چما پەندو عیبڕەت لە مێژووی سیاسی خومان وەرناگرین
March 24, 2017
وتار و بیروڕا
لە سەردەمی سەرهەڵدانی سیستەمی دوجەمسەری و پاشەکشەکردنی سیستەمی هاوپەیمانان لەگوڕەپانی سیاسی نێودەوڵەتی دا وەک زلهێز دوای کوتایی هاتنی شەڕی دووەمی جیهانی یەکیەتی سوڤیەتی جاران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا وەک دوو جەمسەری نوێ دەرکەوتن و جیهانیان بەسەر دوو پەیمان واتە پەیمان ناتوو و پەیمانی وەرشۆ دابەش کرد و سیاسەتی نە شەڕۆ نەئاشتییان گرتە بەر ، ئەوەی کە هەبو تەنیا شەڕی بەوەکالەت بوو لە نێوان ئەم دوو جەمسەرە جیهانیە زلهێزەدا ئەم وەرچەرخانە سیاسیە نێودەوڵەتیەش نەبووە هوی ئەوەی کە ئومێدێکی بو دوزی کورد هەبێت بەڵکو دوخەکە بو دوزی ڕەوای کورد زیاتر ئاڵوزو ناڵەبارتر بوو و کورد کەوتە نێو ململانێیەکی زور دژواترو سەختتر دا نێوان هەردو بلوکی ڕوژئاواو و ڕوژهەڵات داو لە سەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و اتە پرەنسیپی ململانێ لە پێناو ودی هێنانی بەرژەوەندییەکان لە سەرەوەی هەمو بنەمانی دیکەوە دەهات و ئەمەش بنەمایێک نەگۆڕی سیاسەتی نێودەوڵەتیە.
سەرباری ئەوەی کە شوڕشی مەزنی ئەیلول بە ڕێبەرایەتی بارزانی نەمر توانی لە گەرمەی شەڕی سارد دا ماڵی کورد ڕێک بخاتەوە و یەکڕیزی وتەبایی لە نێو بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستاندا ڕەنگ بداتەوە ببێتە هوی چوک دادان بە دوژمنە سەرسەختەکانی کوردستاندا دوزی کورد بگوازێتەوە بو قوناغێکی تر بەڵام نەخشەو پیلانەکان زور گەورەتر لە وەی کورد بتوانێت بەرگەی ئەو هەمو نەیارە نێوودەوڵەتیەو هەرێمییە بگرێت و دیسانەوە دوزی کورد گەمارو درا و بو ماوەیێک شوڕشی کورد وه ستێندرا بەڵام شوڕشی کوردیش هاوکات لە گەڵ وەرچەرخانە سیاسیەکاندا خوی نوێ دەکردەوە و لە ڕبڕوبونەوە دا بەردەوام بوو تا کوتای هەشتاکان کە هاوکاتە لە گەڵ ڕوخانی یەکیەتی سوڤیەتی جاران و سەرهەڵدانی سیستەمی نوێی جیهانی و بەدەرکەوتنی چەمکەکانی دیموکراسی و ئازادی و مافەکانی مروڤ ێیتر کوردیش خەباتی چەکداری گواستەوە بو خەباتی شارستانی لە باشوری کوردستان لە ژێر سایەی بڕیاری ٦۸۸ ی ئەنجومەنی ئاسایش نێودەڵەتی هێلی ۳٦ دا بو یێکەم جار توانی قەوارەێێکی سیاسی بوخوی دابمەزرێنێت سەرەڕای هەمو کەمو کوڕی وکوسپ و تەگەرەکان دوزی ڕەوای خوی بگەیێنتە ئەم ئاستەی ئەمڕو.
دوزی کورد بە درێژایی مێژووی سیاسی ناوچەکە دوژمنی زور سەزسەخت و دڕندە پەلاماری داوە لە سەر هەمو ئاستەکاندا و کارەساتی لەمە گەورەتر ئەوەیە کە کورد خوشی لە گەڵ دوزە ڕەواکەی وەفادارو دڵسوز نەبووە وەک پێویست نمونەی هەرە زیندوش لە یەکترازانی بیروڕای سیاسس کورد بووە هەتا ئەمڕوکە لە ئاکامی نەبونی یەک دەنگی و یەک هەڵوێستی زور جار کورد دەرفەتی زێڕینی زور گەورەی لە دەست خوی داوە وێیستاش ئەم دەرفەته ی ئەمڕو واخەریکە هندێ لاباڵ و کەسایەتی سیاسی خەریکە لە دەست کوردی بدەن کە هیچ کات دەرفەتێکی زێڕینی وەک دەرفەتی ئەمڕو نە بو کورد هاتوتە پێش وە نە بوکورد دێتە پێش لە داهاتودا .
لە کوتایی دا ماوە بڵێم کورد دەبێ پەندو و عیبرەت لە مێژووی ناڵەبارو وپڕ لە هەورازو نشێوی خوی ورگرێت و بو بونیاتنانی کیانێکی سیاسی سەربەخو بە خوی هەوڵی جیددی بدات چۆنکە لە دەرفەتی زێڕینی ئەمڕودا گەر نەتوانێت وەک کورد پێناسەی خوی بکات جارێکی تر دەکەوێتە بەر غەدری دوژمنە سەرسەختەکانی و هەمان مێژووی خوێناوی و پڕ لە کارەسات بوی دوبارە دەبێتەوە و ئوباڵەکەش دەکەوێتە سەر شانی ئەو لاباڵ و کەسانە کە دژایەتی پڕوژەی سەربەخویی کوردستان دەکەن چونکە هەر وەک ئێماژەم پێدا دەرفەت ئەمڕو لە بارەو دەرگاکان کراوەن و سەردەم گۆڕاوە.