كاتی ئازادی یەكجاری و سەربەخۆیی كوردستانە

كاتی  ئازادی یەكجاری و سەربەخۆیی كوردستانە

ئێستا رۆژهەڵاتی ناوین و بە تایبەت عێراق و سوریا بەتایبەت بە گۆرانكاری تێدەپەرێت و لەو نێوەشدا كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە گرنگییەوە دەروانێتە پێگەی كورد و هەرێمی كوردستان بۆیە گشت بانگهێشتە فەرمییەكان لە سەر ئاستی وڵاتانی كەنەداو و درٍاوسێی ئامادەبوونی سەرۆك مسعود بارزانی لە كۆربەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس و هەروەها كۆنفرانسی میونشن و كۆبوونەوە لەگەڵ سەركردەكانی جیهان بایەخێكی یەكجار زۆری دەبێت و بە سوودی گەلی كورد تەواو دەبێت. ڕوونیشیكردەوە، پڕۆژەی هاوپەیمانی نیشتمانی هیچی بۆ كورد تیایدا نیە و گەڕانەوەیە بۆ چوار گۆشەی یەكەم، بۆیە كاتی ئەوە هاتووە بە بەغدا بڵێین جگە لە سەربەخۆیی كوردستان، هیچ شتێكی دیكە بەڕەوا نابینین، هەروەها ناكرێت كێشە ناوخۆییەكان زیاتر دوا بخەین و دەبێت هەرچی زووە چارەسەر بكەین، بۆیە ڕێكخستنەوەی ناو ماڵی خۆمان بە یەكێك لە پێویستیە هەر گرنگەكان دەزانین بۆ ئەوەی گەلی كورد بە مافە ڕەواكانی خۆی بگات. ئامادەبوونی وەفدی هەرێمی كوردستان، لە كۆنفرانسی میونشن و دیدار و كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ سەرۆك و سەركردەكانی جیهان، بایەخێكی یەكجار گەورەی هەیە، بەتایبەتی لە هەلومەرجێكی وادا كە ئێمە لە سەروبەندی كۆتایی هاتنی داعشداین لەناوچەكەدا، سەرلەنوێ ڕێكخستنەوەی عێراقە لەدوای داعش، گۆڕانكارییە چاوەڕوانكراوەكانی ناوچەكە لە دوای داعش كە چاوەڕوان دەكرێت گۆڕانكاری گەورە ڕووبدات، گەلی كورد قوربانیەكی زۆری داوە، هەم لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش، هەم لە خەباتی تێكۆشانی خۆی بە درێژایی مێژوو، دەرفەتێك هاتووەتە پێش لە چوارچێوەی ئەو گۆڕانكاریانەی كە لە ناوچەكە چاوەڕوانكراون، ئەو دەرفەتە بۆ گەلی كورد هاتووەتە پێش كە لەگەڵ ناوەندە نێوەدوڵەتییەكان و وڵاتە زڵهێزەكان باس لە ماف و داواكارییەكانی گەلی كورد بكرێت، لە چوارچێوەی ئەو گۆڕانكاریانەی كە لە ناوچەكە ڕوودەدەن، دەبێت جیهان لەوە تێ بگات كە گەلی كورد ناتوانێت چی دیكە چاوەڕوانی نەهامەتییەكان بكات، دڵنیا نەبێت لە ئایندەی خۆی، تاكە ڕێگەیش بۆ ئەوە ڕێگەدانە بە گەلی كورد لە ڕێگەی ڕاپرسی ئایندەی خۆی بە دەستی خۆ دیار بكات، بە پێی ئەوەی كە هەموو جیهان شاهێدی دەدات كە گەلی كورد چەندە لێبۆردە و ئاشتیخوازە، چەندە بڕوای بە بەیەكەوە ژیانی پێكهاتەكان هەیە.

