تاوانبارەكەی هەڵەبجەو تاوانبارەكەی هۆڵۆكۆست
March 12, 2017
وتار و بیروڕا
هۆبەرتیست لە كاتەكدا كە لە تەمەنی 95 ساڵە و خاوەن پێداویست تایبەت و لە سەر عارەبانە بوو بە تۆمەتی ئەوە كە كارمەندی تەندروستی لە بنكەیەكی بە ناو بانگی كۆمەڵكوژی بە ناوی ئاوس شڤایتس بۆ ماوەی مانگەك كاری كردووە لە و كەمپە دا كە لەو ماوەیەدا 3681 كەس كوژراون.
ئەوەی كە زۆر جێگەی تیرامانە ئەوەیە كە جوڵەكەكان لە هەر شوێنەكی جیهان تاونبارەك بناسرێت كە دەستی لە كۆمەڵكوژییەكاندا هەبووە دەستی لێ ناپارێزنن بە بێی ئەوەی كە ئەوەیان لە بەرچاو بیت كە تاوانبارەكە بە تەمەن بیت یان نەخۆش و پەككەوتە.
زیاتر لە حەفتا ساڵ بە سەر كۆمەڵكوژییەكەی هۆڵۆكۆست تێپەر دەكات سەرەرای ئەوەی كە لە ئەو یادەدا هەموو ساڵەك دەوڵەتی ئاڵمانیا لێبوردن لە وڵاتی ئیسرائیل دەكات لە هەمان كاتیشدا قەرەبۆی مەعنەوەی و مادی قوربانیانی رووداوەكان دەكات بەڵام ئەگەر بێت و ئاورەك لە رابردووی كورد و هەموو ئەو تاوانانەی كە دەرحەق بە گەلی كورد ئەنجامدراون نەتوانراوە هەنگاوەكی ئیجابی لەو بارەیەوە بنێین لە لایەك پشتگیری لە نزار خەزرەجی دەكرێت لە لایەكی تریش تارق رەمەزان العزاوی ئەو فرۆكەوانە عێراقییە بە رەگەز توركمانییەیەی كە بۆردوومانی هەڵەبجەی كرد و لە یەك كات و سات دا زیاتر لە 500 هەزار كەسی سڤیلی كردە قوربانی تەنانەت ئاژەڵان و ژینگەش لەو كارەساتەدا بێ بەش نەبوون بە بێی لە بەر چاو گرتنی قەبارەی تاوانە كە ئازاد دەكرێت.لە لایەك دەڵێن بە فەرمانی راستەوخۆی سەرۆك كۆمار ئازاد كراوە لە لایەكی تر دەڵن رای كردووە،ئەوەش وادەكات بە سەدان پرسیار لە لای هەر تاكەكی كورد گەڵاڵە ببیت ئەویش بۆ ئەو كەسانەی كە زۆر جار مافەكانی مرۆڤ بۆ موزایدەی سیاسی حیزبەكانیان بە كار دەهێنن ئاخۆ پرسیار ئەوەیە چی لێهات؟بۆچی لە ئاست ئەو كارەساتە گەورەیەدا بێدەنگن؟كێلە پشت ئازاد كردنی ئەو تاوانبارە دایە؟ئایا ترس لەو دا هەبوو كە خیانەتەكەی بۆردومانی هەڵەبجە ئاشكرا بكرێت؟هەموو ئەو پرسیارانە دەبیت ووڵام بدرێنەوە ئەگەر ئەورۆش نەكرێت هەر وەكوو چۆن تاوانبارەكانی هۆڵۆكۆست پاش حەفتا ساڵ راپێچی دادگا دەكرێن بەو شێوەیە ش ئەوانەی دەستیان لەو تاوانەدا هەبووە راپێچی بەردەم یاسا دەكرێن.