په‌که‌که له نێو ئه‌م ئه‌گه‌رانه‌دا..
March 5, 2017
وتار و بیروڕا
ئه‌گه‌ر په‌که‌که کاروچالاکی سیاسی و حزبی و سه‌ربازی له شاره‌کانی هه‌رێمی کوردستان بۆ خۆیان به ڕه‌وا بزانن، نابێت ڕێگری له کاروچالاکی سیاسی و سه‌ربازی پارته کوردیه‌کان و ئه‌نه‌که‌سه له ڕۆژئاوا بکه‌ن.
ئه‌گه‌ر په‌که‌که بڵێن بۆ به‌رخۆدان و به‌رگری له خاکی هه‌رێمی کوردستان قوربانیمان داوه و ناگه‌ڕێینه‌وه، ده‌بێت ئه‌وه‌شیان له بیر بێت که له منبج-ی سوریا سه‌دان گه‌نجی کوردیان به کوشتندا و دواتر ئه‌و ناوچه‌یان ته‌سلیم به ڕژێمی به‌شار و سوپاکه‌ی کرده‌وه و کشانه‌وه.
په‌که‌که ده‌بێت ئه‌وه‌شی له بیر بێت کاتێک پێشمه‌رگه سنوری دوو وڵاتی بڕی و چوونه کۆبانێ و به‌رگریان له‌و شاره کرد و نه‌یانهێشت داگیر بکرێ، دواتر گه‌ڕانه‌وه و هیچ کێشه‌یه‌کیان دروست نه‌کرد، ئێستاش خه‌ڵکی شنگال و ئه‌و ناوچانه‌ی په‌که‌که‌ی تێدایه سوپاسیان ده‌که‌ن و داوایان لێده‌که‌ن نه‌بنه کێشه و ته‌نها ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌وه‌یه بکشێنه‌وه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر په‌که‌که بیه‌وێت هاوشێوه‌ی ڕۆژئاوا سیاسه‌تی خۆسه‌پاندن و سیسته‌می میلیتاری و تاکڕه‌وی له هه‌رێمی کوردستان په‌یڕه‌و بکات و وه‌ک چه‌ته‌یه‌کی ئێقلیمی ئه‌جێندای نه‌یارانی کورد جێبه‌جێ بکات، نه‌ک ناتوانێ به‌ڵکو به توندی ڕێگری لێده‌کرێت.