سەربەخۆیی مافە نەوەك تاوان

سەربەخۆیی مافە نەوەك تاوان
ئەوەی كە ئێستا لە بارەی سەربەخۆیی لە لێدوانە پرلەگومان و شرَی هەندەك لە سیاسەتوان و ئپارڵمانتارو میدیای سێبەری و بە ناو سەربەخۆوە دەبینرێت ،دژایەتییەكی ئاشكرا یە لە بەرانبەر ئەو مافەی كەگەڵی كورد زیاتر لە سەدەیەكە هەوڵی بۆدەدات رۆژانە دەبیستین كە هەر یەكەو بە شێوەیەك دژایەتی خۆی بۆ سەربەخۆییی رادەگەیەنیت و ئەوەی كە مەبەستیانە كۆیلایەتی و درێژەدانە بەو ماف خوران و ژێردەستییەی كە هەیە.
ئەگەر لەو بابەتە ووردتر ببینەوە و بزانین كێن ئەوانەی كە دژایەتی سەربەخۆییی دەكەن؟ راستی بابەتەكەی ئەو تاقمەمان بۆ زیاتر دیار دەبیت،.
فوئاد مەعسووم، سەرۆكی كۆماری عێراق،تاكە سەرۆكی كوردە كە بە ئاشكرا دژایەتی سەربەخۆییی كوردستان كردووە, ئەوەی كە لە ماوەیەك لەمەوبەر لەو سەرۆك كۆمارە ماندوو و شەكەتەمان بیستووە باسی دەوڵەتی سەربەخۆ دەكات، و بە عەشقی ناكامی هەرزەكارانی دەشوبهێنێت ئەوەش جۆرەكەكە لە راگەیاندنی دژایەتییەكی سەربەخۆ ،لە لایەكی ترەوە كەسانەك هەن كە راگەیاندنی دەوڵەتی كوردی بە موئامەرەیەكی گەورە دەزانن .
لە لای هەندەك لە حیزبەكانیش كە هاوپەیمانەتییەكی دور و قوڵیان لە گەڵ شیعەی دەستەلاتداری بەغدا دا هەیە رۆژیان لێ‌ ئاوا نابیتئەگەر ئەو رۆژە دژی سەر بەخۆییی قسە نەكەن ،ئەوەی كە پەكەكەش ئیستا دەیكات رێك كۆپی ئەو قسانەیە كە بە كردار لە گۆرەپانی سیاسی باشوور پێرەوی دەكات
ئەوەی كە جێگەی سەر سوور مانیشە ئەوەیەكە ئەو شەرمەی جاران نەماوە و بە ئاشكرا و بە رووقایمییەوە سەربەخۆیی كوردستان بە موئامرە لە قەڵەم دەدەن ، بەڵام ئەوەی لە هەممیان سەیرتریش ئەوەیە ئەوەی دوژمن دەبیت بیڵێت ئەوانە دەیلێن.
بەڵام سەرەرای هەموو ئەوانەی كە باسی لێوەكرا راستییەكیش هەیە كە دەزانن و خۆیان لێ‌ لا دەدەنئەویش ئەوەیە كە ئەوانەی كە پرسی سەر بە خۆیی بە مەترسی دەزانن و لە ژێر پاساوی ترسێنەر لە ئینتمای كوردبوون دووردەكەونەوە دەبیت سەربەخۆیی داوا نەكرێت بەڵكوو دەبیت بسەندرێت هەر بۆیەش نابیت پابەند بین بەو ووڵات و ئەم وڵاتە بەڵكوو خێرەكمان پێبكەن چوونكە كەس بەزەییی پێمان نایەتەوە
Top