یەکێتی لەیەککاتدا هەم جەمانەو هەم عەگالی لەسەرناوە ....

یەکێتی لەیەککاتدا هەم جەمانەو هەم عەگالی لەسەرناوە ....
ئەوەی يەکێتی ئەمرۆ لە ساحەی سياسی دەیكات . جگە لە دوواليزمەی سياسی هيچی تر نيە . گوتاری ميديای يەكێتی ئەمرۆ بە بەراورد لەگەل ئەو زمانەی لە دانوستانە فەرمييەكان لەگەل حزب و لايەنە سياسيەكان بەگشتی و پارتی بەتايبەت بەكاری دەهێنێت ئاسمان و ريسمانی فەرقە لە هەمبەر بابەتی سەربەخویی . ئەوان ئەمرۆ هێندەی هێزە عەرەبیە عيراقييەكان پەرۆشی گەرانەوەن بۆ عيراق و پرۆژەکەی عەمار حەكيم و رەوتی شيعەگەری لە عيراق ، بويە دەليم شيعەگەری چونكە ئەوان ئێستا خويان بە خاوەنی عيراق و خانەخوی عيراق دەزانن . لەبەر ئەوەی سونەكانی عيراق ئەمرۆ نەك ناتوانن عيراق چييەتی بكەن بەلكو نێوماڵی خوشيان بۆ كۆ ناكرێتەوە .
يەكێتی ئەمرۆ لە ژێر دوو فشار سياسەت دەكات يەكێك فشاری عيراقی بوون . عيراقی بونێك كە هێندەی ئايەتولاكان حوكمران و دەست روشتوون لە عيراق هێندە عيراقيە عەرەبەكان قسەيان ناروات . واتە مەبەستمە بلێم هێندەی يەكێتي كەوتووتە ژێر فشاری شيعە ئێرانيەكان هێندە نەكەوتووتە ژێر فشاری شيعە عەرەبەکان . ئەوەی یەکێتی دەكات ئەگەر بۆ عيراقيش بيكات دواجار رازی كردن و فشارەکە لە لايان ئێرانەوە هاتووە . فشاری دووەميان جەماوەر و خەلکە . يەكێتی ناوێرێت يان رونتر بلێم ناتوانێت بە روونی و ئاشكرای بلێت من دژی سەربەخوییم . چونكە رەنگە دواجار هةموو يەكيتيەكان و قاعيدەی يەکێتی وا بير نەکەنەوە ، بەشێکیشی لە ترسی شەقام و مێژوو .
هوكارێکی دیکە كە بە دیدی من يەکێتی دەولەت و سەربەخویی كوردستانی ناوێت بە تايبەت لە ئێستادا .لە دژ و رقی پارتييە . واتە يەکێتی دەولەتێکێ ناوێت مالی بارزان رێبەرو و بناغە دارێژەری بن . ئەمەش بۆ بيركردنەوەی ماموستاكەیان دەگەرێتەوە ( برايم احمد) ە کە ئەمرۆ نەوشێروان و هيرۆ درێژە پێدەرین ، ئەم مەدرەسەیەش ئەمرۆ دانەمەزراوە بەلكو سالی 1969 برايم احمد رێبەرایەتی ئەم ڕەوتەی دەكرد . ڕەوتی دژايەتی پارتی و بنەمالەی بارزانی .
كەمن پێشتريش لە چەند ووتارێكم ئاماژەم بەم خالە کردووە و باسمكردوە كە يەكێتی دەولەتێكی ناوێت هيچ نەبێت بنەمالەی بارزانی پشكی شێريان لە راگەياندنی هەبێت ، ئەوان روون و ئاشكرا ئەم قسەیە ناكەن بەلام شەقام و سوشيال ميديايان پر كردووە لەو بيركردنەوەیە تەنانەت بەشێك لە سياسەتكاران و پەرلەمانتارانيشيان نايشارنەوە كە دژی دەولەت و سەربەخوين خو رۆژانە لە تيفيە عەرەبييەكان بە ئاشكرا دژايەتی خويان بو بابەتی سەربەخویی دەردەبرن و دەلێن بارزانی خەتەرێکی گەورەیە لەسەر یەکپارچەی خاكی عيراق . ئەمە ديدی منە ديد و دونيا بینينی خویانە ،
بەلام دەبێت پارتی دواجار يەکێتی بخاتە بەردەم دوا بريار. دەبێت وای لێ بكات خوی یەکلایی بكاتەوە ،چونكە يەکێتی ئەمرۆ سياسەتی كات كوشتن لەگەل پارتی جێبەجێ دەکات لەسەر پرسی سەربەخویی و چونيەتی چارەسەرکردنی كێشە نێوخوييەكانی كوردستان جا هەر رۆژەو بە ناوی پرۆژەی تازە شەقام مەشغول دەكات و بابەتی سەربەخوی دەخاتە دواوەو و پرسة نێوخویەكان زياتر دەجولێنێت .روونيشە كات بەفيرۆدان نە لە بەرژەوەندی پارتی و نە لەبەرژەوەندی پرسی سەربەخوييە .
Top