ئەی پەکەکە مۆڵەتی لە کێ وەرگرتووە؟

ئەی پەکەکە مۆڵەتی لە کێ وەرگرتووە؟
پەکەکە لە رۆژئاوای کوردستان تەواوی بارەگاکانی ئەنەکەسەی داخستوە بە بیانوی ئەوەی مۆڵەتیان نیە !
کەچی دەیان بارەگای حزبی بەعس لە شارەکانی رۆژئاوا بونیان هەیەو کراوەن، وێنەی ئەسەد و ئاڵای سوریا لەسەر بارەگاکانیان دەشەکێتەوە !
پرسیار ئەوەیە ،،،،
بۆ کردنەوەی بارەگا لە رۆژئاوا ، پێویست دەکات ئەنەکەسە مۆڵەت لە کێ وەربگرێ ؟
مۆڵەت لە پەکەکە وەربگرێ یان لە حزبی بەعس ؟
ئایا لە رۆژئاوای کوردستان ، پەکەکە مۆڵەتی لە حزبی بەعس وەرگرتووە یان حزبی بەعس مۆڵەتی لە پەکەکە وەرگرتووە ؟
ئەی پەکەکە لە قەندیل مۆڵەتیان هەیە تا داوای مۆڵەت بۆ کردنەوەی بارەگا لە رۆژئاوا بکات؟؟
ئەی لە شەنگاڵ مۆڵەتیان لە کێ وەرگرتووە بۆ مانەوەیان؟ ...
هەرێمی کوردستان و ئێزدیەکان خۆیان و حکومەتی عێراق و ئەمەریکاش دەڵێن پەکەکە پێویستە شەنگاڵ چۆڵ بکات !

پەکەکە کەی باوەڕی بە یاسا هەبووە تا لە رۆژئاوا بانگەشەی بۆ بکات ، ئەوان لە هەر شوێنێک بونیان هەبووبێ، خۆیان لەسەروی یاسا دۆزیوەتەوە ، بەکەڵەگایی خۆیان سەپاندووە بەسەر خەڵکیدا و رای جیاوازیان قەڵاچۆکردوە ، نەک هەر رای جیاواز بەڵکو ئەو ناوچانەی کە ئەوانی لێن، کردویانە بە سەربازگە و خەڵکی سڤیلی ئەو ناوچانەیان ئاوارە کردوە ، تەنها لە هەرێمی کوردستان رێگربوونە لە ئاوەدانکردنەوەی زیاتر لە ٥٠٠ گوند !

لەلایەکی تر....
بەرپرسانی حزبی بەعسی سووریا بەردەوام لە لێدوانەکانیاندا ئاماژە بەوە دەدەن کە زوو زوو ئەوان حەبی (پانەدۆڵ) دەرخواردی پەکەکە دەدەن ، سەردانی ئەمڕۆی (هیلال هیلال)ی جێگری ئەمینداری گشتی حزبی بەعسی سووریا بۆ قامیشلو ، پێدەچێ بۆ پێدان و بردنی وەجبەیەکی تری حەبی (پانادۆڵ) بێ !

Top