بارزانی نەمر ڕێبەرێک لە پێناو سەربەرزی و سەرفەرازی نەتەوەکەیدا ژیاو و لەم پێناوەشدا سەری دانا

بارزانی نەمر ڕێبەرێک لە پێناو سەربەرزی و سەرفەرازی نەتەوەکەیدا ژیاو و لەم پێناوەشدا سەری دانا
ڕۆژی ۱٤/۳/۲۰۱۷ ڕۆژی لە دایک بوونی ڕێبەری ڕۆحی و سومبولی نەتەوەی کوردە کە هاوکاتە لەگەڵ ۱٤/۳/۱۹۰۳ ،ڕێبەرێک کە هەمو ژیانی خوی لە پێناو دوزی ڕەوای نەتەوەکە ونیشتیمانە کەی دا دانا و ڕوبەڕوی دوژمنە سەرسەختەکانی کوردستان بویەوە بە درێژایی ژیانی .


لای بارزانی نەمر کوردستان یەک کوردستان بوو کاتێک دەرفەت هاتە پێشەوە بو ڕوژهەڵاتی کوردستان بە هانای پێشەوا قازی چوو و زور دڵسوزانە لەگەڵ پێشمەرگەکانی بەرگرییان لە کوماری کوردستان کرد و پێش کوماری کوردستانیش بە هانای شێخی نەمرەوە چوو ،بارزانی نەمر لە هەرکوێی کوردستانی گەورەدا ڕوڵەکانی نەتەوەی کورد کەوتبانە نێو دۆخێکی خڕا بدا بو ئەو شوێنە دە ڕۆیشت و بە هەمو هێزو توانایێکیشەوە بەرگری لەکوردو کوردستان دەکرد ومێژووی سەدەی ڕابردومان بەڵگەی حاشا هەڵنەگرە لە سەر ئەم ڕاستییانە .


بارزانی هەڵگری ئستڕاتیژییەتی نەتەوەیی و نیشتیمانی بووە لە سەر ئاستی کوردستاندا بە گشتی و ئامانجی ئەم ڕێبەرە مەزنە وەڵامدانەوەی ئەم غەدرە مێژووییە بووە کە داگیرکارانی کوردستان لە دوزی ڕەوای کوردیان کردبوو بویە ئەو کوردایەتی لە سەرەوەی هەمو شتەکانی ترەوە دانا بوو و لەکوێدا دوزی کورد هەنگاوێک پێشڤەچونی بەخویەوە بینیبایە بو هاوکاری و پاڵپشتیکردن زور دڵسوزانە بەرەو ئەوێ دەچوو بەو مانایەی کە ڕزکاربوونی کورد لە هەر بەشێک لە بەشەکانی کوردستان لە ژێر دەستی بە سەرکەوتنی کورد ئەژمارد دەکرد لە سەر ئاستی هەموو کوردسان دا بەبێ جیاوازی.


بارزانی نەمر ڕێبەرایەتی چەندێن شوڕشی کرد و گەورەترین شوڕش کە بارزانی بەرپای کرد شوڕشی مەزنی ئەیلول بوو ،شوڕشێک بوماوەی نزیکەی چواردە ساڵ لە دژوارترین و ناڵەبارترین قوناغدا، توانی لەم شوڕشەدا ماڵی کوردو کوردستانیەکان یەک بخاتەوە و یەکڕیزی و تەبایی لە نێو بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستان دا ڕەنگ بداتەوە و لە ئەنجامدا چوک بە دوژمنە دڕندەکانی کورد دا دابنێت و دوزی ڕەوای کورد بە جیهان بناسێنێت وەک خوی کە هەیە.


بارزانی باوک بناغەیێکی پتەوی بوکوردو کوردستان دانا ولە سەر ئەم بناغەیە ئەمڕو واکورد خەریکە هەنگاو بەرەو دەوڵەتبوون دەهاوێژێت و نزیک بوتەوە لە ئامانجی کوتایی .


سیاسەتی حەکیمانەی بارزانی نەمر ئەمڕو ڕەنگی داوەتەوە لە سەر هەوڵە مەزنەکانی سەرۆکی کوردستان هێژا مەسعود بارزانی وبەردەوامیدەری هەمان ڕێبازی پیروزە کە نەئامادەیە موساوەمە لە سەر بستێکی خاکی پیروزی کوردستان بکات ولە هەمان کاتیشدا بە هانای باکورو ڕوژئاڤا چووە بو ڕزگارکردنی کوبانێ و سەرخستنی پڕوسەی ئاشتیش لە باکور کە ئامانجی تەنیا وتەنیا ڕزگار کردنی کوردە لەو ڕەوشە سیاسیە خڕابەی کە ڕوبەڕوی نەتەوەی کورد بوتەوەو بەس.


لە کوتایی دا سەروەریەکانی بارزانی نەمر ئەوەندە زورن لەکورتە وتارێکی لەم چەشنەدا هەر ئەوەندە دەتوانین باس بکەین وەک چون دڵوپێک لە دەریایێک وەربگری ، ئەمڕۆش لە جێی خویدایە هەمو شارو شاروچکە کانی کوردستان لە سەر ئاستی هەر چوار پارجەی کوردستاندا سەردانی مەزاری نەمران بکەن و بەڵێن دوپات بکەنەوە کە بەردەوام دەبن لە سەر ڕێبازی کوردایەتی و بەرگری لە کەڕامەت و ناسنامەی نەتەوەی کورد دەکەن و شانازییش بە سومبولی ڕوحی نەتەوەکەیان بکەن بارزاانی نەمر..
Top