌ هۆی پێشێلكردنی مافی هاووڵاتیان و ره‌چاوی هیچ به‌هایه‌ك ناكه‌ن، ئه‌مه‌ش وا له‌و هێزانه‌ی كردووه‌ ڕوانینیان بۆ پێگه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ ئاستی جیهان به‌ مه‌ترسیدار بزانن.
Top