پەلاماردەرە ناوخۆییەکان و سەربازە بەکرێگیراوەکان.

پەلاماردەرە ناوخۆییەکان و سەربازە بەکرێگیراوەکان.
دەردی دۆڕاو ساڕێژی نییە ، دەبێت خۆی لەو ئینحیڕاف و ئینعیقابە خالی بکات کە تێی کەوتووە ، ناتوانێت تەقەبولی ڕاستیەکان بکات و بینەری حەدەسە حەقیقیەکان بێت ، دۆڕاو جیهانێکی بەتاڵ لە حەقیقەت چادەکات تا بتوانێت تۆزێک لە ئازاری خۆی کەمبکاتەوە.
ڕووحی دۆڕاو شەڕانگێزە و پەلاماری هەموو جوانیەکانی حەقیقەت دەدات. دۆڕاو بەتاڵە لە وشەی جوان ، کاری باش ، بیری نایاب و سەردەمیانە ، خاڵیە لە ئاشتی و خەون بە شەڕ دەبینێت و پەلاماری هەموو جوانیەکان دەدات چونکە خۆی تەواو بووەو ئینتیهائی پێهاتووە.
"پەکەکە" جەنگێکی بەرپاکردووە خۆیشی لەخۆی ناگات ، نازانێت بۆچی و لەبەرچی وادەکات و خەیاڵپڵاوەو دڕدۆنکانە جوڵە دەکات.
"پەکەکە" خاوەنی خیطابێکی ڕەمەکی و جەهالەتی ئیدیۆلۆژیایەکی دۆڕاوە ، ناوەڕۆکی ئەو هێزە بەتاڵە لە جوانی و پێکەوەژیان ، ئەو هێزێکی مونحەڕیفەو تامەزرۆی وێرانکارییە ، نەفەسی سڕینەوەی کوردستان سیەکانی داگیرکردووە ، لاشەیەکی کڕاوە و ناتوانێت جوڵەیەکی کوردستانیانە بکات.
سیاسەتی سڕینەوە و خۆم هەم و کەسی تر نییە حەقیقەتی "پەکەکەیە" ، هیچکات هیچ هێزێک قبوڵ ناکات جگە لە خۆی ، "ڕۆژاڤا" باشترین بەڵگەیە بۆ ناسینی حلفەکانی و لق و پۆپەکانی سەربەو هێزە.
کوردستان ئێستا پێویستی بەیەک دەنگی و یەکگوتاری سیاسی هەیە ، هێزە سیاسیەکان لە پشت پەردە کاردەکەن سەربەخۆیی لەبارببەن ، دەستێکی دەرەکی گەورە یارمەتی شکستپێهێنانی خیطابی قەومی و ناسیۆنالیزمی کوردی دەدات لە ناوچەکە ، هێزە کوردیەکان دابەشبوونە و لایەنگرانی دەوڵەتی کوردستان خاوەنی نەفەسی ئاشتین و دەیانەوێت بەرهەمی ئەو هەموو سەرکەوتنانەیان کە لە هەمبەر دوژمنانی کوردستان بەدەستیان هێناوە لە دەوڵەتی کوردستان پێناسە بکەن و جگە لە دەوڵەت بە هیچ شتێکی دیکە ڕازی نابن ، دژبەرانی دەوڵەت سەربازی بەکرێگیراون و جەنگی بەوەکالەت بۆ نەیارانی دەوڵەتی کوردستان دەکەن ، شەرفرۆشن و ئیدیۆلۆژیایەکی دۆڕاو دەستی بەسەریان گرتووە و ناتوانن هەناسە بدەن.
دەوڵەت ڕەحم بە گەندەڵ و جەردەکان ناکات ، ترسی دژبەرانی دەوڵەت لەوەیە ناتوانن لەدوای دەوڵەتی کوردستان بزنس بە خاکێک بکەن کە پێشمەرگە ڕووحی بۆ کردە قوربانی ، ئەوان تووشی نەخۆشیەک بوونە عیلاجیان لە نەبوونی دەوڵەتی کوردستان دەبیننەوە.
وێنە ڕاستەقینەکان ئازارییان دەدەن ، هەموو ئەوانە ئازار دەدەن کە دەوڵەت بە مەملەکەتێکی بۆگەن پێناس دەکەن ، دەوڵەت ئازاری هەموو ئەوانە دەدات کەوا هەوڵی کێشانی وێنەیەکی دەستکرد دەدەن و سروشتی حەقیقەتی کوردستان دەشارنەوە.
کوردستان سەرکەوت بەسەر نەیارانی ، ئێستا کاتی ئەوەیە کۆتایی بەو نەهجە دژە کوردستانیە بێنین ، نەفەسی شەڕ و ئاشوب لەناو ببەین و وەڵامی نەیارانمان تەنها بە دەوڵەتی کوردستان بدەینەوە.
Top