با له‌و جه‌نگه‌ش ئێمه‌ی كورد پێشه‌نگ بین
March 23, 2017
وتار و بیروڕا
ئێمه‌ی موسلمان نابێت خۆمان لە كه‌س له‌و جیهانه پێ گه‌وره‌تر بێت و بڕوادارانی ئایین و ئایین‌زاکانی تر ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی بڕواداریش نەبن به كه‌متر له خۆمان دابنێین، چونكه له به‌رامبه‌ر خودای مه‌زن، هه‌موومان مرۆڤین و وه‌كو یه‌كین ، له به‌ر ئه‌وه‌ی به پێوه‌ری كه‌لامی قورئانی پیرۆزیش بێت خۆ پارێزه‌كان نزیكترین كه‌سن له خوا ، خوای گەورە دەفەرموێت (ان اکرمکم عند الله اتقاکم ان الله علیم خبیر)هه‌ر خوای گه‌وره‌ش ده‌زانێت كه به ڕاستی كێ خۆ پارێزی ڕاسته‌قینه‌یه، به‌ڵام ئێمه‌ی مرۆڤیش تا ڕاده‌یه‌ك ده‌زانین كه ئه‌وانه‌ی به ناوی خوا و ئایین خوێنی خه‌لك و كوشتن‌یان حه‌لال ده‌كه‌ن خۆپارێز نین و تاوانبارن و ڕوڕه‌شن له هه‌مبه‌ر خوای گەورە و مرۆڤایەتی.
ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی وه‌كو قاعیده و فه‌رخه‌كانی وه‌كو داعش و هاوشێوه‌كانیان ، زیانی هه‌ره مه‌زنیان له موسلمانان داوه ، گه‌ر ئێمه‌ی موسلمانیش له ڕوی هزری و ئاینییه‌وه سه‌رچاوه‌ی توندڕه‌وی و تیرۆریزم به هێزی زانست و پێشكه‌وتن و دور كه‌وتنه‌وه له خورافات و به میهره‌بانی مرۆڤایه‌تی وشك نه‌كه‌ین، جه‌هل و نه‌زانین و رق وكینه‌ی تیرۆریستان ژیانی موسلمانان و تێكڕای مرۆڤایه‌تی ده‌خه‌نه به‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی گه‌وره و درێژخایه‌ن.
له دڵڕا خوازیارم پێشه‌نگی هه‌موو موسلمانانیش له جه‌نگی هزری دژ به تیرۆریزم كوردانی موسلمان بن ، هه‌روه‌ك چۆن له جه‌نگ و مه‌یدانی نه‌به‌رد له شكاندنی تیرۆریزم پێشه‌نگ بوون.