کامەیە سەربەرزی؟ سەربەخویی خوازی یان کوێلایەتی
March 12, 2017
وتار و بیروڕا
شایانی ئاماژە پێکردنە ئەگەر دوێنێ دۆزی کورد لە هەمو لایێکەوە گەمارو درابۆ لە سەر هەمو ئاستەکاندا بەڵام لە سەرەتای نەوەدەکاندا ڕەوشی سیاسی جیهانی بە گشتی گۆڕانکاری بەسەر داهات و قوناغێکی تازە هاتە ئاراوە ،قۆناغێک کە کورد تیایدا دەیتوانی چوانتر و باشتر گەمە سیاسەکانی خوی بکات لە سەر هەمو ئاستەکاندا ئەمەش بە یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی بیرو ڕاسیاسیەکان واتە بە یەک گوتاری سیاسی کورد دەیتوانی ئامانجەکە بپێکێت و ببێتە خاوەن قەوارەیێکی سیاسی سەربەوخو بەخۆی بەڵام بەداخەوە لاوازی ێیڕادەی سیاسی لای هندێ لایەن و کەسایەتی سیاسی لەکوزدستان وایکرد بکەونە ژێر کاریگەری ئەجندای سیاسی دەوڵەتە داگیرکارەکانی کوردستان دەرفەتەکان لە دەست کورد بدەن و ێیستاش کە دەرفەتێکی زور باش بۆ دۆزی نەتەوەکەمان ڕەخساوە دیسان دەیانەوێ لە بار ببەن و لەم پێناوەشدا ئەم لاباڵ و کەسانە هەمو هەوڵەکانی خۆیان چڕکردۆتەوە تاکۆ پڕۆژەی سەربەخویی کوردستان گەمارو بدەن و نەهێڵن ڕێزدار بارزانی ئەم پڕۆژە پیرۆزە بکەیێنتە کەناری ئارام.
هەروەک لە مانشێتی وتارەکەمدا ئاماژە پێداوە کامەیە سەربەرزی ؟ ئەم پرسیارەم ئاراستەی سەرانی پارتی کرێکارانی کوردستان و هەمو ئەو لاباڵ و کەسایەتیانە دەکەم کە ئەمڕۆ هاوشانی دەوڵەتە داگیرکارەکان سەنگەریان لە ئامانجی پیرۆزی نەتەوە کەیان گرتووە و زور بە ئاشکرا و ڕاشکاوانە لێدوان لە دژی بەرپابوونی دەوڵەتی کوردستان دەدەن و بونەتە جاشی تحت التەلەبی مالیکی و ێیران و ئەسەد، هەیە دەڵێت سەربەخویی کوردستان گەورەترین موئامەرەیە لەسەر عیڕاق و هەیە مەیدانی خەباتی خۆی گواستوتەوە بو باشوری کوردستان و ئەوامر لە مالیکی و حەشدی شەعبی وەردەگرێت و لە هەمان کاتیشدا هەیە دەلێ من لە گەڵ سەربەخویی کوردستان دام بەڵام ژێر بە ژێری دژایەتی سەربەخوی کوردستان دەکات وهتد ، هەمو ئەمانە ئەمڕۆ بونه تە کۆسپی گەورە لە بەردەم گەیشتنی کورد بە ئامانجی کوتایی ئەو ئامانجەی کە تەعبیر لە سەربەرزی و سەرفه ڕازی نەتەوەکەمان دەکات .
لەکوتایی دا هێژا بارزانی هەڵگری ئەرکێکی مەزنی نیشتیمانیە کە ئەویش هەنگاو نانە بەرەو سەربەحویی بو ێێوە کامیان سەربەرزتر دەبوو لە ژێر چەتری بارزانی دا یان دوژمنە سەرسەختەکانی نەتەوەکەتان بێگۆمان وەڵامەکەی ڕۆن و ئاشکرایە و ێێوە ش سەربەرزیتان هەرگیز نەویستووە و سەرشۆڕیش پیرۆزتان بێت و مێژووش هەرگیز ڕوحم بەوانە ناکات کە خیانەت لە گەل و نیشتیمانیان دەکەن .