واتای ئێستراتێژیکی متمانە لە چارەنووسی گەلاندا

واتای ئێستراتێژیکی متمانە لە چارەنووسی گەلاندا
هابز باسی لە پێویستی هەبوونی ساوێرن کرد و جان لاک ساورێنی ئەهلی و خانەگی کرد و گرێیدا بە خەلک و باسی مەشروعییەتی ساوێرن هاتە گۆرێ.
لە پرۆسەی گەشە و پێگەیشتنی گەلاندا سەرچاوەکانی سروشتی ومرۆڤی و تواناکان جیاوازن، گرینگترین خال بە هێزیی پێوەندییە لە نێوان ساورێن و خەلکدا تا کوو بتوانن رووبەرووی تەحەداکان ببنەوە.
بە شاهیدی زۆرێک لە چاودێران و ئەوانەی بە سالان بە دواچوون بۆ پرسی کوردییان کردووە، بار و دۆخی ئێستای ژیئۆپۆلیتیک زێرینیترین سەردەمی سیاسەتی کوردییە لە سەد سالی رابردوودا. ئەم فرسەتە تەنیا کورد خۆی دەتوانێ لە دەست بدات، ئەمەیان گرینگە کە بزانین.
کە ئۆپۆزیسیۆن پێک هات و خۆی راگەیاند دلی زۆر کەسی لایەنگری گەشەی سیاسەتی کوردی خۆش بوو، لەبەر ئەوە کە بەم هەنگاوە ئەوە سیستمی سیاسی هەنگاوێکی تری بەرەو پێشەوە دەنا. بە داخەوە کەمی زانست لە ناو ستراکچێری ئۆپۆزیسیۆندا بوو بە هۆی بەتالی و بێ سیاسەتی. خەراپتر لەوەش داهێنانی هێند چەمکی بێ واتا کە کارتێکەریی دیسکۆرسیوی زۆر تێکدارانە لە سیاسەتی ئیدارەی کوردییدا هەبوو.
گرینگترین چەمکی نێگاتیڤی ئەم چەند سالەی رابردوو بریتی بوو لە چەمکی داتاشراویی بە تەواوی مانا پۆپۆلیستی - گەندەلی -.ئەگەر ئەم چەمکە وورد بکرێتەوە سێ حالەتان لە خۆی دەگرێتەوە،
یەکەمیان دزی وەک تاوان کە کار وئەرکی مەحکەمە و سیستمی قەزایی ولاتە کە رووبەرووی ببێتەوە. ئەم کارە نەکرا بەلکوو ئەم بابەتە تەحویلی جادە و شەقام درا لە جاتی سیستمی قەزا ، نەتیجە بوو بە بێ نەتیجەیی لە لێپێچینەوە و بە دواداچوون بۆ دزییەکان.
دووهەمیان، خەراپ بە کار هێنانی پێگەی سیاسی و ئیداریی بۆ بەرژەوەندیی تاکە کەسییە، کە ئەم حالەتە ئەرکی مەحکەمەی عام و مەحکەمەی ئیدارییە ، ئەمەشیان تەحویلی ئەو شۆینانە نەکرا بەلکوو درایە دەست مەحکەمەی جادە و شەقام و نەتیجەی بوو بە بێ نەتیجەیی و بەس.
حالەتی سێهەم کە زۆرترین و گرینگترین و تەنانەت چارەنووس سازترین بەشە، کۆم کردنەوەی سەرمایە و دەستەلاتە لەلایەن ئەحزابی رەکابەرەوە،بە دزیی ناوزەد کرا.
پرۆسەی رەکەبەرایەتی ئەحزاب بۆ خۆ بە هێز کردن نە وەک بەشێک لە پرۆسەی گەشەی کۆمەلگا و بە هێز بوونی کورد لە سەر خاکی خۆیدا و بەرز کردنەوەی توانای خۆراگرتن بەلکوو وەک دزیی ناوزەد کرا،و گرینگترین ئاکامی بوو بە پەرتەوازەیی و بێ متمانەیی کۆمەلایەتی بە جۆرێک کە تەنانەت بتوانێ کارتێکەریی نێگاتیڤی هەبێ لە سەر چارەنووسی میللەتدا.

ئەم خالە بۆ گرینگە؟
کە سەدام ولاتی بە جێ هێشت ولات دەبوایە خاوەن ساوێرن و بریاردەر بێت. لەم خالە دا رەکەبەرایەتی ئەحزابی شۆرشگێری کورد دەستی پێکرد، لە پرۆسەی ئەم رەکەبەرایەتییەدا دوو حیزب بوونە سەردەست کە بریتی بوون لە یەکەتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دێمۆکراتی کوردستان. رەکەبەرایەتی ئەم دووحیزبە شەری ناوخۆ و حکوومەتی پەنجا بە پەنجا و لە دوائیدا حکوومەتی هەرێمی لێکەوتەوە.ئەم رەوتە لە سەر بەستێنێکی لاواز لە رووی یاسایی و ئەنیستیتوشنالەوە بەرێوە دەچوو، بەلام بەشێک بوو لە پرۆسەی گەشەی کورد وەک میللەت تا هێژمۆن و ئەحزابی ئۆپۆزیسیۆن جێی خۆیان ببیننەوە. کورد لە ناوچەیەکی بە تەواویی دوژمندا توانی بۆ سالانێکی زۆر خۆی بپارێزێت و ببێتە خاوەن کیانێکی دیفاکتۆی تەنانەت یاساییش. ئێستا ئەم چوار چێوە سیاسییە،ناکارامەیی خۆی ئیسبات کرد لە چارەسەری پرسی کورد دا.
