پەكەكە ودەسەڵاتی تاک حیزبی و ستالینی
March 22, 2017
وتار و بیروڕا
"خۆسەری دیموکراتی" لەسەر کانتۆنەکان دابنێت . سیستەمی "خۆسەریی دیموکراتی" بە تیۆریی پەکەکە، واتای سیستەمی "لامەرکەزی" و لاوازکردنی دەسەڵاتی ناوەند و دەسەڵاتی زیاتری کانتۆنەکان دەدات. پەکەکە دژی سیستەمی دەوڵەت و نەتەوەیە، لەو ڕوانگەیەوە دەوڵەت بە سەرچاوەی دیکتاتۆرییەت دەناسێ و دەوڵەتی بۆ نەتەوەی کورد ناوێ و دەیەوەێ هەموو ئەو شوێنانەی کە دەکەونە دەستی، بە شێوازی کانتۆن و "خۆسەریی دیموکراتیی" بەڕێوەیان بەرێت. لە ڕاستیدا شێوازی بەڕێوەبردنی پەکەکە لەو سیستەمەدا شێوازی دەسەڵاتی تاک حیزبی و ستالینییە، چونکە لە کانتۆنەکاندا تەنیا "پەیەدە" و ئەو ڕێکخراوانە چالاکن کە لەژێر فەرمان و ئاڵای پەکەکەدان.
بۆ بە دیموکراتیی کردنی کانتۆنەکانی پەیەدە لە ڕۆژئاوای کوردستان و چالاک کردنی ڕێکخراو و خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان لە هەرێمەکەیاندا، ٣٩ حیزبی سیاسیی ڕۆژئاوای کوردستان جارێک لە دهۆک و جارێکیش ڕۆژی ٢٢/٧/٢٠١٣ لەژێر چاودێریی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر کۆبوونەوە و ئەنجومەنێکی باڵای کوردی ڕۆژئاوایان دامەزراند کە پێکەوە ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەبەرن و بڕیار لە چارەنوسی گەلەکەمان لەو هەرێمەی کوردستاندا بدەن. ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی "پەیەدە" پرۆتکۆلی ئەو ڕێککەوتنەی واژۆ کرد، بەڵام دواتر لێی پاشگەز بۆوە. واژۆ کردنی ساڵح موسلیم لەو بیرکردنەوەی پارتی کرێکارانی کوردستانەوە هات، کە هەرکاتێک لە قەیران و لاوازییدا بن، مل بۆ پەیمان، ڕێککەوتن و خەباتی هاوبەش و دیموکراتی ڕادەکێشن و ئەگەر هێزیان گرتەوە، پەیمانەکانی لەژێر پێ دەنێت.
لە راستیدا پەكەكە نایەوێت مەجاڵ بە هیچ حیزبو لایەنەك بدات بۆ ئەوەی لە رۆژ ئاوای كوردستان چاڵاكی بكەن و هەموو بزوتنەوە و چاڵاكی سیاسی لەو چوارچێوەیەدا سنووردار كردووە لە كاتەكدا كە بە بیانۆی نەبوونی مۆڵەتی فەرمی چاڵاكی حیزبەكانی لە رۆژهەڵت قەدەغە كردووە بە فیتی وڵاتانی ئیقلیمی دەستی بە سەر شتگاڵ و ناوچەكانی دەوروبەری دا گرتووە و بە بێی ئەوە لە رێگەی حكومەت هەرێم رێگەی پێدرابیت لەو ناوچانە ئاژاوە دەنێتەوە
و بە بەردەوامیش باس لەوە دەكات كە بە نیازی بەرێوەبردنی خۆ سەری دیموكراتین ئەوەش ئەو دوو فاقییەیە كە پەكەكە لە درێژەی سیاسەتەكانی ستاڵنی خۆی لەو ناوچانە پێرەویان دەكات.
بەڵام ئەوەی كە زۆر سەیرە بێدەنگی لایەنەكانی تری بەشدار لە حكومەتە تەنانەت بە پشتگیری كردنی ئەو لایەنە دەرەكییە هەوڵی نانەوەی پشێوی لە كوردستان یان هەیە بە بێی ئەوەی كە سیاسەتە چەوتەكانی پەكەكە لە هەڵسوكەوت لەو ناوچانە لە بەر چاو بگرن.