ناشرینی په‌که‌که ئه‌مه‌یه
March 4, 2017
وتار و بیروڕا
ئاشنایه‌تیمان بۆ په‌که‌که، کرده‌وه و سیاسه‌ته تاکڕه‌وانه‌که‌ی بووه، سه‌پاندنی رێبازێکی چه‌پڕه‌ویی و توندڕۆیی و مافیایی بووه.
کێ ده‌توانێ و به کام پێوه‌ر به‌رگی شۆڕشگێڕی بکاته به‌رهێزێک، شانازی بکات به سوتاندنی مێردمنداڵ له‌پێناو هیچدا؟ خۆ گرووپه تیرۆریستیه‌کانیش هه‌مان کرده‌وه‌کانی په‌که‌که ئه‌نجام ده‌ده‌ن وه‌ک ده‌بینن به راگه‌یه‌نراوی فه‌رمی رووداوه تیرۆریستیه‌کانی تورکیا به‌ئه‌ستۆ ده‌گرن. تا به‌م رێگایه بیسه‌پێنن کورد هه‌ڵگری هیچ به‌ها و ئامانجێکی پیرۆز نییه.
ئه‌م گرووپه واتا(په‌که‌که) له هه‌ر به‌شێکی کوردستان چه‌ند هێزێکی به‌ستراو به‌و ئامانجی تێکدان و تاکڕه‌وی و کرێگرته‌یی دروست کردوه، هه‌ر یه‌کێک له‌و هێزانه‌ش قیاده‌یه‌کی پشت په‌رده به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.
له باکوری کوردستان هه‌روه‌خت ده‌رفه‌تی گرنگ بۆ دانان به‌بوونی کورد دێته‌ئاراوه په‌که‌که ئاڕاسته‌که‌ی خۆی ده‌سه‌پێنێ و وێنه‌ی میلله‌تێکی دڕنده و دژ به‌پێکه‌وه‌ژیان نیشان ده‌دات.
له رۆژئاوای کوردستان پێش شه‌ڕ هێزێکی بارگاویکراو به هه‌مان رێبازی سه‌پاندن و ره‌تکردنه‌وه‌ی هێزی دیکه‌ی کوردی به هاوکاری و ده‌ست له‌پشدانی ئێران و به‌شار ئه‌سه‌د هێنایه گۆڕه‌پانه‌که و هێنده خزمه‌تیان به سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی به‌شار ئه‌سه‌د و ئێران کرد که‌متر نه‌بوو له‌و هێزانه‌ی هه‌ردوو وڵات هه‌یانه.
له‌باشوری کوردستان سیاسه‌تی په‌که‌که به‌هۆی ره‌فتاره دیکاتۆرییه‌کانی و ئامانجه تێکده‌ره‌کانی که‌متر گۆڕه‌پانی بۆ شایسته‌یه، ده‌یه‌وێ شه‌ڕ و ململانێ ده‌ست له شتبووه‌کانی بهێنێته گۆڕه‌پانه‌که و خۆی به‌سه‌ر هه‌موو شتێک فه‌رز بکات. به‌ڵام ژینگه و واقیعی ئه‌م کیانه‌ی باشور رێگه‌ی تێدا نییه په‌که‌که تێدا گه‌شه بکات و ئه‌م ده‌سکه‌وته گرنگه‌ی کورد به ده‌ردی پارچه‌کانی دیکه ببات.
له رۆژ هه‌ڵاتی کوردستانیش هه‌مان په‌یڕه‌وی هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی بوونی هێزی نه‌ته‌وه‌یی و ئامانجی پیرۆزی ئه‌و هێزانه که نوێنه‌رایه‌تی خواستی ئه‌و پارچه‌یه ده‌که‌ن جگه له کرێگرته‌یه‌کی بێبه‌رامبه‌ر نه‌یتوانیوه کاریگه‌ری ئه‌وتۆی هه‌بێ.
ئێستا په‌که‌که دۆڕاوه له هه‌مبه‌ر قۆناغی نوێی و ناتوانێ وێنه‌یه‌ک له ده‌ره‌وه‌ی ئامانجی کرێگرته‌ی خۆی ببه‌خشێ تا وه‌ک هێزێکی خه‌باتکار سه‌یر بکرێت.