ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنی له به‌رگی یه‌کگرتوودا
March 24, 2017
وتار و بیروڕا
که‌واته با هه‌ڵه‌دنی و هاوبیره‌کانی بزانن، زیاتر له په‌نجا ساڵه پیلان، فشار، موئامه‌ره‌ی زۆر گه‌وره‌تر به‌رامبه‌ر به پارتی کراوه‌و کۆتاییه‌که‌ی مایه پووچی ئه‌وان و سه‌رکه‌وتنی پارتی بووە، ئه‌وه‌ش ده‌زانن ئه‌وه پارتییه به‌رده‌وام کارتی فشاری به‌هێزتری هه‌یه به‌ڵام نایه‌وێ به‌کاریان بهێنێت، چونکه ئایدیای پارتی ناوچه‌گه‌ری و ئه‌و جۆره بیرۆکه نه‌زۆکه بچوکانه نیه، پارتی به ڕێبه‌رایه‌تی سه‌رۆک بارزانی له بری بڕین، هه‌وڵی زیاترکردن و کردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی گه‌وره‌تری ئاو و نه‌وت و گاز و کاره‌بایه به بێ جیاوازی بۆ هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان.
له کۆتاییدا باشتره سه‌رکردایه‌تی یه‌کگرتوو که به‌رده‌وام ده‌ڵێن: هه‌موو هه‌وڵێکیان بۆ ئاسایی کردنه‌وه و چاکبوونه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه چه‌قبه‌ستووه سیاسیه‌ی نێوان لایه‌نه‌کانه، ئیتر هێنده بێ هه‌ڵوێست و بێده‌نگ نه‌بن به‌رامبه‌ر به وڕێنه‌کانی ئاغای هه‌ڵه‌دنی و وه‌بیری بێننه‌وه پێی هێنده‌ی به‌ڕه‌که‌ی خۆی ڕاکێشێت، ئه‌گه‌رنا پارتی باش ده‌زانێ چۆن گوریسه‌که‌ی لێ ڕاده‌کێشێ.
سه‌نگه‌ر مسته‌فا