کاتێک ێیڕادەی سیاسی سەربەخوت نەبێت کارەساتە

کاتێک ێیڕادەی سیاسی سەربەخوت نەبێت کارەساتە
حزبی سیاسی کاتێک ێیڕادەی سیاسی خۆی لە دەست دەدات دەبێتە ئەڵقە ی پەنجەی دوژمنان و بە ئارەزوی خویان وەک ئامرازێک بەکاری دێنن لە پێناو بەرژەوەندی خویاندا ،پارتی کرێکارانی کوردستان و هاوشێوەکانی ئەمڕو وا دەبینین بە چاوی خومان کە چون و بەچ شێوەیێک خەریکی جێ بەجێ کردنی فەرمانەکانی دوژمنان و داگیرکارانی کوردستانن ،ئەوەی لە بەرژەوەندی دوژمنان دایە بە زیادەوە جێ بەجێ دەکەن وزور بێ شەرمانە کەوتونەتە دژایەتی کردنی پڕوژەیێکی پیروزی نیشتیمانی کە خوێنی هەزاران مروڤی کورد لە پێناوی دا ڕژاوە لە هەمو بەشەکانی کوردستان. هەتا کو ئەمڕۆش کورد بەردەوامە لە تێکوشاندا بو گەیشتن بەم ئامانجە پیروزە .

هەمومان دەزانین شوێنی خەباتی پەکەکە باکوری کوردستانە بەڵام پەکەکە بێ ئەوەی توانیبێت تاکە گوندێکی باکوری کوردستان نەک هەر ڕزگار بکات بەڵکو بیانوشی دا دەست دوژمنانی کورد بو کاوڵکاری و خاپور کردنی کوردستان و ئەو پڕوسە ئاشتیەی کە بەڕێز بارزانی هەوڵی بو دەدا بکاتە ئامانج و دوزی کورد لەم بەشەی کوردستان واتە باکوری کوردستان بەرەو پێشەوە ببات و تا ڕادەیێکی زوریش بەرە وپێشەوە ڕۆیشتبۆ کەچی پەکەکە و هاو بیرەکانی بە فەرمانی ئاغاکانیان پڕوسەکەیان بە کوشتنی دوو پولیس لە بار بردو و ڕەوشەکەیان بەرەو ناسەڤامگیری و نائارامی برد ئەمەش ئەگەر تەنها وتەنها خزمەتکردن نەبێت بە ئەجندای سیاسی دوژمنانی کوردو کوردستان دەبێ چی بێت.

پەکەکە وهاوبیرەکانی لە باکور و باشورو ڕوژئاواو ڕوژهەڵات زوور بە توندی دژایەتی دوزی ڕەوای کورد دەکەن و لێرەو لەوێ بەرپرسە نابەرپرسیارەکانیان لێدوان دەدەن لە دژی بارزانی و سەربەخویی کووردستان کەواخەریکە دەگاتە ئامانج ،پارتی و بارزانی دەیانەوێت کورد و کوردستان لە ژێر دەستی ڕزگاری بێت و کوردستان بەرەو سەربەخویی ببەن کەچی پەکەکە و هاوپەیمانەکانی بە پێچەوانەوە دەیانەوێت ێیڕادەی سیاسی کورد تێک بشکێنن هەروک چۆن ئەوان ێیڕادەی سیاسی خویان لە دەست داوە و کەوتونەتە داوی داگیرکارانی کوردستان بو لێدانی سەربەخویی خوازان .

لە کوتاییا ئەوە دەڵێم کە پارتی کرێکارانی کوردستان و هندێ لابال و کەسایەتی خەریکی پڕاکتیزە کردنی نەخشەیێکی سیاسی جەند لایەنێکی هەرێمین وهەوڵ دەدەن پێگەو سەنگی پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕێزدار بارزانی لاواز بکەن تاکو شکەست بە پڕوژەی سەربەخویی بهێنن و ئەمەش خیانەتێکی گەورەیە کە پەکەکە لە دژی کوردو کوردستان دەیکات و دەبێ ئەمانە بزانن کە بارزانی و سەربەخویی کوردستان تەواوکاری یەکترن و بارزانی نزیکەی سەدەیێکە هەڵگری ئەم ئامانجەیە و تەحەددای هەمو جیهانی کردووە لە پێناو ئەمەدا و هەرگیز ڕێگا بە ێێوەش نادرێت گاڵتە بە چارەنوسی نەتەوەیێکی چل ملیونی بێ دەوڵەت بکەن..
Top