مێژوو و رابردوو سەڵماندی كە كوردایەتی سەخت و پر هەوراز ونشێوە و هەر كەسێك توانیی برینی ئەو رێگەیەی نییە . تەنیا كەسانێك دەتوانن سنوورەكان دەرباز بكەن و شەونخونی بكەن و سەنگەرەكان بكەنە كۆشك و بەرد بكەن كورسی سەرۆكایەتی و لەگەڵ سەختی و نەهامەتییەكان وئاوارەیی گەورەبووبن دەتوانن بەردەوام بن لە تێكۆشان و خەباتی بێوچان. لەم قۆناغە هەستیارە دا كە بە سەر ناوچەكە دا گوزەر دەكات نەك تەنیا باشوور بەڵكو بەشەكانی دیكەی كوردستانیش پێویستیان بە دەستی ئەمین و ڕاستگۆی بارزانی هەیە. ئەزموونی درێژخایەنی سیاسی و پێشمەرگایەتییان، لە هەمان كاتدا یارمەتیدەری گەورەی بارزانی بوون لە راكێشانی سەرنجی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ پشتگیری و یارمەتیدانی كورد لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش هەم لەرووی سیاسی و سەربازییەوە و هەم وەكۆ پێشمەرگەیەك لە نزیكەوە سەرپەرشتیی سەنگەرەكانی پێشمەرگەی كوردستانی كردووە و مۆراڵی بەرز كردوونەتەوە. ڕۆڵی سەرۆك لە شكاندنی ئوستوورەی داعش زۆر بەرچاوە. لە ڕاستیدا ئەوەیش بوو بەردی بناغەی گەورەترین هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەدژی داعش دانا. سیاسەتی بەرێزیان لە نیشاندانی خەڵك و حكوومەتی كوردستان وەك پاریزەری حەقیقی گیان و ژیانی سەدان هەزار ئاوارەی خەڵكی عێراق و سووریا لە ئایین و نەتەوە جیاوازەكان بە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی. وەك لە راگەیاندنە نێودەوڵەتییەكان و لۆكاڵییەكانی وڵاتان دەیبیستین و دەیخوێنینەوە، كورد سەرەرای ئەوەی خۆیان بە درێژایی سەدەی رابردوو قوربانی دەستی حكوومەتە تۆتالیتارییە یەك لەدوای یەكەكانی بەغدا بوون و وەك هاووڵاتیی پلە دوو هەژمار كراون و لە ئێستاشدا تووشی قەیرانی ئابووری بوون بە هۆی نەناردنی بودجەی كوردستان لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە، بەلام ئەوان بوون بە پەناگە بۆ هەزاران ئاوارەی دەستی تیرۆری ئایینی و نەتەوەیی و مەزهەبی لە عیراق و سووریادا. ئەم چەند خاڵەی سەرەوە بەشێكن لە پێویستی بەردەوامیی بارزانی وەك سەرۆكی هەرێم لەم قۆناغەدا. گرنگە باوەڕمان بە پاراستنی یەكریزیی نێوخۆمان و توانایی بارزانی هەبێت لە رێبەرایەتیكردنی گەلەكەمان و پەڕاندنەوەی لەم هەموو كێشمەكێشە نیودەوڵەتی و مەزهەبییەی ناوچەكەی پێدا تێدەپەڕێت، بۆ بنیاتنانی داهاتوویەكی باشتر بۆ خۆمان و نەوەی داهاتوو.

چونكە سەرۆك بارزانی خاوەنی پرۆژەی سەربەخۆیی كوردستانە؛ لە چەند ساڵی رابردووەوە هەموو هەوڵە دیبلۆماسییەكانی خۆی لەگەڵ ئەمریكا و وڵاتانی ئەوروپایی و عەرەبی و ناوچەیی بۆ ئەوەی دەرگاكان بۆ سەربەخۆیی كوردستان واڵا بكات و رەزامەندیی ئەو وڵاتانە بەدەست بهێنێت، خستووەتە گەڕ. ئێستا باسكردنی سەربەخۆیی لە هیچ شوێنێك هێڵی سوور نییە، ئەو بارزانی بوو كە ئەم تابۆیەی شكاند. دۆزی كورد لە ئاستێكدایە هیچ وڵاتێك ناتوانێ دژایەتیی خواستی سەربەخۆیی كوردستان بكات. بە ئاشكرا هەندێك وڵات راستەوخۆ پشتگیریی سەربەخۆیی كوردستانیان كردووە و بەشێكی دیكەشیان دژایەتییان نەكردووە. ئەمانە هەمووی دەرئەنجامی هەوڵی سەرۆك بارزانی بووە لە چەند ساڵی ڕابردوو. بۆیە پێویستە گشت پارتەكان و هەموو تاكێكی نیشتمانپەروەر بە هەموو چین و توێژەكانەوە پاڵپشتی ئەم هەوڵانەی بن بۆ بنیاتنانی داهاتوویەكی باشتر و پیشكەوتوو بە دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستان. ئەو سروشتە شۆرشگێرییەی، كە تێیدا لەدایكبووە و گەشەی كردووە پرە لە گیانفیدایی و بەرخودانی ئەو بنەماڵەیە بۆ كورد و هەر چوار پارچەی كوردستان هەر لە سەدەی نۆزدە لە لایەن شیخ عبدالسلامی بارزانەوە بە راوەستان لە پشت شۆرشەكانی باكورەوە تا دروستكردنی كۆماری كوردستان لە مەهاباد لەلایەن پێشەوا قازی محەمەد و مەلا مستەفای بارزانەوە. بێگومان "سەركردەیەك" كەوا لەدایكبووی خێزانێكی وا شۆرشگێڕ بێت كە هەرگیز پشتیان لە كوردایەتی نەكردبێت و بەردەوام پشكی گەورەیان لە نەهامەتییەكانی سەر میللەتەكەمان بەركەوتبێت
Top