تۆمەت و تاوان
March 14, 2017
وتار و بیروڕا
ئەوەندی حزب و لایەنکانی کوردستان بۆ تێکدانی ناوماڵی کورد هێز لە هەڵبەستنی تۆمەت و بوختانی ناڕەواو بێبنەما وەردەگرن، ئەگەر بۆ رێکخستنەوەى ناوماڵی کورد و درووست کردنی گوتاری نەتەوەیی هێزیان لە تاوانەکانی ئەنفال و کیمیاباران و بڕینی قووت و مووچەی خەڵکی کوردستان وەرگرتبا، لانی کەم بەشێک لە حزب و لایەنە سیاسیەکان بە گژ ئیرادە و خواستی نەتەوەییدا نەدەچوونەوە و وەک ئێستا نەدەبوونە ئەکرادی نوری مالیکی و دەنگیان بە حەشدی شەعبی نەدەدا.