نوسەرەدەربارەكانی گۆران لەپای چی دژایەتی پرسی چاكسازی دەكەن؟

نوسەرەدەربارەكانی گۆران لەپای چی دژایەتی پرسی چاكسازی دەكەن؟
لەدیقەتگرتنمان بۆ راپۆرتی چاكسازی كەلەسەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانەوە بڵاوكرایەوە دەگەینە ئەوبروایەی كە هەنگاوەكان بەرەوچارەسەری ریشەیی دەرۆن و دەستمان دەگرێت بەرەو بەكلتوركردنی رۆژانە لەپرسی چاكسازی دا ئاخر راپۆرتەكە سەرجەم سێكتەرەكان لەخۆ دەگرێت ولەتەنیشتیەوە هەنگاوە پراكتیزەكراوەكان بەیانكراوە هەربۆیە مایەی ئەوپەری گەشبینیە لەلایەن هاونیشتیمانیانەوە.
لێ‌ ئەو كاتەی قەڵەمە دەربارەكانی گۆران ئەوانەی سەریان بەكڵاوی فاشیزم دا كردوە رووبەرووی ئەم پرسە جەوهەریی وهەستیارە نیشتیمانیە دەبنەوە ناچارمان دەكەن تەریب بەرامانگرایەتی لەم هەڵوێستە شەرمهێنەیان وەڵامیان بدەینەوە بێدەنگ نەبین لەئاستیان بۆخاتری ئەوەی ئەم پرسە هەستیارە لەكلتوری تاكدا رەگداكوتێت.
ئەودەمەی نوسەرە دەربارەكانی ئەنارشیست بەفر بەبنی مەنجەڵی رەش دەشوبهێنن ولەگەڵ پێچەوانەی هاوكێشەكە رادەوەستن ئیدی بێ‌ سێ‌ ودوو رێك ئاودەكەنە ئاشی گەندەڵان وتەڵاشە بەردبۆ سەردیواری روخاوی گەندەڵی هەڵدەچنن.
هیچ سەیرنیە بەلامەوە بزوتنەوەیەك كەلەبەرگی ریفۆرمیست دا جاری فاشیزم بدات بزوتنەوەیەك بەرۆژی رووناك سەرەتاتكێی بێت لەگەڵ وەحدەی عێراقی داگیركەر بزوتنەوەیەك بەئاشكرا پشت لەرێگای تێكۆشانی كوردایەتی بكات وپرسی دەوڵەت بەوەهم بخوێنێـتەوە وتاك بەلارێی نامۆیی دا بەرێت لەئێستاشدا رووبەرووی پرسی چاكسازی ببێتەوە.
هەرلەنێو ئەو بزوتنەوە لافلێدەرەعێراقچیەدا هەبوون لەپای گەندەڵی دەمیان هێندەی دەروازەی ئەشكەوتێك دەكردەوفرمێسكی تیمساحیان دەرشت كەچی دواتر ناویان لەلیستی رەشی گەندەڵان دۆزرایەوە هەبوو یەك چركە لەفەرمانگەیەكی حكومی دەوامی نەكردبوو كەچی لەئیدارەی ئەوكاتەی سلێمانی بەوەزیر خانەنشین كرابوو خۆش ریفۆرمست بەعەیارەی 24!!
هەروایە فاشیەكان ئەوەی بەشەوی ئەنگوستە چاو پیلانی بۆدەگێرن وبانگی بۆدەدەن لەرۆژی رووناك ئاشكرا دەبێت ئەوپەندە راستە كە هەرچی باسی لەپەموكرد مەرج نیە دڵی لای ئاسن نەبێت !
وەك چۆن بینیمان كەسانگەلێك لەنێو ئەوبزوتنەوەیەدا شانیان پێدا دەكرد ورابردووی خۆیان وانەخشاندبوو كەگیڤارای شۆرش بوون كەچی كەتیرۆرستان بوونە هەرەشە لەسەر ئەم هەرێمە هەربۆخۆشی فیشەكێكیان بەئاسمانیشدا نەتەقاند واوەتریش سەری خۆیان هەڵگرت ونیشتمانیان بەجێهێشت ئیتر هەرئەمەیە دیوی راستی ئەوەی دەگوزەرێت .
رەوەتی ئاژاوەچیان وەك چۆن هەستیارن بەرامبەر بەپرسی دەوڵەتی كوردستان وپێی هەراسان دەبن ودنیا لەبەرچاوی میلەت تاریك دەكەن ئاواش دەستیان بەدارشەقی شكاوی عێراقچێتیەوە گرتوەوئولفەتگرتن بەپشتكردنە نیشتیمان خویەكەلایان نەتەركی دەكەن ونەلێیان دەبێتەوە.
نوسەرەدەربارەكانی گۆران ئەوانەی فریشكیان بەئازاردانی نیشتیمان كەوتوە قەڵەمی ژەنگرتویان تاسی بەوە دەشكێت دژی پرنسیپی نیشتیمانی بجوڵێتەوە ئەوەبۆیە لەپرسی چاكسازی دا تا سەر مۆخ نەیارن بەم هەنگاوە رەهەند ئامێزە.
سەرەنجام كاروانی چاكسازی بەردەوامە ونوسەرەدەربارەكانی گۆرانیش جگەلە چنینەوەی شكست وپەڵەیەكی تر هیچی دیكە ناچننەوە.
Top