ئاماژەكان روونن ئەگەر تێناگەن
March 26, 2017
وتار و بیروڕا
ئەوەی كە باسی لێوە كرا قەترەیەك لە هەڵسوكەوتی سیاسەتی كۆماری ئیسلامی بەرانبەر بە نەتەوەكەی خۆیەتی بەڵام ئەوەی كە لەو دواییە بە ناوی پشتگیری لە نەتەوەی ئێزدی لە لایەن ئێرانەوە ئاشكرا كرا و وەڵایەتی بە ئاشكرا ئاماژەی بە پشتگیری لە نەتەوەی ئێزدی و شەبك و شیعەكانی تەڵەعفەر كردووە.
هەرچەندە بە دەیان جار ئاماژە بەو سیاسەتی عەسكەری و ستراتیژی پاوانخوازی كۆماری ئیسلامی لە بەرانبەر هەرێمی كوردستان كراوە ئەوەی كە ئەمرۆ لە پارێزگای كوردستان لە رۆژهەڵات لە شاری سنە راگەینرا كە سەرۆك كۆماری ئێران ڕایدەگەیێنێت: پڕۆژەی هێڵی ئاسنی تاران- هەمەدان- سنە دەبێت پاش سنە بە كوردستانی عێراقەوە بلكێت و لە ڕێگای سووریاوە بگەیێتە دەریای ناوەڕاست.
ئەوە ئەو رۆۆیا دێرینەی كۆماری ئیسلامییە كە پڵانی درێژخایەنی بۆ دارێشتووە و پشتگیری لە پەكەكەی شنگاڵ و كوردان ئێزدی و نانەوەی ئاڵۆزی لەو ناوچەیە درێژەدان بەو سیاسەتەی كۆماری ئیسلامییە.
هەر بۆیەش ئەوانەی كە وا بیر دەكەنەوە لە ستراتیژیەتی ئەمنی و عەسكەری كۆماری ئیسلامی بەرانبەر بە كوردستان تێناگەن عەیبەیەكی گەورەیە وئەگەر تێێنەگەن بەراستی دان پێدانانەكی روون و ئاشكرا و شەرعییەت دانە بەو ستراتیژییەیە كە لە داهاتوویەكی نێزیك ئەگەر لە چەواشەكارییەكان و بێدەنگییان بەردەوام بن بەرۆك یان دەگریت.