دانوسان چارەسەری بنەڕەتی سەرجەم ناکۆکیەکان بووە لە هەموو بارو دۆخێک دا...

دانوسان چارەسەری بنەڕەتی سەرجەم ناکۆکیەکان بووە لە هەموو بارو دۆخێک دا...
گفتوگۆ بایه‌خێكی یه‌كجار گه‌وره‌ی هه‌یه‌ و ده‌توانێت خزمه‌تی ‌گەورەی كۆمه‌لگاو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ و شارستانیه‌ت و ئاینه‌كان و بەرەو پێچشوونی وڵات بكات ؛
دمەوێ بپرسم بۆ لایەنە سیاسیەکان بەگفتوو گۆ ڕێک ناکەون ؟
گەر گفتوگۆکان لە پێناو بەرژەوەندی هاوڵاتیان خۆشگوزەرانی پەرەو پێشچوونی وڵات بێت ، گومانی تێدانیە زۆر زوو پێک هاتبوون ،،
پێک نەهاتن و ڕێک نەکەوتنی کۆی لایەنەسیاسیەکان بەهۆی چیە ؟
گەر ئامانجیانی کۆی لایەنەکان خزمەت کردنی کۆمەڵکاو بەرەوپێشچوون بێت ؟
هەموو تاکێکی کۆمەڵگەی کوردی بۆی روونە ناکۆی لایەنەکان لەپێناو خۆشگوزەرانی و بەرژەوەندی ئەونیە ،
بەخۆ چەواشەکردنی دەزانم تاوانی ئەم دۆخە بخەینە ئەستۆی وڵاتێکی ئەقلیمی ، ئەوەی خۆمان بەخۆمانی دەکەین هیچ نەیارێک نەیکردووە نەیتوانیوە بیکات ؛
دۆست و هەندێ لەنیارانیشمان ، داهاتوو و ئێستای کوردستانیان خستۆتە ئەستۆی خۆمان کە چوون بریاری لێدەدەین ؛
كێشه‌و ناكۆكی قه‌باره‌ی هه‌رچه‌ندبێت ئامانجمان رێکەوتن و کۆتای هێنان بەناکۆکی و ئەم دۆخە ناهەموارەی هەرێمی کوردستان بێت ؛ ته‌نها به‌گفتوگۆ دەتوانرێت چاره‌سه‌ربکرێت ، بەڵگەش ڕێکەوتنامەی ستراتیژی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانیە کەدوای چەندین ساڵ ناکۆکی ڕێکەوتننامەکە بووە هۆی بەرەو پێشچون و هاویشتی چەندین هەنگاوی گرنگ ،
پێویستە کۆی لایەنەسیەسیاکان گفتوگۆ به‌نیازێكی پاكو ئامانج لێی گه‌شتن بە چاره‌سه‌ربێت سه‌‌ره‌رای جیاوازی بۆچونیان دەتوانرێت چاره‌سه‌رێكی ناوه‌ندی ‌‌‌‌بۆ کۆتای هێنان بەناکۆیەکان بکرێت نه‌ك به‌سفر ده‌ر‌‌كردنی به‌رام به‌ر ،،
هۆی سەرنەکەوتنی گفتوگۆکانی نێوان لایەنەسیاسیەکانمان ، بەهۆی خۆسه‌پاندنی لایه‌نێك به‌سه‌ر‌به‌رامبه‌ر فه‌شه‌لی هێناوه‌ و سەرکەوتوو نەبوە ....
هه‌ندی به‌رپرسی لایه‌نه‌كان كه‌‌‌ ده‌دوێن به‌شێوه‌یه‌ك خوێندنه‌وه‌ بۆ بارودۆخه‌كه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هیچ رێگه‌یه‌كی چاسه‌رنه‌ماوه‌ ،، بەپێچەوانەوە ئه‌وجۆرە بۆچون و خوێندنەوانە لە کورت بینی و بچووکی هزری کەسیەوە سەرهەڵدەدات دەنا هەمیشە رێگایەک بۆ چارەسەر و کۆتای هێنان بەگرژی و ناکۆکیەکان هەیە گەر ئامانجیان بێت ؛ لایه‌نه‌سیاسیه‌كان گەر بیانه‌وێت هاولاتیان و هه‌رێمی كوردستان له‌م كێشه‌و قەیرانه‌ دەرباز بكه‌ن ،،
به‌یه‌ك كۆبونه‌وه‌ی راشكاو جدی ده‌توانن كۆتای به‌هه‌موو كێشه‌ و ناکۆکیەکان بێنن ...هەرێمی کوردستان بکەنە دەوڵەتێکی پێشکەوتوو.

Top