پارتی کرێکارانی کوردستان ئامرازێک بە دەست دەوڵەتە داگیرکارەکانی کوردستانەوە

پارتی کرێکارانی کوردستان ئامرازێک بە دەست دەوڵەتە داگیرکارەکانی کوردستانەوە
سەرەتا بە پێویست دەزانم ئاماژە بۆ ئەوە بکەم کە پارتی سیاسی پێش هەمو شتێک دەبێ ئامانجێکی ڕۆن و ئاشکرای هەبێت ولە پێناو بەدی هێنانی ئامانجەکەی دا خەبات و تێکۆشان بکات وپیروزترین ئامانج بۆ هەر حزبێکی سیاسی ئەو ئامانجەیە کە تەعبیر لە بەرژەوەندی گەل وڵاتەکەی بکات ولەو چواچێوەیەدا نەچێتە دەرەوە و ڕوبەڕوی هەر مەترسیەکی دەرەکی ببێتەەوە لە پێناو پاراستنی کەڕامەت و ناسنامەی نەتەوەکەی و نیشتیمانەکەی بە پێچەوانەوە دەکەوێتە نێو خانەی خیانەتی نیشتیمانی و نەتەوەییەوە وهیچ جیاوازییەکی نابێت لە گەڵ دۆژمنانی گەل و وڵاتەکەی دا.

حزبە سیاسیەکان پێویستە لە سەر دوو بنەما ی سەرەکی چاڵاکیە سیاسەکانی خویان ئەنجام بدەن یێکەمیان ئەوەیە کە دەبێ ئاسایشی وڵاتەکەی بە هەندوەربگرێت ودووەمیان چاڵاکیە سیاسیەکانیان نابێ ببنە هوکاری تێکدانی سەقامگیری سیاسی و ئاشتی کومڵایەتی ودەبێ پاراستنی بەرژەوەندی گشتی لە ئەولەوییاتی کارنامەو کارو چاڵاکیە سیاسیەکانی خویان دا دابنێن ، پێچەوانەی ئەمانە دە بێتە دەرچون لە ئاراستەی ئاسایی و زیان بە گەل و نیشتیمانەکەی دەگەیێنێت ومەسەلە چارەنوسازەکان دەخەنە ژێر پرسیارەوە.

شایانی باسە هەر زور دور نەڕۆین لە ماوەی ئەم دوو ساڵەی هەڕەشەکانی داعش بو سەر باشوری کوردستان ڕێزدار بارزانی لە هەمو ڕۆیێکەوە واتە سەربازی و دیبلوماسی و ئەمنی سیاسی و هتد...هەمو هەوڵەکانی خوی خستە گەڕ بو پاراستنی کەڕامەت و ناسنامەی کوردو کوردستان هاوشان لەگەڵ دڵسۆزانی گەل و وڵات دا و توانی کوردو کوردستان لە هەڕەشە و مەترسیەکان ڕزگار بکات و مەرامی گڵاوی سیاسی دەوڵەتە داگیرکارەکان پۆچەڵ بکاتەوە و ئۆستوڕەی دڕندانەترین ڕێکخراویێکی تیروریستی نێودەوڵەتی وەک داعش تێک بشکێنێت و پێگەی کوردیش بە هێز و بە هێزتر بکات لە سەر ئاستی کومەڵگای نێودەوڵەتی دا بە گشتی ئەمە ڕێک ئەوە دەگەیێنێت کە ڕێزدار بارزانی هەروەک چون لە سەردەمی خەباتی چەکداری دا چەک لە شان بەرگری لە کوردو کوردستان کردووە ێیستا و لە داهاتوش دا بەرگری لە کوردو کوردستان دەکات و ڕوبەڕوی هەر هەڕەشەو مەترسیەک دەبێتەوە بو سەر کورد کوردستان بە هاوکاری و پشتیوانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و ڕۆڵە دڵسوزەکانی گەلەکەمان ئەمەش ئەمڕو وەک زەمانەتێک دەرکەوتووە ئەویش ئەوەیە کە دوزی کورد لە دەستێکی ئەمین دا خوی دەبینێتەوە ئەو دەستە ئەمینەش سەرۆک بارزانیە.

پارتی کرێکارانی کوردستان و هەمو ئەوانەی هاوبیرن لەگەڵیدا ئەمڕۆ ئەوەیان سەلماند کە ئامرازێکن بە دەست ئەجندایێکی سیاسی هەرێمییەوە و نە لە شاخدا و نە ێیستا و نە لە ئاییندەش دا خاوەن هیچ ئامانجێکی ڕون و ئاشکرا نەبونەو نین دوێنێ بە بەرزکرنەوەی دروشمی کوردستانی گەورە توانییان حەڵکێکی زور لە خشتە ببەن و ئەمڕوش ماهییەتیان بەمشێوەیە دەرکەوت کە دەبینین زور بێ شەرمانە دژایەتی پیروزترین پڕوژەی نیشتیمانی دەکەن کە پڕوژەی سەربەخویی کوردستانە بە فەرمانی دەوڵەتە داگیرکارەکانی کوردستان وا خەرێکن لێرەو لەوێ کوسپ دروست دەکەن لە بەردەم ئەم پڕوژەی پیروزەدا وە ده یانەوێت دوزی ڕەوای کورد لە هەنگاونان بەرەو سەربەخووی شکەست پێ بهێنن بو بەرژەوەندی دوژمنان.

لە کوتایی دا ئەوە دەڵێم کە پێویستە پەکەکە و هاوبیرەکانیان بە سیاسەتە چەوتەکانی خویان دا بچنەوە چونکە ئەوەی کە ئەمڕۆ ئەوان دەیکەن گاڵتە کردنە بە چارەنوسی کورد وخاکی پیروزی کوردستان بە گشتی و گوڕەپانی خەباتیان نە باشور و نە ڕۆژهەڵات ونە ڕۆژئاوایە بەڵکو لە باکوری کوردستانەکە تاکو ێیستا نەک هەر نەیانتوانیوە گۆندێکی باکور ڕزگار بکەن بەڵکو باکووریان خاپور وێران کرد و بەشەکانی تریش بە دەردی ئەوێ مەبەن و ئەوسیاسەتەی ئەمڕۆ ێێوەی پەیڕەو دەکەن بەردەوامی دانە بە و ئەجندا سیاسیە مەترسیدارەی چەند لایەنێکی هەرێمی و عیڕاقی لە دژی سەربەخویی کوردستان و گۆنجاوترین ئامرازیش بە دەست ئەوانەوە ێێوەن و لەم شەرمەزارییە ش گەورەترو قیزەوەنتر دەبێ چی بێت بەڵام سەرکەوتن هەر بۆ ێیڕادەی سیاسی ڕاستەقینەی نەتەوەکەمانە و سەرشوڕیش بو ێێوە و هاوبیرەکانتانە .
Top