کاتێک ێیڕادەی سیاسی سەربەخوت نەبێت کارەساتە
March 8, 2017
وتار و بیروڕا
هەمومان دەزانین شوێنی خەباتی پەکەکە باکوری کوردستانە بەڵام پەکەکە بێ ئەوەی توانیبێت تاکە گوندێکی باکوری کوردستان نەک هەر ڕزگار بکات بەڵکو بیانوشی دا دەست دوژمنانی کورد بو کاوڵکاری و خاپور کردنی کوردستان و ئەو پڕوسە ئاشتیەی کە بەڕێز بارزانی هەوڵی بو دەدا بکاتە ئامانج و دوزی کورد لەم بەشەی کوردستان واتە باکوری کوردستان بەرەو پێشەوە ببات و تا ڕادەیێکی زوریش بەرە وپێشەوە ڕۆیشتبۆ کەچی پەکەکە و هاو بیرەکانی بە فەرمانی ئاغاکانیان پڕوسەکەیان بە کوشتنی دوو پولیس لە بار بردو و ڕەوشەکەیان بەرەو ناسەڤامگیری و نائارامی برد ئەمەش ئەگەر تەنها وتەنها خزمەتکردن نەبێت بە ئەجندای سیاسی دوژمنانی کوردو کوردستان دەبێ چی بێت.
پەکەکە وهاوبیرەکانی لە باکور و باشورو ڕوژئاواو ڕوژهەڵات زوور بە توندی دژایەتی دوزی ڕەوای کورد دەکەن و لێرەو لەوێ بەرپرسە نابەرپرسیارەکانیان لێدوان دەدەن لە دژی بارزانی و سەربەخویی کووردستان کەواخەریکە دەگاتە ئامانج ،پارتی و بارزانی دەیانەوێت کورد و کوردستان لە ژێر دەستی ڕزگاری بێت و کوردستان بەرەو سەربەخویی ببەن کەچی پەکەکە و هاوپەیمانەکانی بە پێچەوانەوە دەیانەوێت ێیڕادەی سیاسی کورد تێک بشکێنن هەروک چۆن ئەوان ێیڕادەی سیاسی خویان لە دەست داوە و کەوتونەتە داوی داگیرکارانی کوردستان بو لێدانی سەربەخویی خوازان .
لە کوتاییا ئەوە دەڵێم کە پارتی کرێکارانی کوردستان و هندێ لابال و کەسایەتی خەریکی پڕاکتیزە کردنی نەخشەیێکی سیاسی جەند لایەنێکی هەرێمین وهەوڵ دەدەن پێگەو سەنگی پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕێزدار بارزانی لاواز بکەن تاکو شکەست بە پڕوژەی سەربەخویی بهێنن و ئەمەش خیانەتێکی گەورەیە کە پەکەکە لە دژی کوردو کوردستان دەیکات و دەبێ ئەمانە بزانن کە بارزانی و سەربەخویی کوردستان تەواوکاری یەکترن و بارزانی نزیکەی سەدەیێکە هەڵگری ئەم ئامانجەیە و تەحەددای هەمو جیهانی کردووە لە پێناو ئەمەدا و هەرگیز ڕێگا بە ێێوەش نادرێت گاڵتە بە چارەنوسی نەتەوەیێکی چل ملیونی بێ دەوڵەت بکەن..