چیتر نابێت بێ دەوڵەتی سەربەخۆ بین
March 18, 2017
وتار و بیروڕا
لای سەرۆك مه‌سعود بارزانی گرنگ نییە پارتی لە دەسەڵات بێت، یان نا، بەڵكو ئەوەی بۆی گرنگە ئەوەیە كورد كیانێكی خۆی هەبێت، ئەوجا كێ ئەو كیانە بەڕێوە دەبات، ئەوەیان بۆی گرنگ نییە. هەر واشی كرد، دوای ئەوەی پرۆسەی هەڵبژاردنی 1992 تەواو بوو، هێندەی سەقامگیری كوردستان و سەركەوتنی پرۆسەكە لای مه‌سعود بارزانی گرنگ بوو، دەنگەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانی بۆ گرنگ نەبوو، لەمەش گرنگتر كاتێك لە بیركردنەوەی سه رۆك بارزانی - دا نەتەوە پێویستی بە بڕیاردانی سەخت و قورس هەیە و دەكەوێتە دووڕیانێك كە یان دەبێت بڕیارێكی سەخت و قورس بدات، یان نەرمی بنوێنێت لەسەر ئایندەی نەتەوە، ئەوا مه‌سعوود بارزانی بڕیارە قورسەكە دەدات و چی دەبێت با ببێت، هەڵدەبژێرێ. ئەم بێباكی و بوێرییەی سەرۆك مه‌سعود بارزانی لەسەر پرسە چارەنووسسازەكانی نەتەوە، لەسەر پرسەكانی تایبەت بە پارتی دیموكراتی كوردستان بەوجۆرە نییە. سه‌ره‌ڕای وه‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی نیوده‌وڵه‌تی بۆ پاراستنی كوردستان له هێرشی تیرۆریستان، خۆیشی له جیاتی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگایه‌تی هه‌ڵبژارد و، چووه به‌ره‌كانی شه‌ڕه‌وه، مانه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕ له زوممارو شنگاڵ و ره‌بیعه‌و ئاماده‌بوون و سه‌ردانه به‌رده‌وامه‌كانی بۆ به‌ره‌كانی شه‌ڕ له كه‌ركوك و مه‌خموورو گوێڕو خازر‌و خانه‌قین و شوێنه‌كانی دیكه و ناردنی هاوكاری سه‌ربازی و مرۆیی و هێزی پێشمه‌رگه بۆ رۆژئاوای كوردستان بۆ به‌رگریكردن له كۆبانێ، له كاتی خۆیدا بارزانی نه‌مر بۆ پاراستنی كۆماری دیموكراتی كوردستان چووه مه‌هاباد، ئه‌وا له ئێستاشدا سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی بۆ پاراستنی كۆبانێ پێشمه‌رگه ده‌نێرێته رۆژئاوای كوردستان، ئه‌و راستییانه سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌ن كه‌وا سه‌رۆك بارزانی سه‌رۆك و پێشمه‌رگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه و له‌سه‌ر هه‌مان رێبازی نه‌ته‌وه‌یی بارزانی نه‌مر ده‌ڕوات، له‌هه‌مان كاتدا له زۆربه‌ی لێدوانه‌كانیدا كه ئاماژه به‌وه ده‌كات ئێمه سنوورێكی فراوان و به‌ره‌یه‌كی فراوانی شه‌ڕمان له‌گه‌ڵ تیرۆریستان هه‌یه كه‌وا له كۆبانێوه تا خانه‌قین و جه‌له‌ولا ه، به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی له كۆبانێوه تا خانه‌قین به‌یه‌ك چاو سه‌یركردنی هه‌موو كوردستانه، نه‌ناسینی سنووره ده‌ستكرده‌كانه. بێگومان ئه‌و هه‌ڵوێست و سیاسه‌ته حه‌كیمانه‌ی سه‌رۆك بارزانی و به‌رخودانی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان وایانكردووه كه كوردستان ببێتە ژمارەیەكی بەهێزی نێو هاوكێشە سیاسی و سه‌ربازییەكانی رۆژهەڵاتی ناڤین و لە زۆر لاوەش بەبایەخەوە سەیر بكرێ و حیسابی تایبه‌تی بۆ بكرێت.سه‌رۆك بارزانی به كرده‌وه سه‌لماندی كه‌وا هه‌ر پێشمه‌رگه‌كه‌ی جارانه و سه‌رۆكایه‌تی لای جه‌نابیان پێشمه‌رگایه‌تییه و پێشمه‌رگایه‌تیش سه‌رۆكایه‌تییه، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه‌وا بڵێین سه‌رۆك بارزانی واته پێشمه‌رگه‌ی نه‌ته‌وه و سیمبۆڵی به‌رخودانی نه‌ته‌وه‌یی و لە پێناو بە دێهێنانی مافێكی رٍەوا ئەویش سەربەخۆیی كوردستانە ..
