یادەكی گەورە ،خیانەتەكی قێزەوەن

یادەكی گەورە ،خیانەتەكی قێزەوەن
ئەوەی سرنجی تاوانباران لە دوونیا بدەین بە تایبەتی ئەوانەی كە تاوانی جەنگ ئەنجام دەدەن ولاتان بە هەموو شێوەیەك بۆ پاراستنی كەرامەتی گەلەكەیان تێدەكۆشن تەنانەت ئەگەر لە داداگایەك لە دادگاكانی ووڵاتانی تر بریارەكی رەمزیش بۆ تاوانباران دەربچیت پێی خۆشحاڵن و یان ئەوەی كە بەم دواییانە روویدا
دەزگای هەواڵگریی وڵاتێكی وەك ئیسرائیل خۆی دەگەیەنێتە ئەرجەنتین و لە شاری بیونس ئایرس سەركردەیەكی ئەڵمانی نازیی بەناو (ئەدۆلف ئایخمان) دەڕفێنێت و، لە ٣١ی مایۆی ساڵی ١٩٦٢ بەتۆمەتی لەناوبردنی جوولەكە لە جەنگی جیهانیی دووەمدا لەسێدارەی دەدات
لە ساڵی رابردووش تاوانبارێکی تری کۆمەڵکوژی جووەکان کە بە هۆڵۆکۆست ناسراوە لە ئەڵمانیا لە شاری" نۆی براند بۆرگ" گیراو راپێچی دادگاکرا
هۆبەرتیست لە كاتەكدا كە لە تەمەنی 95 ساڵە و خاوەن پێداویست تایبەت و لە سەر عارەبانە بوو بە تۆمەتی ئەوە كە كارمەندی تەندروستی لە بنكەیەكی بە ناو بانگی كۆمەڵكوژی بە ناوی ئاوس شڤایتس بۆ ماوەی مانگەك كاری كردووە لە و كەمپە دا كە لەو ماوەیەدا 3681 كەس كوژراون.
بە ڵام لە كوردستان فرۆكەوانی عێراقی بە رەگەز توركمان بە ناوی "تارق رەمەزان العزاوی" كە دەستی لە بۆردومانی شاری هەلەبجەدا هەبوو، بە شێوەیەكی باوەر نەكراوی بریار لە سەر ئازاد كردنی دەدرێت تەنانەت بەرێزەوە هاوكاری دەكەن و بە فەرمی بەدرەقەی دەرەوەی ئاسایش دەكرێت.
بەراست ئایا وەكوو خۆی باس دەكات لە لایەن سەرۆك كۆماری كوردەوە ئازاد كراوە و هەڵ نەهاتووە یان ئەوانە لە ترسی ئاشكرا بوونی تۆماتبارانی بۆردوومانی هەلبەبجە ئازادیان كرد.
كاتی ئەوە هاتووە كە داوا لە حكومەت بكرێت ئەو كەسە بدۆزریتەوە و بە تۆمەتی تاوانی جەنگ دادگای بكریت لە هەمان كاتیش ئەوانەی هاوكاری راكردنەكەیان كردووە بە تۆمەتی هاوكاری كردنی سزا بدرێن.لە بری ئەوەی كە سالانە ئەو یاد كردنەوانەی هەلەبجە بە حیزبی بكرێن و بێرێزی بە سەروەرییەكانی ووڵات بكرێت. ئەوە باشترین رێز گرتن و یاد كردنەوەی شەهیدانی هەلەلەبجەیە
Top