دەبووایە پەکەکە سوپاسی تورکیا بکا و چوار فراکسیۆنەکەش هی هەردووکیان

دەبووایە پەکەکە سوپاسی تورکیا بکا و چوار فراکسیۆنەکەش هی هەردووکیان
پەکەکە بەناوی پاراستنی ئەمینیەت و رێگری لە ئاژاوەگێڕی وەک خۆیان دەڵێن، لە رۆژئاوای کوردستان کردنەوەی ئاگری نەورۆز و گێڕانی ئاهەنگ و هەموو جۆرە چالاکیەکی لە کوردان قەدەغە کرد، تورکیاش بە هەمان ناو و بە هەمان مەبەست لە چەند شار و ناوچەیەکی باکووری کوردستان وەک پەکەکەی کرد و کردنەوەى ئاگر و گێڕانی ئاهەنگ و چالاکی لە کوردان قەدەغە کرد، لێرەدا تورکیا و پەکەکە دژ بە کردنەوەى ئاگری نەورۆز و ئاهەنگ گێڕان و ئەنجامدانی چالاکی هاوئامانجن و لە یەک سەنگردا دەجەنگن، بۆیە پێویستە پەکەکە سوپاسی تورکیا بکات، چونکە تورکیا شتێکی خراپتر لە پەکەکە بەرامبەر بە کورد نەکردووە، وە پێویستە تورکیاش مەمنوونی لە بەرامبەر بەو هاوئامانجیەی پەکەکە دەرببڕێ.
چوار فرکسیۆنەکانی پەرلەمانی باشووری کوردستانیش کە ناوە ناوە بە رێنامایی حزبەکانیان پرۆژە و بەیاننامەی چوارپێیی دژ بە خواستی سەربەخۆیی کوردستان دەردەکەن، دەبووایە لە بەرامەبەر ئەو هاوئامانجی و هاوسەنگەریەی پەکەکە و تورکیاش، لانی کەم بەیاننامەیەکی چوراپێییان دەرکردبا و ئیدانەی قەدەغە کردنی نەورۆزیان لە دوو بەشی داگیرکراوی کوردستان کردبا.
Top