سەرۆك بارزانی هەڵگری ئاڵا و داكۆكیكاری مافی سەربەخۆیی كوردستانە

سەرۆك بارزانی هەڵگری ئاڵا و داكۆكیكاری مافی  سەربەخۆیی كوردستانە
ئەمڕۆ بۆ هەموو جیهان دەركەوت پێشمەرگە ،سەرۆك بارزانی چ رۆڵێكی‮ ‬گاریگەریان هەیە بۆ سەركەوتنی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬و ئازادی‮ ‬و بەرەنگاربوونەوەی‮ ‬تیرۆر،‮ ‬ئەمرۆ سەرۆك بارزانی‮ ‬بووی‮ ‬بە ناسنامە و سونبولی‮ ‬نەتەوەیەك كە لەسەر ئاستی‮ ‬جیهان شانازیت پێوەدەكەن‮. ‬ئەمرۆ ئەوەت سەلماند و توانیت وەك كەسێكی‮ ‬بێلایەن كارەكانت بەوپەڕی‮ ‬دڵسۆزی‮ ‬پیادە بكەیت و كوردستان بەرەو ئاقارێكی‮ ‬ئارام و سەربەخۆ بەریت‮. ‬بۆ‮ ‬هەموو جیهانت سەلماند كە كورد خاوەنی‮ ‬ئەزموونی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬و پێكەوەژیانە و هەردەم ئامرازی‮ ‬تەبایی‮ ‬و سەقامگیری‮ ‬بووی‮ ‬لە ناوچەكە‮. ‬سەرفرازییە بۆ گەلی‮ ‬كوردستان كە پێشمەرگە و بارزانی‮ ‬مایەی‮ ‬شانازی‮ ‬جیهان بن‮.‬ دەبێت هەموو دەستكەكان بپارێزین و پێداگری تەواو و پشتیوانیی سەرۆك بارزانی بین بۆ بەدیهێنانی سەربەخۆیی كوردستان .

دوای نزیكەی سەدە لە خەبات و قوربانیی دانی كورد، ئێستا ئەو دەرفەتە مێژوویی و زێڕینە هاتۆتە بەردەمان تا كو بتوانین مافە زەتكراوەكانمان تێیدا دەستبەر بكەین و بیگەرێنینەوە . سەرۆك مسعود بارزانی وەك سەركردەیەكی بەهێز دوو ڕۆڵی سەرەكیی بینی لە تێكشكاندنی داعش، لەلایەك هێزی پیشمەرگەی ناردە بەرەكانی جەنگ و لەلایەكی دیكەیشەوە وەك سەركردەیەكی دیپلۆماسی، ڕۆڵی گرینگی بینی لەگەڵ وڵاتانی جیهاندا. مافـی گەلی كوردە بۆ ڕاگەیاندنـی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان هەر كارێك بكات، چونكە مانەوەی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی عێراقدا سوودی نییە، ئێستاش بارودۆخی نێودەوڵەتی لەبارە، بە شێوەیەك هیچ بەربەستێك نەماوە بۆ ڕاگەیاندنی دەوڵەتی كوردستان، لە دوای ئەوەی كـە كورد سەلمـاندی تاكـە هێز پێــشمەرگەیە بتوانێت بەرانبەر (داعش) بوەستێتەوە و بیانشكێنێ و نەهێڵێت یــەك بستی خاكــی كوردسـتان داگیر بكەن.سەرۆك بارزانی هەڵگری پەیامی سەربەخۆیی كوردستانە و جەنابی (سەرۆك بارزانی)ـیش دەڵێت، ئێمە هەموو خەبات و تێكۆشانمان بۆ ئەوە بووە گەلی كورد سەرفراز بژیت، ئومێدی زۆریشمان هەیە (سەرۆك بارزانی) گەلە ستەمدیدە و زوڵملێكراوەكەی خــۆی بگەیەنێتە مەنزڵی ئارامی و ئاســوودەیی.
