ئەوكاتەی پەرلەمانتارێك بەرگری لەتوندرەوی دەكات....

ئەوكاتەی پەرلەمانتارێك بەرگری لەتوندرەوی دەكات....
لە هەشت ساڵی رابردووە وە بزوتنەوەی گۆران وەك رەوتێكی نامۆولاپەرەسەنگ نزیك بە بۆچونی فاشیەكان لەهەڵپەی ئەوەدابووە ئەستێرەسازی بۆ هەرزەسیاسیەكانی بكات لەرێی پرۆژەیەكەوە كەدەكرێت ناوبهێنرێت بە پرۆژەی سنگدەرپەراندن.
لەنێو ئەم پرۆژەیەدا پەرلەمانتارێكیان بەنێوی عەلی حەمەساڵح شەری وارسی شەرعی بۆئەم تەوژمە نالەبارەدەكات تەوژمێك جگەلە فریودان وسوك سەرنجدان لەرابردوو لەپەنای دا بڵاوكردنەوەی داتای نادروست وهێنانە كایەی ژاواژاو هیچی تری لێ‌ شین نەبووە.
درێژكراوەی ئەم رەوتە جیالەوەی عەوداڵی ئەوەیە پشت بكاتە پرنسیپەكانی كوردایەتی لەهەڵپەی هەلپەرستانەیە بۆ خاتری ئەوەی پرسی ئینیتما كاڵ بكاتەوە دواجار بۆ گەیشتن بەمەرامە نەزۆكە بریاریان ساغكردەوە لەوەدا كە پشتیوانی لەبیری توندئاژۆیی بكەن .
بەدرێژایی مێژوو لایەنی گەشی پێكەوە ژیان لەكوردستان دا ئەو پرنسیپە پربایەخ وبەبەهایە بووە كە هەمیشە تاكی كورد لەسەرئاستی جیهان شانازی پێوە كردوە ئاخر كەئاورلەمێژوو دەدەینەوە دروست درك بەم راستیە حاشاهەڵنەگرە دەكەین كە پێكەوە ژیان وپلیۆراڵ هێمای ئەوپەری پێكەوە هەڵكردنی ژیانی نەتەوەوئاینە جیاوازەكانی لەكوردستان كێشاوە.
ئەو كاتەی ئەرمەنەكان رووبەرووی قەتڵ وعام وجێنۆساید دەبنەوە ئەوە شێخ ئەحمەدی بارزانیە سوپایەك دروست دەكات وبەدەنگیانەوە دەچێت وژمارەیەكی بێ‌ شومار لەبرایانی ئەرمەن لەم كوشتارگەیەی عوسمانیەكان رزگاردەكات ودواتر بەرەووڵاتی ئەرمەن دەیانپەرێنێتەوە ئێستاشی لەسەربێت ئەم هەوڵە مرڤانەیە لەدیكیۆمێنتی نێودەوڵەتی دا خاڵێكی پرشنگداری ئێمەیە.
لەتەواوی شۆرشەكانی كوردستاندا پێكەوە ژیان ورێزگرتن لە ئاین وئاینزاكان بەشێكی دانەبراوبووە بگرە بوەتە هێمای پێكەوەیی لەوەش زیاتر جیاوازی نەك هەر كاڵ بوەتەوە بەڵكو لەبەین براوە چونكە ئامانج لەشۆرش خەبات بووە بۆ ئەو نیشتیمانە ی هەموان برایانە لەسەری دەژین.
مەلا ومەلازادەو شێخانی تەریقەت وپیاوچاكانی ئەم ڵاتە بەهەموو ئاین وئیانزاكانەوە پەرۆشی سەرخستنی پرسی پێكەوە ژیان بوون وەك چۆن لەشۆرشی مەزنی ئەیلول دا بەتەواوی ئەم پێكەوە ژیانە رەنگی دایەوە ئێستاشی لەسەر بێت ئەم دیمەنە گەشە بەشێكی دانەبراوی ئەم نیشتیمانەیە.
هەرئەوەشە وایكردوە لەدیدارێكدا پاپای ڤاتیكان بەسەرۆك بارزانی دەڵێت كوردستان پەناگەی ئارامە.
ئەوەی لەئێستادا مایەی هەڵوەستە لەسەركردنە هەرئەوەنیە كە كەسێكی وەك عەلی حەمە ساڵح رۆژانە داتای بێ‌ بنەما بڵاودەكاتەوە بەڵكو ئەوەی مایەی تێرامانە ئەوەیە كە ناوبراو پشتیوانی لەو بیرە توندرەوەدەكات كەداعشی وقاعیدی وهەموو فەندەمینتاڵیەكان بەدوای خۆیان دا كێشیان كردوە وەك كەلاكی مردوو لەبازار نمایشی دەكەن ودوورە لەبەهاكانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام.
ئەوەتا عەلی حەمە ساڵح بەرگری لەو كەسە دەكات كەبەبەرگی پیرۆزی مەلاوە سوكایەتی بەپیرۆزی ئاینی كریسیتان دەكات ولەسەر مینبەری مزگەوتەوە بەزمانی زبر لەسەر كتێبی پیرۆزی ئینجل دەدەوێت .
لەپاش ئەوەی ئەم كەسە لەلایەن وەزارەتی ئەوقافەوە لەكاردەخرێت ئەم پەرلەمانتارە چاوەرێی ئەوەی لێدەكرێت سوپاسی هەڵوێستی وەزارەت بكات كەچی پێچەوانەكەی دەگوزەرێت .
ئەوكاتەی هاونیشتیمانیان پەرۆشی پێكەوە ژیانن ئەوە بیری توندرەوی كەسانی وەك عەلی وسۆران ی هاوردەیفی وهەموو ئەو توندئاژۆیانەن كەنیازیانە بەزمانی فریودەرانە بدوێن وپشتیوانی لەغەزووی فكری ژەهەراوی دەكەن.
گۆران تادوێنی دەستی بەئانارشیت وفەوزەویتەوە گرتبوو دادی نەدا ناچار ئێستا هەرزە سیاسیەكانی پەنا بەبیری توندرەویەوە دەگرن بەڵام راستیەكان وەك خۆردەدەروشێنەوەوبەری بەبێژنگ ناگیرێت.
Top