نه عه‌جیبه و نه غه‌ریب به‌ڵكو ڕاستیه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره...!!
January 9, 2017
وتار و بیروڕا
ئه‌گه‌ر بێێنه سه‌ر توركیا سه‌رۆك وه‌زیرانه‌كه‌ی كه بن عه‌لی یڵدرمه شه‌و نیه بخه‌وێت و به‌یانیه‌كه‌ی له خه‌و هه‌ستی خه‌به‌رێكی ناخۆشی نه‌ده‌نێ سه‌باره‌ت به پرسی تیرۆر له نێو وولاته‌كه‌ی كه چی دووباره ئه‌ویش له سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری له خاك و شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌تی نه‌ك كورد به‌ڵكو هه‌موو جیهان له‌گه‌ڵ بارزانی سه‌رۆكی كوردستان و ته‌واوی گه‌وره به‌رپرسانی تری هه‌رێم به بێ بوونی هیچ مه‌ترسیه‌ك وێنه له بن ئاڵای پیرۆزی كوردستان ده‌گرێ و وه‌كو یادگاری له‌گه‌ل خۆی ده‌یباته‌وه ووڵاته‌كه‌ی..
لێره ئه‌مه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كوردستان به ڕابه‌رایه‌تی #بارزانی بووه‌ته ترافیك بۆ سه‌رجه‌م گه‌وره به‌رپرسانی ووڵاتانی زلهێزی دوونیا كه ناتوانن له ووڵاته‌كه‌ی خۆیانا ته‌نها وینه‌یه‌ك به ئارامی بگرن ته‌نها وێنه‌یه‌ك و هیچی تر له ترسی تیرۆر و ئاژاوه‌گێڕی، كه‌چی له هه‌ولێر پایته‌ختی كوردان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كوردان هه‌مووان ئارامن و دڵنیان له ژین و ژیانیان ئه‌مه خۆی بۆ خۆی په‌یامێكی گه‌وره و گرنگه بۆ هه‌مووان.جا پێت خۆشه یا ناخۆش ئه‌مه حه‌قیقه‌ته و حاشای لیناكرێ ئه‌گه‌ر خوێنده‌واری یا نه‌خوێنده‌وار.
رێبوار كه‌لاری