پێکهاتەی لەشکری رۆژ بریتین لەو گەنج و لاوە کوردانەی رۆژئاوای کوردستان کە لەماوەی رابردودا ئاوارەی هەرێم بوون
March 4, 2017
وتار و بیروڕا
بۆیە بەخۆیان و خێزانەکانیانەوە ئاوارەی هەرێم بوون و لێرەدا رێبازی کوردایەتی راستەقینەیان هەڵبژارد ، لەتەواوی شەر و روبەروبونەوەکان لەدژی داعش بەشداریان کرد و شەرەفمەند بوون بە بەرگری کردن لە خاکی هەرێم ، خوێنیان بەخشی دەیان قارەمانیان لێ شەهید و بریندار بوو ، چەتەکانی پەکەکە رێگایان نەدەدا تەرمەکانیشیان بگەرێنرێنەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان تا لەوێدا بنێژرێن لە زێدی باپیرانیان .
چەتەکانی پەکەکە لە ناوخاکی هەرێمیش شەڕیان پێیان فرۆشت و هێرشیان کردە سەریان ، لەشکری رۆژ لە سەنگەری بەرگریکردن دابوون نەک هێرشکردن .
تاکەی دەبێ ئەو کەڵەگاییە لە چەتەکانی پەکەکە قبوڵبکرێ ، ئەوان بە ئاشکرا دەڵێن ئێمە کورد نین ، شانازی دەکەن کە لە سوریا چەتەی بەشار ئەسەد بن و لە باشوریش بەکرێگیراوێکی حەشدی شەعبی بن ....
ئەوان دەیان هێز و گروپی جۆراوجۆرن ، شانازی بە هەڵدانی ئاڵای عێراق و حەشدی شەعبی دەکەن و دژی ناوهێنانی پێشمەرگە و کوردستان و ئاڵای کورستانن ...
دوێنێ مەنبەجیان رادەستی رژێمی ئەسەد کردەوە ، بەیانیش کۆبانی و عەفرین رادەست دەکەنەوە !
زەمەنی قبوڵکردنی کەڵەگایی پەکەکە بەسەر چوو ، ئاسۆی راپەرێنی سەرتاسەری لە رۆژئاوای کوردستان لەدژی چەتەکانی پەکەکە نزیکە ...