شکستی سەرۆک بارزانی

شکستی سەرۆک بارزانی
هەر شکستێکی سەرۆک بارزانی شکستی بزووتنەوەى رزگاریخوازی کوردە و لە بەرژەوەندی داگیرکارانی کوردستان دایە، چونکە شکستەکە بە پێی گەورە و بچووکی کاریگەری لەسەر رەوتی بەرەو پێشچوونی خەباتی نەتەوەیی و پرۆسەی سەربەخۆیی کوردستان دادەنێ، ئەوەش تەمەنی داگیرکاری داگیرکارانی کوردستان و ژێردەستەیی کورد درێژتر دەکاتەوە، بۆیە ئەوان هەرچی بکەن و چۆن بتوانن شکست بە سەرۆک بارزانی بێنن مافی سرووشتی داگیرکاری و دوژمنکاری خۆیانە، بەڵام ئەوەی جێگای سەرنج و هەڵوەستە لەسەر کردنە، هەڵوێستی هەندێ دەستە و گرووپی کوردییە کە بۆ شکست پێهێنانی سەرۆک بارزانی لە چاویلکەی داگیرکارانی کوردستانەوە لە ماف و ئازادیە نەتەوەییەکانی کورد دەڕوانن، ئەوە لە کاتیکدایە ئەو دەستە و گرووپە کوردیانە ئەگەر بۆ کاتێکی کەمیش خۆشی حزبی لە شکستی سەرۆک بارزانی وەربگرن، بەڵام تەمەنی ژێردەستەیی خۆیان و نەهامەتیەکانی کورد بۆ زەمەنێکی نادیار درێژ دەکەنەوە.
جا ئەگەر شکستی سەرۆک بارزانی وەک پێشتر ئاماژەم بۆ کرد مافی سرووشتی داگیرکارانی کوردستان بێت، ئەوا بۆ دەستە و گرووپە کوردیەکان جگە لە مافی خۆفرۆشی و رازی بوون بە ژێردەستەیی و چەوسانەوەی زیاتری کورد و کۆڵکێشی و بارەبەری بۆ دوژمنانی کورد و داگیرکارانی کوردستان، هیچ مانا و لێکدانەوەیەکی تر هەڵناگرێ.
Top