نەهێنییە شاراوەكانی پەكەكە(زنجیرەی شەشەم) " کەر، بێ مێشک، کوێر، شێت و خایین "
March 11, 2017
وتار و بیروڕا
لە ڕاگەیاندنێکیدا کە بە زمانی عەرەبی و لەژێر ناوی "ڕوونکردنەوەیەک لەسەر کتێبی سەرکردە و گەل- حەوت ڕۆژ لەگەڵ ئاپۆدا" بڵاویکردەوە، لە ئامانجە ستراتیژییە گشتییەکانی پەکەکە دەدوێ و لە وەڵامی ئەو کوردانەشدا کە دژی پێوەندی ستراتیژی پەکەکە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران و سوریا بوون، ڕەخنەگرەکان بە "کەر، بێ مێشک، کوێر، شێت و خایین" ناو دەبات و سەبارەت بە پێوەندییە ستراتیژیییەکەی لەگەڵ سوریا و ئێران دەڵێت: (ئەو کوردانەی کە لە مانای نیشتمانپەروەری و سیاسەت ناگەن، کەر و بێ مێشک و کوێرن. ئەگەر بۆ دوژمن لەسەر ئامانجە ستراتیژییەکان تەنازولت کرد، ئەوە شێت و خاینی.... ئەو چوار دەوڵەتانەی کوردستانیان داگیر کردووە، هەموویان دوژمنمان نین، بۆیە نابێ بە چاوێک سەیری هەموویان بکەین.... بەهۆی سیاسەتی ئێمە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، عەرەب و ئێران لە تورکیای فاشی دوورکەوتنەوە و ئەویش سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ ستراتیژی ئێمە.... کاتێک پەکەکە زەختی زۆری خستە سەر تورکیا، تورکیا ناچار بوو داوای یارمەتی لە ئیسرائیل بکات و هەرکە ئێران بیستی تورکیا لەگەڵ ئیسرائیل پێکهاتووە و ڕێککەوتنەکەشیان مەترسییەکی گەورەی بۆسەر ئەو هەیە، وای لێهات سەرنج بداتە ستراتیژی پەکەکە، چونکە بۆچوونی لە پەکەکە نزیکە. ستراتیژی پەکەکە وای لێکرد لە کورد نزیک بێتەوە، ئەویش گۆڕانێکی مێژووییە لە ستراتیژی ئێراندا لەسەر کێشەی نەتەوەی کورد(٢).)
ئەوە هەڵوێستی راستەقینەی پەكەكەیە هەرئەو هەڵوێستانەش وای لە كۆماری ئیسلامی ئێران كردووە كە بەرە بە ئەو پەیوەندییانەی بدات كە لە ساڵەكانی 1984ەوە دەستی پێكردووە وتەجروبەی رابردووی پەكەكەش بۆ هەموو كوردەكان لە هەر چوار پارچەی كوردستان سەڵمێنەری ئەو راستییەیە كە تاوەكوو ئێستانەیتوانیوە تەنانەت دۆزی كورد لە پارچەیەك لە پارچەكانی كوردستان بەرەو پێش ببات تەنیا ئەوە نەبیت كە بە هەموو شێوەیەك دژی بەژەوەندییەكانی كورد وەستاوەتەوە و بە شێوەیەك لە شوێوەكان خزمەتی بە دوژمنانی كورد كردووە,
سەرچاوەكان:
١- پارتی کرێکارانی کوردستان لە عەبدولا ئۆجەلانەوە تاجەمیل بایك حامید گەوهەری .
٢- ڕوونکردنەوەیەکی ئۆجەلان بە زمانی عەرەبی، لەسەر کتێبی سەرکردە و گەل حەوت ڕۆژ لەگەڵ ئاپۆدا.