پرسی کورد دەبێ لە بەستێنێکی یاسایی و سیاسیی تر دا باسی لێوە بکرێ. پرسی کورد ئێستا لە سیاسەتی نەک هەر ناوخۆییدا چارەنووس سازە بۆ ولاتی عێراق تەنانەت لە ئاستی ناوچەیی و نێونەتەوییدا باس دەکرێت.
کورد لەبەر دەم گۆزار دایە لە ستاتوسی دیفاکتۆی ناسەرکەوتووی فێدارلییەوە بەرە ستاتوسێکی نۆێ و تازەوە. لێرەدا پێشمەرگە و سەرۆکایەتی بارزانی دەستکەوتی مێژووییان تۆمار کردووە. بەلام پرۆسەی کۆمکردنەوەی دەستەلات و سامان لە لایەن ئەحزابەوە لە کۆمەلگادا ناتوانێ وەک جاران بەردەوام بێت، دیارە و ئەرکی مێژوویی ئەوەیە کە گشت جۆرە کۆم کردنەوەی سەروەت و سامان بکەوێتە ناو چوار چێوەی یاساییەوە. ئەم ئەرکە بە ئەحزاب ناکرێ، ئەم بارو دۆخەی ئێستا نەتیجە و بەرهەمی گەشەی سیاسەت و کۆمەلگای کوردییە. وەک چۆن گلۆبالیزاسیۆن خۆی بەرهەمی گەشەی دەولەتی نەتەوەییە. نابێ رابردوو ئینکار بکەین بەلکوو دەبێ وەک خۆی ببینیەوە. ئەرکی ریفۆرمی ئەنیستیتوشنالی جێگیر بە دەولەت دەکرێ کە یاسا و دامەزراوە دابنێت وسەروەت و سامان بپارێزێت بۆیە کاریگەرترین هەنگاو بۆ چآرەسەریی ئەم پرسە بنا نانی دەولەتی کوردییە. بە واتای تر دەولەتی کوردیی لە دوای شکستی فێدرالیزم هەم پلاتفۆرمی هەلس و کەوتە لەگەل دنیای دەرەوەدا و هەمیش پلاتفۆرمی هەلس و کەوت و یەکگرتنەوەیە لە ناو خۆی کورددا.
لایەنگرانی راستەقینەی ریفۆرمی دیمۆکراتیک و دامەزراندنی سیستمی عەدالەتخواز لایەنگرانی دامەزراندنی دەولەتی کوردین. لەم پرۆسەیە دا ئۆپۆزیسیۆن گشت ئەم رەوتەی گەشەی کۆمەلاگی کوردییبەرانبەر کرد بە دزیی و تۆی بێ متمانەیی گشتی لە ناو کۆمەلگادا بلاو کردەوە. چەمکێکی مالوێرانکەر لە ئەدەبییاتی جادە دا چەسپا و متمانەی میللی بنکۆل کرد، ئەمە خەراپترین خالی کارنامەی ئۆپۆزیسیۆنە. روون بوونەوە لە سەر رەوتی پرۆسەی پێگەیشتنی کورد لە هەموو روییەکەوە لەم سالانە دا فاکتۆرێکی گرینگ و جێ سرنجە بۆ، سرینەوەی ئەو بێ متمانەیییە کە بەرهەمی ئەم سیاسەتە پۆپۆلیستی و بێ مەنتیقەیە.
هیوا ئەوەیە کە هەموو لایەنەکان بە یەک دەنگی لە سەر پلاتفۆرمی دامەزراندنی دەولەتی کوردستان هەنگاوی مێژوویی بنێن وەل رێچکەی سەرەکی بۆ ئەوە کە کۆم کردنەوەی سەرمایە و سامان کە خۆی زیندوویی کۆمەلگا نیشان دەدات، لە لایەن هەر ئاکتۆرێکەوە بێت بکەوێتە نێو چوار چێوەیەکی یاسایی و دامەزراوەیی دەولەتی . ئەم پلاتفۆرمە هەمان پلاتفۆرمی هاوکارییە لەگەل دنیای دەرەوەشدا.
بۆیە سیاسەتی دامەزراندنی دەولەتی کوردستان پلاتفۆرمی یەکگرتنی کوردە هەم لە سیاسەتی نێو خۆدا و هەمیش لە سیاسەتی دەرەوەدا.
Top