ئەبوبەكرهەڵەدەنی ،یەكگرتویەك بە تامی گۆران

ئەبوبەكرهەڵەدەنی ،یەكگرتویەك بە تامی گۆران
ئەوە جاری یەكەم نییە كە هەڵەدەنی بە قسە قەبەكانی خۆیەوە یەكگرتوو تووشی ئیعراجی دەكات چوون هەڵوێستی یەكگرتوو ئەو هەڵوێستە نییە كە هەڵەدەنی لە شاشەكانی تەڵەفزیۆنی بەناو بێلایەن دەردەكەویت و هەرجارە و كۆمەڵك كێشە بۆ حیزبەكەی دەنیتەوە هەركەسەك دەزانیت كە یەكگرتوو نەیویستووە هیچكات ببیتە لە لایەنەك لە كێشەكانی هەرێمی كوردستان و هیچ كاتیش نەبوتە داشە بەردی ئەو كەسانەی كە رۆژنا رۆژ بە فیتی وڵاتەكی ئیقلیمی كێشە بۆ كوردستان دەنێنەوە .
هەڵەدنی باش دەزانیت كە تاوەكوو ئێستا چەند جۆرە پیلان و لە چ قە بارەیەك دژ بە گەڵی كوردستان و پارتی دیموكرات و سەرۆكەكەی كراوە، بەڵام ئەوەش باش دەزانیت لە بەر ئەوەی كە پارتی و سەرۆكەكەی پشت ئەستورە بەو جەماوەرەی كە هەیەتی هەر بۆیەش ئەم جۆرە پیلانانە هیچ كات كار تێكردنیان نابیت.
ئەوەی كە هەڵەدنی باسی لێوەدەكات هەر ئەوەیە كە ماڵكی بە فیتی هەندەك لایەنی ناوخۆیی كردیان و بودجەو موچەی خەڵكی كوردستانیان بری،ئەوەی كە هەڵە دنی دەی لێت رێك هاوتای هەوڵەكانی بزوتنەوەی دۆراو لە گۆرەپانی سیاسی كوردستان لە بەغدایە كە بە هەموو شێوەیەك لە هەوڵی گوشار خستنە سەر گەڵی كوردستانن.
ئەوەی كە هەڵەدنی داوادەكات جارەكی تر گەرانەوە بۆ سەردەمی دوو ئیدارەیی و شەری نەگریسی خۆكوژییە ئەو كاتەی كە لە 1995 كارەبایان لە سەر هەولێر بری.
ئەوەی كە هەڵەدەنی داوا دەكات رێك داواكارییەكی موحافزی خێر لە خۆ نەدیوی گۆران لە سلێمانی بوو كە تەنانەت بە یەك رۆژیش نەبوو بە محافز .
ئەوەی كە هەڵەدنی داوا دەكات رێك ئەوەیە كە هوشیار عەبدوڵای گۆران لە جیا كردنەوەی پارێزگای سلێمانی لە كوردستان و بە ستنەوەی بە بەغدایە هەربۆیەش من دەڵێم هەڵەدەنیەكی یەكگرتوو بە تامی گۆران.
Top