ئەو هەڵوێستەی پارتی دوو رۆژ پێش ئێستا رایگەیاند، ئەمڕۆ لە بەغدا خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ ئەنجام درا .

ئەو هەڵوێستەی پارتی دوو رۆژ پێش ئێستا رایگەیاند، ئەمڕۆ لە بەغدا خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ ئەنجام درا .
بەر لەچەند رۆژێک پارتی ئەوەی راگەیاند کە بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی پەڕلەمانی عێراق ناکات ، چونکە ئەو کۆمسیۆنەی ئێستا هەیە ، جگەلەوەی سەرۆکێکی بێدەسەڵاتی وەک سەرۆک کۆماری عێراقی هەیە ، بەتەواوی لەلایەن مالیکیەوە کۆنتڕۆڵ کراوە ، ئەو دامەزراوەیەش وەک دامەزراوەکانی دادگای فیدراڵی و نەزاهە و حەشد و پەڕلەمان .....هتد لە ژێر هەیمەنەی تەواوی مالیکیدایە ، ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی رابردووش گەواهیدەری ئەوەن کە چ ساختەکاریەک لەبەرژەوەندی مالیکی و هاوپەمانەکانی کرا کە ئەو ساختەکاریە کوردستانیشی گرتەوە ، شاری سلێمانی وەک نمونە .
لە تەواوی ئەو ساختەکاریانە ئەو کۆمسیۆنەی ئێستا هاوکار بوون و بەشێک بوون لەو ساختەکاریانە.
خۆپیشاندانی ملیۆنی ئەمڕۆی بەغدا کە صەدر سەرپەرشتی دەکات بۆ گۆڕینی ئەو کۆمسیۆنەیە ، گۆڕانی کۆمسیۆن واتا هەڵوەشانەوەی خەونەکانی مالیکی کە ماوەیەکە پلانی بۆ دادەرێژێت کە مالیکی هەرگیز رێگا بەوە نادات رووبدات ، ئەگەر رێگا بە گۆڕانیشی بدات ئەوا کۆمسینێکی باشتر لەوەی ئێستا بۆخوی دروست دەکاتەوە چونکە زۆرینەی پەڕلەمانی هەیە و دواجار لەلایەن پەڕلەمانەوە دەنگ بەهەڵبژاردنی ئەندامەکانی کۆمسیۆنەکە دەدرێت ، کە هەمان سیناریۆ لە گۆڕینی سەرۆکی دادگای دەستوری عێراق رویدا ، مدحەت محمودی نزیک لە مالیکی لادرا ، کەسێکی نزیکتر لەمالیکی لە جێگای مدحەت محمود دانرایەوە.

ئەو خۆپیشاندانەی ئەمڕۆی بەغدا هیچ ئەنجامێک سەبارەت بە گۆرینی کۆمسیۆن بەرەو باشتر بون نادات بەدەستەوە ، صەدریش ئەوە باش دەزانێت ، بەڵام ئەنجامدانی ئەو خۆپیشاندانە بۆ دەرخستنی توانا و قەبارەی جەماوەرەکەیەتی ، لە ئەگەری بەردەوامبونیان مالیکی دەستەوەستان نابێت ، بەشێوازی خۆی کە پێشتریش چەندین جار تاقی کردۆتەوە روبەرویان دەبێتەوە ئەوەش ئاڵۆزبونی تەواوی دۆخی بەغدا بەدوای خۆیدا دەهێنێت .
Top