نەهێنییە شاراوەكانی پەكەكە
March 11, 2017
وتار و بیروڕا
ئەوە جاری یەكەم نییە كە پەكەكە دژ بە دەزگا فەرمی و شەرعییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان نافەرمانی رادەگەیەنیت و خۆی بە خاوەن ماڵ و ئەوانەی كە لە لەو هەرێمەدا بە پێی بەرنامەو پرۆگرامەكی دارێژراو و لە ژێر سایەی حكومەتی هەرێم و بە پێی یاسا و رێساكانی هەرێم هەڵسوكەوت دەكەن بە میوان دەزانیت هەروەك پێشتریش ئاماژەی پێكرا پەكەكە ویستی لە رێگەی شەری چەكداری و بە پێی ئەو گروپە چەكدارەی كە پێكی هێنابوو ( پارتی ئازادی كوردستان) شەر دژی دەزگا شەرعییە كانی كوردستان بكات و ئۆجەلانیش لە سەر بنەمای رووخاندنی پارڵمان و حكومەت دەستی بە شەری چەكداری كرد.
پەكەكە لە رۆژی 26/2/1992 لە هەولێر خۆپێشاندانەكی ئەنجامداكە تێیدا 3 هاولاتی شەهید بوون هەر بۆیەش پارڵمانی كوردستان نایان ناچار كرد بۆ ئەوەی بریارەكی گشتی لە سەر ئەو رێكخراوە و گێرەشیوێنییەكانی ئەو گروپە بخرێنە بەر لێكۆلینەوە.
"لە کۆبوونەوەیەکیدا، پەرلەمانی کوردستان ڕۆژی ٣١/٨/١٩٩٢ بە دەنگی ئەندامانی لیستی سەورزی یەکێتی نیشتمانی و لیستی زەردی پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیاریدا، کۆتایی بە ئاژاوەگێڕییەکانی پەکەکە لە باشوری کوردستاندا بێنێت و ڕایگەیاند ئەگەر پەکەکە ئامادە نەبێ وەک هێزە کوردییەکانی بەشەکانی تری کوردستان "حیزبی میوان"، گوێ بۆ یاساکانی حکومەتی کوردستان شل بکات، ئەوە پێش بە هەڵسورانی لە باشوری کوردستان بگرن(٥)".
پەکەکە بەو هەڵسەنگاندنە هەڵەیەی کە خەڵکی باشوری کوردستان و پێشمەرگەکانی پارتی دیموکرات و یەکێتی نیشتمانی ئامادە نابن دژی پەکەکە شەڕ بکەن و پارتی ئازادی کوردستان ڕیشەی لەنێو خەڵکی باشوری کوردستاندا داکوتاوە، گوێی نەدایە بڕیاری پەرلەمانی کوردستان. لە ئاکامدا پێشمەرگەکانی یەکێتی نیشتمانی و پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەرامبەریاندا ڕاوەستان و بەپێچەوانەی ڕای پەکەکە، بەرەنگاریان بوونەوە و لە شەڕێکی قورس و خوێناویدا، نزیکەی ١٦٠ گەریلای پەکەکەیان کوشت و ژمارەیەکی زیاترشیان لێ بەدیل گرتن. عەبدوڵا ئۆجەلان هەرکە هەستی بەو شکستە مەزنەی هێزەکانی کرد، ئاگربەسی بۆ گەریلاکانی ڕاگەیاند و گوتی: (لەمەوبەدوا ڕێز لە یاساکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگرن و گەریلا بەپێی یاسا لە باشووری کوردستان دەجوڵێتەوە.)
بەگوێرەی ئەو ڕاگەیاندنەی ئۆجەلان، پارتی و یەکێتی شەڕیان ڕاگرت و دیلەکانی پەکەکەیان ئازاد کرد و ئیزنیان بە ئەندامانی پەکەکەدا لە شار و گوندەکانی باشوری کوردستان بمێننەوە. جەمیل بایک دەربارەی ئەو شەڕە و ئاکامەکەی دەڵێت: (لە کۆتایی ساڵی ١٩٩٢ لە شەڕی باشوور، ئەگەر سەرۆکایەتی پارتی تەدبیری وەرنەگرتبا، بەتەواوی لەناو دەچووین. چونکە خواکورک دەستی لە شەڕ بەردا و ئێمەش کەوتبووینە گەمارۆ(٦).)
جەمیل بایک، هەروەها لە لاپەڕەکانی ٦٣١- ٦٣٢ی کتێبەکەیدا پەنجە بۆ ئەنجامەکانی ئەو شەڕە رادەکێشێ و لە خاڵی سێیەمی ڕوونکردنەوەکەیدا دەنوسێت: (ئەگەر لەو شەرەدا بەپێی تاکتێک هەنگاومان هەڵێنابا، بیری ئوتۆنۆمی و فیدراڵی دەسڕانەوە و ئەم کۆسپانە نەدەمان. بیری سەربەخۆیی و ئازادی لە کوردستاندا بەتەنیا دەمایەوە و حاکمیەتی خۆی سەقامگیر دەکرد.) هەروەها ناوبراو دەڵێت: ( بۆ هەرکەس ڕوون بۆوە کە مەسەلەی کوردستان بەبێ پەکەکە چارەسەر نابێ.)(1)
ئەوە بەشێكی تر لەو مێژووەیە كە پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ خۆی تۆمار كردووە و ئەوەی كە دەبینرێت لە سەر هەمان هەڵسەنگاندنی جارانە و گۆرانكارییەك لە دید و بۆچوونەكانیان كە شیاوی هەڵوێستە لە سەر كردن بیت بە دی ناكرێت هەربۆیەش دەبیت لایەنە كوردییەكان بە جدی بریار لە سەر ئەو بابەتە بدەن و بە ناوی نیشتمانپەروەری دەست بە نیشتمان فرۆشی نەكەن بە تایبەتی كە لە كاتی ئێستادا خاوەنی ئەزمونەكین كە ناكرێت بە هۆی نافەرمانی ئەو گروپە چەكدارانەی كە هاوپێچەكانی پەكەكە ن ئەو ئەزموونە بخرێتە مەترسییەوە و رێز لە پرۆتۆكۆلییە سیاسییە نێودەوڵەتییەكان بگرن و بابەتەكە وەكوو خۆی وێنا بكەن.
سەرچاوەكان:
پارتی کرێکارانی کوردستان لە عبدالا ئۆجەلانەوە ت جەمیل بایك حامید گەوهەری
(5)پرۆتکۆڵی دانیشتنی ژمارە ٢٧ی پەرلەمانی کوردستان، ٣١/٨/١٩٩٢
(6) مێژووی پارتی کرێکارانی کوردستان لاپەرەی ٦٣٢.