سەرۆك مسعود بارزانی ئەو سەركردە نەتەوەییەی كوردستانە كە زیاتر لەنیو سەدەیە وەك پێشمەرگەیەك بەرگری‮ ‬لە خاك و گەلی‮ ‬كوردستان دەكات و سەرجەم هەوڵەكانی بۆ بەرقەراربوونی‮ ‬ئاشتی‮ ‬بووە نەك هەر لە كوردستان،‮ ‬بەڵكو لە ناوچەكەدا‮.‬ سەرۆك بارزانی‮ ‬نەك وەك سەرۆك حزبێكی‮ ‬خاوەن جەماوەر و پێگەیەكی‮ ‬گرنگ لەناوچەكەدا ناسراوە،‮ ‬بەڵكو وەك كەسایەتێكی‮ ‬ئاشتیخواز و سەركردەیەكی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬لەسەر ئاستی‮ ‬جیهان و نێوەندەكانی‮ ‬بڕیار ناسراوە،‮ ‬وەك كەسایەتیەكی‮ ‬خاوەن ئەزموون بۆ دابینكردنی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬و ئاشتی‮ ‬و پتەوكردنی‮ ‬پەیوەندییەكانی‮ ‬نێوان نەتەوە و مەزهەب و ئاینییەكان ناسراوە‮. ‬شانازی‮ ‬بە خەباتی‮ ‬پر لەسەروەری‮ ‬زێدەتر لەنیو سەدەت دەكەین،‮ ‬ئەو خەباتەی‮ ‬لەپێناو ئازادی‮ ‬و سەرفرازی‮ ‬و مافی‮ ‬مرۆڤە كە هەردەم سازشت لە مافەكان نەكردووە‮.‬
ئەمڕۆ بۆ جیهان دەركەوت چ رۆڵێكی‮ ‬گاریگەرت هەیە بۆ سەركەوتنی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬و ئازادی‮ ‬و بەرەنگاربوونەوەی‮ ‬تیرۆر،‮ ‬ئەمرۆ سەرۆك بارزانی‮ ‬بووی‮ ‬بە ناسنامە و سونبولی‮ ‬نەتەوەیەك كە لەسەر ئاستی‮ ‬جیهان شانازیت پێوەدەكەن‮. ‬ئەمرۆ ئەوەت سەلماند و توانیت وەك كەسێكی‮ ‬بێلایەن كارەكانت بەوپەڕی‮ ‬دڵسۆزی‮ ‬پیادە بكەیت و كوردستان بەرەو ئاقارێكی‮ ‬ئارام و سەربەخۆ بەریت‮. ‬بۆ‮ ‬هەموو جیهانت سەلماند كە كورد خاوەنی‮ ‬ئەزموونی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬و پێكەوەژیانە و هەردەم ئامرازی‮ ‬تەبایی‮ ‬و سەقامگیری‮ ‬بووی‮ ‬لە ناوچەكە‮. ‬سەرفرازییە بۆ گەلی‮ ‬كوردستان كە پێشمەرگە و بارزانی‮ ‬مایەی‮ ‬شانازی‮ ‬جیهان بن‮.‬
دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستان بۆتە ئەمری واقیع، بۆتە هۆكاری ئەوەی هەموو جیهان گوێ لەو قسانە بگرن كە لە سەر زاری سەرۆكی كوردستانەوە گوێیان لێدەبێت، ئەو قسانەش ئەوەن كوردستان یان نەمان، واتە دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستان، ئەی رەقیب واتە پیشاندانی ئیرادەی خێری كوردستانییەكان كە تاجی دەوڵەتی كوردستان بە خوێن دەنەخشێنن.ئێستا كە كاتی ئەوەیە هەموومان لە ژێر دروشمی كوردستان، یان نەمان و سروودی ئەی رەقیب، هەنگاوبۆ ئایندە هەڵبگرین، زۆر باشە خۆمان لە ملكەچی بۆ هەموو ئیرادەیەكی دەرەكی بهێنینە دەرێ و بەهەموو لایەك بڵێین: نەخێر كورد و كوردستانییەكان چیتر بێ دەوڵەت نابن و كوردستانییەكان تەنیا ملكەچی یەك ئیرادە دەبن، ئەویش ئیرادەی خێری خۆیانە و نوێنەری ئەو ئیرادە خێرەش سەرۆك مسعود بارزانی-یە.خواست و ویستی دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستان تەنها لە باشووری كوردستان بچووك نەكردبووە، بەڵكو ببووە رایەكی گشتی بەوەی كورد و كوردستانییەكان خاوەنی یەك كێشە و یەك پرسن و لە هەر پارچەیەكی كوردستان دەوڵەتێك رابگەیەندرێت، واجبی هەر كوردستانییەكە بۆ پاراستنی ئەو دەوڵەتە گیانی خۆی ببەخشێت، ئەمە لە كۆماری كوردستان كە لە ساڵی 1945 لە چوارچرای مەهابادی پێشەوا راگەیەندرا، بە پراكتیكی جێبەجێ كرا و بارزانی مستەفا و هاوەڵەكانی بوونە سەربازی پارێزەری ئەو كۆمارە، دوای رووخانی كۆماری كوردستان و كاروانە مێژووییەكەی بارزانی و هەڤاڵەكانی بۆ یەكێتی سۆڤیەتی پێشان، مستەفا بارزانی لە ساڵی 1947 لە شاری باكۆوە بەرنامەی بۆ راگەیاندنی كۆماری كوردستان داڕشت، ئەوجا لەبەر ئەوەی بەرنامە و پلانی مستەفا بارزانی بۆ كۆماری ئازادی كوردستان بوو، ئەو دڵنیابوو لەوەی هەموو تاكێكی ئەم كوردستانە ئامادەیە ئەو دەوڵەتە بپارێزێت و گیانی خۆی سنوری كوردستان بپارێزێت . لە هەمانكاتیشدا وڵاتانی دۆست و هاوپەیمانی كورد چۆن لە رابردوو پشتیوانی دۆزی كورد بوون ، بەهەمان چەشنیش پشتیوانی ئیرادە و بریاری میللەتی كوردن بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستان..
Top