پێشمەرگە مێژوویی پرشانازیی و پارێزەر‌و بڕیاردەری ئایندەی كوردستانە

پێشمەرگە مێژوویی پرشانازیی و پارێزەر‌و بڕیاردەری ئایندەی كوردستانە
تەنیا پێشمەرگە دەتوانێت بریار لە سەر چارەنووس و ئایندەی میللەتێك بدات كە بەدرێژایی مێژوو تووشی زوڵم و زۆرداری داگیركەران و كۆیلەكانی بۆتەوە و بەهەمان هیمەت و باوەر بەخۆبوون وكوردایەتی و نیشتیمانپەرەوەری بەرەوە دوایین قۆناغ كە بەدیهێنانی سەربەخۆیی كوردستانە هەنگاوەكانی خێراكردووە .
گەر پێشمەرگە لە رابردوو لە پێناو گەیاندنی دەنگی نەتەوەیەكی مەزلووم رووبەرووی داگیركەران دەبۆوە بۆ ئەوەی خۆی و نیشتیمانەكەی لە ژێر دەستی و كۆت وبەندی رزگار بكات . لەم سەردەمەشدا جگە لەوە بۆ ئازادی و سەربەخۆیی وڵاتەكەی تێدەكۆشێت بەڵكو لە هەمان كاتیشدا لە پێناو پاراستنی ئازادی و مرۆڤایەتی جیهان تێدەكۆشێت . پێشمەرگەی کوردستان کە لە هەناوی زەمەنێک لە زەمەنە مێژووییەکانی نەتەوەکەی‌دا لە دایک بووە، بەهۆی ئەوەی تەنیا پاراستنی خاک و خەڵکی خۆی بە ئەرک زانیوە، بە دوور بووە لە دەستدریژکردن و بەکارهێنانی وەک هێزێکی پەلاماردەر و داگیرکەر. سنووری دەرکەوتن و بەرەنگاریی پێشمەرگەی کوردستان بەرانبەربە دوژمنانی میللەتەکەی، راست هەمان سنووری وڵاتەکەیەتی.فەلسەفەی وجوودیی پێشمەرگە بە پێچەوانەی “سەرباز″ی نەتەوە پاوانخواز و دەوڵەتە داگیرەکان – کە پەلاماری خاک و خەڵکی دیکەیان پێ دەدرێ – تەنیا هەوڵدانە بۆ رزگاری و پاراستنی گەل و نیشتمانی خۆی. هەر ئەم تایبەتمەندییەش وای کردوە کە پێشمەرگە وەک هێزێکی گەلی و نیشتمانی بمێنێتەوە و متمانە گەلی خۆی وەدەست بێنێ. متمانەیەک کە ئەمڕۆ دوای زیاتر لە 70 ساڵە لە مێژووی تێکۆشان و گیانفیدایی، بۆتە بەشێک لە شوناسی هێزی پێشمەرگە و شانازیی نەتەوەكەی و هەموو جیهان كاتێك ناوی پێشمەرگە دەهێنرێت ، رووی سپی نەتەوەیەكی خاك داگیركراو و ئازا و قارەمان دێتە بەرچاو ... نەتەوەی كورد بەدرێژایی مێژوو لەهەوڵ‌و خەبات‌و تیكۆشانی بێوچاندا بووە بۆ ئەوەی سەربەخۆیی وڵاتەكەی بپارێزێت، چەندان شۆڕشی خوێناوی پڕ قوربانی بەرپا كردووە، خاكی خۆی پاراستووە لەپێناوی یەكڕیزی نیشتمانی‌و ئازادی بیروڕاكان‌و ئارامی‌و خۆشگوزەرانی لەكوردستاندا. لەم قۆناغەشدا تەنها پێشمەرگە سەلماندی كە پارێزەری خاكی كوردستانە، پێشمەرگە ئەو هێزە بوو كە دوژمنانی بەناو هێنانی لەبەریدا دەلەرزین، گەڕانەوەی متمانە لەدڵ‌و دەروونی خەڵكدا، ، بۆ زیاتر باوەڕبوونیان بەخۆیان، كەواتە ئەی پێشمەرگە گەر تۆ نەبیت كوردستانم ئارام نابێت، ئەم خاكەی كە لەسەری ئەژین، دەبێت لەپێناویدا بمرین، چونكە پێشمەرگە كەسێكە نەمرە‌و خزمەتی گەورە و ئازادی و سەرفراز و سەربەخۆیی بۆ گەلەكەی بەدی دەهێنێت، میللەتی كورد تا دوا هەناسەی ژیان بەخوێن‌و گیان‌و ماڵ لەڕێگەی مانەوەی كەرامەت‌و بەرزكردنەوەی ئاڵاكەی لەهەرچوار پارچەی كوردستاندا، پێداچوونەوەی یەكڕیزی نیشتمانی‌و یەكخستنەوەی ریزەكانی پێشمەرگە ئەوە دەسەلمێنێت، نیشتمانی خۆی خۆشدەوێت، لەهەر كوێ‌ بێت‌و زیندووكردنەوەی هەستی نەتەوایەتی‌و نیشتمان پەروەری‌و ئازایەتی‌و قارەمانێتی بەشێكە لەژیانی‌و خوڕەوشتی نەتەوەكەمان‌و بۆتە ناسنامەی گەلی كورد و بە ووتەی ناوەندە سەربازیی و ئاكادێمییەكان پێشمەرگە متمانە و