ئەوەی ئەمرۆ لە هەلەبجە ئەنجامدرا درێژەدان بە خیانەتەكانی رابردوو بوو
March 17, 2017
وتار و بیروڕا
ئەوەش هەموو ساڵەك یادی دەكرێتەوە، بەڵام ئەوە نە لە ئاستی گەورەیی تاوانەكەو ونە لە ئاستی پیرۆزی هیرۆشیمای كوردستانە چوون هەموو جارەك لە لایەن چەند كەس و لایەنەكی حیزبی بۆ مەرامی خۆیان بەكاری دەهێنن.
ئەو بێرێزییەش كە ئەمرۆ لەو یادكردنەوەیەدا لە هەمبەر شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی ئەدهەم بارزانی و شاندی حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی محەممەد حاجی مەحمود لە هۆڵی مەراسیمی كیمیابارانی هەڵەبجە ئەنجامدرا چەند مەبەستەكی دیاری لە پشت بوو، سەرەتابۆ لێدان لە پێگەی پارتی وەكوو گەورەترین حیزبی سیاسی لە گۆرەپانی كوردستان و خاوەنی گەورەترین پرۆژە لە ئاستی جیهان كەبۆ گەلەكەی هەیەتی ،ئەویش پرۆژەی مافی چارەی خۆنووسی گەلی كوردە و لە لایەكی ترەوە ئەدهەم بارزانی و محەمەدی حاجی مەحموود، سەرەرای ئەو كەسایەتییەی كە هەیانە، لەهەموو كات ولە هەموو شوێنەك، لە ئاستی كوردستاندا هەڵوێستی نیشتمانپەروەرانەیان لە مەر رووداوەكانی كوردستاندا هەبووە ،و هەردوو كەسایەتییەكە،خاوەن خەباتەكی بێ ووچان وقوربانی زۆریشیان لەو رێگەیەدا داوە و ئەوەی كە لەو بەینەدا بارزان و هەلەبجە جیاناكاتەوە هاوبەشی لەو 8000 قوربانییەی كە لە بارزان و 5000 قوربانییەیە كە لە هەڵەبجەدراوە و ئەوەش هاوبەشییە لە زۆڵمەكی هاوبەش لە لایەن دوژمنەكی هاوبەش.
ئەوەی ئەمرۆ ش ،نیشاندەری ئەوەراستییە بوو كە بەرپرسانی ئەم كارە سەرەرای ئەوەی كە لە ئاستی ئەو مەراسیمە دانین بەڵكوو هەمان ئەو كەسانە بوون،كە سوپای پاسداران و بەدریان پەڵكێشی هەڵەبجە كرد، بۆ ئەوەی ئەو كارەساتەی تێدا بخوڵقێنن،ئەوانە هەر ئەو كەسانەن كە تارق رەمەزان العزاوی ئەو فرۆكەوانە عێراقییەی كە بۆردوومانی هەڵەبجەی كرد، لەپەنجەی عەدالەت رزگار كرد،ئیتر چ جای ئەوە دەمینیت ، كاتەك كە خۆیان هۆكاری ئەنجامدانی ئەو تاوانە دژ بە مرۆڤایەتییە بن بتوانن مراسیمەك لە ئاستی گەورەیی تاوانەكە رێك بخەن.
لە كۆتادا هەر ئەوندە دەتوانرێت بگوترێت كە بەوهەڵسوكەوتە دور لە ئەخڵاقە، سەرەرای ئەوەی كە تۆزقاڵەك كاریگەری لە سەر پێگەی پارتی دیموكراتی كوردستان نابیت، لە هەمان كاتیش پارتی لە سەر پرۆژەكەی خۆی بۆ بەدیهێنانی سەربەخۆیی سارد ناكاتەوە بەڵكوو گەرم و گورتر دەكات