لە شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان هەروەهادرێژەپێدەرو تەواوكاری ئەم شۆڕشەمەزنانە كە خودی جەنابی سەرۆ بارزانی لەشەڕی گەورەی خواكورك سەرپەرشتی كرد‌و بەشداربووجگەلەمانەش ئەم خەباتانەی سیاسی كوردستان بۆ بەدەست هێنانی درووست كردنی ئەم دەوڵەتەیە. بۆیەستراتیژیی سەرۆك بارزانی لەبارەی سەربەخۆیی زۆر ڕوونە. لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوو بە ئاشكرا و لە دنیای سیاسیی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی و ناوخۆیی كاری بۆ كردووە. سەربەخۆیی پڕۆسەیەكە و دەستی پێ كردووە و لەم ڕێگەیەدا دوژمنایەتی و كۆسپ و تەگەرەی زۆر بەربەست لەبەردەم ئەم پڕۆسەیەدا دەنێنەوە ڕەنگە لەكوردستانیش بەئاشكرانا، بەڵام زۆر ڕوون دیارە هەندێك لایەن باس لەسەربەخۆیی دەكەن وەك پروپاگەندە سیاسی لێك دەدەنەوە، بەڵام باس لەدەوڵەت بوون و درووستبوونی بكەین بێگومان زۆربەی وڵاتان خۆیان لەدژو زۆربەشی خۆیان بۆ پاڵپشت داناوە. ئەمە سەرەڕای دەرەوەی وڵاتان، لەناوخۆدا سەرۆك بارزانی بوو، لە ساڵی ١٩٩١ لەسەنگەری بەرگریداو لە پێكهاتەیەكی بەرەی كوردستانیدا سەركردایەتی ڕاپەڕینە مەزنەكەی دەكرد و سەركەوتنی بۆ گەلی كورد بەدەست هێنا و لەیەكەم وتاری لەشاری كۆیە، باسی ئازادی و دیموكراسی دەكرد، بۆگەلی كورد دەی گووت " گەلی كورد دەبێت بەئازادی بژین و هەڵبژاردنێك دەكەین بۆ كوردستان حكومەت و پەرلەمانێك دروست دەكەین، بۆخۆتان ئازاد بن كێ هەڵ دەبژێرن هەڵبژێرن". ئەوە بوو یەكەم هەڵبژاردنی پەرلەمان لە ساڵی 1992 وەك ئاشكرا بوو پارتی دیموكراتی كوردستان زۆرینەی دەنگی بەدەست هێنا، بەڵام لەپێناو بەرژەوەندی میللەت بەوە رازی بوو كە هەر دوولا وەكو یەكبن، ئەمە سەرۆك بارزانی بوو، سەڕەرای ئەمانە لەكاتی ئازادی عێراق دا ساڵی ٢٠٠٣ و پاشان درووستبوونی عێراقێكی فیدڕاڵ زۆربەی سەركردەكانی كورد بە پارێزگا بوونی شارەكوردستانییەكان، بەڵام حیكمەت سەرۆك بارزانی ئەمەی قبوڵ نەكرد و بەهەموو ڕەد دانەوەیەك ڕەدی دایەوە و ئەوە بوو هەرێمێكی فیدراڵ مان بەدەستهێنا، بێگومان خەباتی ئەم سەركردە مەزنە لە باسكردن كۆتایی نایەت و ئێمەش بە پەیدا بوونی ئەم سەركردە مەزنە شانازی دەكەین و دەبێت بەردەوام لەگەڵ هەر هەنگاوێكی پاڵپشتی بكرێت. هەروەها ئەم ئازادییەو ئەم خۆشییە خەڵكی كوردستان بەدەستی هێناوە بەخوێنی شەهیدە سەربەرزەكان و هەوڵی پێشمەرگە قارەمانەكانە لەسەنگەری بەرامبەر دڕەندەترین دوژمنانی كورد، بەڵام مخابن بۆ ناوخۆیی كوردمان لەكاتێكدا سێ ساڵە ڕووبەڕوی قەیرانێكی قورسی دارایی بوینەتەوە و لەهەمان ساتی ئەم قەیرانە دڕەندەترین دوژمنی جیهان تیرۆرست ڕووبەڕووی كوردستان‌مان بۆتەوەن بەڵام بەپێچەوانەی ئەمانەوە سەركەوتن لەدوای سەركەوتن بەدەست هێنراوە، جگە لەمە دیسان كێشەی ناوخۆیی بۆ دروستكردنی ئاژاوەیی و خۆفڕزكردنی حزبێك لەبەرانبەر حزبێكی تر ناشیرین ترین سیاسەت بەرانبەر یەكتر دەكەن و كارە پیرۆزەكانی سەرۆك بارزانی هەژمار دەكرێت و پەیوەستی دەكەن بەیەكەوە.پلانە سەركەوتووە دیپلۆماسییەكانی سەرۆك بارزانی و سەربازی و دیاركردنی سنووری كوردستان و بەدەسهێنانی پشتیوانی نێو دەوڵەتی پێمان دەڵێن كە سەربەخۆیی كوردستان لە خواكورك 1988 دەستیپێكرد و 2017 باشیك سنووری كوردستان دیاركرا ...