ئازاترین هێزە كە جیهانی ئازاد و مرۆڤایەتی دەپارێزێت ... پێویستە هەموو رۆشنبیر و سیاسی و هەر تاكێكی كورد رۆڵیان هەبێت لەوشیاركردنەوەی نەتەوەی كورد تا بزانین كە میللەتی كورد میللەتێكی زیندووە‌و خاوەنی وڵات‌و ژیان‌و مێژوو شارستانیەتی خۆیەتی، چونكە مێژوو شوێنێكی زۆر گرنگە لەژیانی میللەتاندا، ئەگەر ئەو میللەتە مێژوو و رابردووی خۆی نەزانێت وەكو مرۆڤێك وایە تووشی لەبیرچوونەوە هاتبێت، ئەو میللەته‌ی مێژووی روون‌و ئاشكرا‌و نوسراوی نەبێت، ئەوا زەحمەتە بتوانێت بەزیندووێتی بژی‌و بوونی خۆی بسەلمێنێت لەسەر خاكی خۆی، ئەو میللەتەی خاوەنی رابردووی خۆی نەبێت‌و شانازی بەسەروەرییەكانی خۆیەوە نەكات، ئەوا خاوەنی داهاتووی خۆشی نابێت، دەبێت كوردیش وەكو گەلانی ستەم لێكراوی تری جیهان، هەوڵ‌و پێداچوونەوەی بەهەڵەكانی رابردووی خۆی مێژوویەكی پاكتروجوانتر بۆ خۆی بنووسێتەوە، مافی چارەی خۆنووسن بكاتە ناسنامەی، كه‌لتووری خۆی بپارێزێت، زانیاری‌و شارەزابوون بەرامبەر مێژووی پڕ لەشۆڕش‌و خەبات‌و قوربانیدانی میللەتەكەی هەست بەلێپرسراوێتی‌و ئەركەكانی خۆی بكات، بەرامبەر بەنەتەوەی كورد بۆ نەگەیشتن بەمافەكانی خۆی ئێستا كاتی ئەوە هاتووە، ئەو غەدرەی مێژوو لێیكردووین قبول نەكەین‌و كۆتایی بێت‌و بەهیواو ئاواتی سەدان ساڵەی خۆمان بگەین. سەركەوتنە كانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان ، حەوانەوەی نزیكەی دوو میلیۆن پەنابەر و خۆراگری گەلی كورد لە هەمبەر قەیران و پیلانگێرییە ئیقلیمی و قەیرانی دارایی فاكتەری سەرەكیی بوون بۆ پیشاندان گەورەیی میللەتێك و شایان بوونی بە دەوڵەتی سەربەخۆیی .هەروەها ھەرێمی كوردستان لە ڕووی دیپلۆماسییەوە ھەنگاوی زۆر باشی ناوە، ئەمەیش ھەمووی بە پلەی یەكەم بۆ سیاسەتی ژیرانەی سەرۆك مسعود بارزانی دەگەڕێتەوە، چونكە ئێستا وەكو سەرۆكی دەوڵەتێكی سەربەخۆ مامەڵە لەگەڵ سەرۆكی ھەرێم دەكرێت لەلایەن وڵاتانەوە.لە كاتی ئێستاماندا دیپلۆماسییەتی كورد قۆناغێكی زۆر باشی بڕیوە و ھەرێمی كوردستان لە قۆناغێكی زۆر ھەستیار و مەترسیداردا بوو كە نەیدەتوانی بەرپرسێكی سادەی وڵاتان ببینێت، بەڵام ئێستا وەكو سەرۆكی دەوڵەت مامەڵە لەگەڵ سەرۆكی ھەرێم دەكرێت و بەشداری لە كۆنگرە جیھانییەكان دەكات وەكو داڤۆس و میونشن، كە ئەمەیان لەوەی داڤوس بەھێزترە، لەبەر ئەوەی (سەرۆك بارزانی) گوتار پێشكەش دەكات بە ئامادەبوونی دەیان سەرۆكوەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی دونیا، كە نوێنەرایەتیی ئاساییشی جیھان و رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەكەن.سەرۆك بارزانییلەو كۆنگرەیەدا دیداری لەگەڵ چەندین سەركردە كردووە، لەوانە جێگری سەرۆكی ئەمەریكا، كە ئەمانە ئاماژەن بۆ ئەوەی ھەرێمی كوردستان لەلایەن وڵاتانەوە دداپێدانراوە و قورسایی خۆی ھەیە، ئەمەش بە پلەی یەكەم بۆ سیاسەتی حه كمیمانه ی سەرۆك بارزانی خۆی دەگەڕێتەوە و، دواتر ھێزی پێشمەرگە كە شەڕی داعشی كردووە. لە قۆناغێكی زۆر باشدایە كە قۆناغی دەوڵەتبوونە، بۆیە ئەوەی ئێستا ھەیە ھەموو ھەنگاوی زۆر باشن بۆ بەدەوڵەتبوون، لە ئێستایشدا ھەرێمی كوردستان پێگەیەكی زۆر بەھێز و كارای ھەیە لە ناوچەكەدا و بە بێ ھەرێمی كوردستان ناوچەكە ئارامی بە خۆیەوە نابینێت.
Top