پەکەکە هەرگیز کورد نەبووە
March 17, 2017
وتار و بیروڕا
ئەم فرمێسکی تیمساح ییەی گۆران و باڵێکی یەکێتی بۆ پەکەکەی دەرێژن ، لە زەعیفیانە لە ئاست پارتی دیموکراتی کوردستان ،، ئەم دوولایەنە گرنگ نیە بۆیان هەرهێز و گروپێک ئاسایشی کوردستان و ژیانی هاوڵاتیان بخاتە مەترسیەوە بەمەرجێک دژی پارتی بێت ،، پەکەکە کە هێزێکی مل هور و نافەرمی و بێ مۆڵەتە لە هەرێمی کوردستان و سنوری چالاکیان باکوورە نەک باشوور ،، گەر بەگفتوگۆ شنگال و هەرێمی کوردستان جێ نەهێڵن زەرورەتە بەزبری هێز دەربکرێن ،،
بۆ ناپرسن پەکەکە چی ئیشێکی لە باشووری کوردستانە لە کاتێکدا تاغووتەکانی تورک باکوری کوردستان وێران دەکەن ؟
پەکەکە بۆ باکووری جێ هێڵاوە بۆ تورک و شەر بەباشوور دەفرۆشێت گەر دەستی لە پشت نەبێت ؟
گۆران فرمێسکی تیمساحی بۆ پەک دەرێژێت بۆ ناپرسن کاکی گۆران خواز جەنابتان چیتان کردوە بۆ هاوڵاتیان لە ماڵ وێرانی و دووفاقی و نانبرین و قسەی بێبنەما زیاتر ،،
کە پەکەکە بتوانێت بیکات کەهێزێکە هیچ ئینتیمایەکی نەتەوەیی و نیشتیمانی تێیدا بەسەرنیە ؛
پەکەکە لە زاری فەرماندەکانیەوە دەڵێت ئێمە کوردنین و حەشدی شیعین دەبێت کورد چی دڵێکیان پێ خۆش بکات کەئەوەی پەکەکە لە شنگال و دەورو بەری دەیکات حکومەتی بەعسی فاشست بە ٤۰ ساڵ نەی توانی بیکات ،،
هەرگیز پێم خۆش نیە منداڵێکی کورد لە هەر کوچەیەکی گۆی زەوی نینۆکێکی بریندار بێت،،
بەڵام پەکەکە هەرگیز کورد نەبووە و لە پێناو دۆزی کوردی و بەرژەوەندی کورد خەباتی نەکردوە ،، بگرە ئەم هێزە مل هور و دژە کوردە زیانی گەورەی بەکورد و دۆزی کوردی گەیاندوە لە ژێر ناوی کوردبوون و جلی کوردیدا .....
هەموو عەقل مەندێک تێدەکات پەکەکە بەهەر شێوازێک بێت دەیەوێت شەرێک بخوڵقێنێ و ئەمن و ئاسایشی هەرێمی کوردستان بخاتە مەترسیەوە ،، ئەوە پارتیە خۆی لە شەر لادەداو نایەوێت شەربکات ، دەنا دڵنیابن نەپەکەکە و نەحشدی شیعی و نەگۆران و یەکێتی بەرگەی زەبری پارتی ناگرن گەربیوێت شەربکات .