نامەی بەشێک لە هەڵسوڕاوانی گۆڕان بۆ جڤاتەکەیان.
January 10, 2017
وتار و بیروڕا
ئەو نامەیەی هەڵسوڕاوان لەسەر راسپاردەی خودی (نەوشێروان مستەفا)نوسراوە ، لە روکەشدا ئەو نامەیە ئاراستەی جڤاتەکەیان کراوە بەڵام لەراستیدا روی نامەکە هەرەشەیە لە یەکێتی و ئاراستەی یەکێتی کراوە .
نیازی نەوشێروان مستەفا لە رێکەوتنە سیاسیەکەی مانگی ۲٠۱٦/٥ لەگەڵ یەکێتی جیاکردنەوەی سلێمانی و گەرانەوەی بوو بۆ سەر بەغدا .
بزوتنەوەی گۆڕان لەچەند مانگی رابردودا لە رێی ئاڵۆزکردنی دۆخی سلێمانی و بایکۆت و خۆپیشاندانەکانەوە سەرکەوتوو نەبوو لە هێنانەدی ئەو ئامانجە ، یەکێتیش تاسەر لەگەڵ بایکۆتکردن و ئالۆزکردنی دۆخی سلێمانی نەمایەوە و ناراستەوخۆ شکستی پێ هێنا .
بەکارهێنانی شێوازی بایکۆت و خۆپیشاندان بۆ جیاکردنەوەی سلێمانی وا خەریکە شکست دەهێنێت ، هەر ئەوەش هۆکاری پشتەوەی نوسینی ئەو نامەیەی هەڵسوڕاوانی گۆڕانە بۆ جڤاتەکەیان .
گۆڕان سورە لەسەر بەرنامەکەی خۆی ، وە پێناچێ یەکێتی تا سەر لەگەڵیدا بێت ، بۆیە وا پێویست دەکات یەکێتی جدیتر لە جاران رێگری بکات لە هەر هەوڵێکی تری گۆڕان بۆ ئاڵۆزبونی دۆخی سلێمانی.
کاتێک نەوشێروان مستەفا دوو وێنەی نوێ بڵاودەکاتەوە و سەیری (کەی ئێن ئێن) دەکات ، مانای ئەوە دەگەیەنێت کە ئەگەر یەکێتی پابەندی رێکەوتنەکەی نێوانیان نەبێ ئەوا تۆپخانەکەی لە دژ بەکاردێنێت هەر بۆیەشە لە نامەکەی هەڵسوڕاواندا ئەو ئاماژەیە بە رونی بەدیار دەکەوێت کاتێک دەڵێن:
(له ماوه‌ى رابردو وه‌ك پيشاندانى نيازپاكى و له پێناو پێدانى ده‌رفه‌ت به سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى و دروستكردنى متمانه له نێوان هه‌ردولاماندا، ميدياكانى گۆڕان و زۆرينه‌ى هه‌ڵسوڕاوانى گۆڕان له ئاست چه‌ندين خواروخێچى و هه‌ڵوێستى دژبه‌يه‌ك و ته‌نانه‌ت گه‌نده‌ڵى به‌شێك له به‌رپرسان و نوێنه‌ركانى ئه‌و حيزبه چاوپۆشيمانكرد، ئه‌مه‌ش ته‌نهاوته‌نها بۆ ئه‌وه‌ى شانسى سه‌رخستنى رێكه‌وتنه‌كه به قازانجى خه‌ڵك له بار نه‌برێت).
#نیازحاجی