پەیەدە، لە رۆژئاوا مۆلەتی لە كێ وەرگرتووە؟
March 20, 2017
وتار و بیروڕا
هەر بۆیەش جێگەی خۆیەتی ئەو پرسیارانە لە بەر پرسانی پەكەكە لەو سنوورە بكەین، ئەرێ بەراست ،دەبیت حیزبەكانی رۆژئاوا بۆ مەبەستی ئەنجامدانی چاڵاكییەكانیان مۆڵەت لە كێ وەر بگرن؟ لە ئێوە یان لە حیزبی بەعسی سوری؟
دووەم:ئایا ئێوە مۆڵەتتان لە حیزبی بەعس وەرگرتووە یان ئەوان مۆڵەتیان لە ئێوە وەر گرتووە؟
سێییەم :ئەگەر ئەوان مۆڵەتی كار كردنیان لە رۆژئاوا نییە ئاخۆ پرسیار ئەوەیە ئەوانەی كە لە خانەسۆر و شنگالن ،مۆڵەتییان لە كێ وەرگرتووە؟ كام یەك لە پاشكۆكانتان لە باشوور مۆڵەتی هەیە؟
ئەگەر سرنجەكی رابردووی ئەو حیزبە پۆپۆلیستە بدەین دەبینین نەوەك دیموكراتی نیین بەڵكوو تەواوی بیرورای جیاوازی نێو خۆیان سەركووت دەكەن ئەوەش لە هەموو پلەو پایەكانی نێو خۆی حیزب بگرە تا دەگاتە گریلاكانی سادە كە فریوی دروشمەكانی نیشتمان پەروەرانەی كە پەكەكەیان خواردووە هەربۆیەش جێگەی خۆیەتی نەتوانن رای بەرانبەر وەربگرن و توانای قەبوڵكردنی خەباتی كوردانی رۆژ ئاواتان نییە چوون ئەوان لە ژێر ئاڵای كوردستان بە بێی ئەوەی وابەستەی هیچ ووڵاتەكی ئیقلیمی بن لە پێناو گەلەكەیا ن تێ دەكۆشن
بە نەبوونی هیچ ووڵامەك بۆ ئەو پرسیارانەی سەرەوە ئەو راستییە دەر دەكەویت كە مەبەست لە گرتن و زیندانی كردن و داخستنی ئۆفیسەكانی كوردانی رۆژ ئاوا چییە؟