چۆن باسی ئێمە و چارەنووسمان دەکرێ

چۆن باسی ئێمە و چارەنووسمان دەکرێ
ئەم قسانەی خوارەوە بەشێک لە بۆچوونەکانی شەش تۆێژەریی بە ناوبانگی ئەنیستیتۆی واشینگتۆن بۆ دراساتی رۆژهەلات، ئەوان ئەم خالانەیان پێ گرینگە، پرسیار ئەوەیە،
داخوا قەلەم بە دەستانی کوردیش خۆیان ماندوو دەکەن لە سەر ئەم پرسانە؟
داخوا خۆیان ماندوو دەکەن بۆ تێگەیشتن و هەلسەنگاندنی هەولەکانی سەرۆکایتی کوردستان؟
هەول دەدەن بۆ خۆێندنەوەیەکی باش لەسەر بەستێنی سیاسەتی رۆژهەلاتی ناوەراست و کوردستان؟
هەول دەدەن تاکوو بەرئاوردێکی مێژوویی لە نێوان کردەوەی سەرۆکایەتی ولات و نموونە مێژووییەکاندا بکەن؟
داخوا هیچ هەولێک لە ئارادایە بۆ تێگەیشتن و تێگەیاندنی خەلک لە گۆڕانی مێژوویی ژیئۆپۆلیتیکی ناوچەکە؟
گرینگی مارجینال بوون و نەبوونی ئابووریی کورد لە داهاتووی ناوچەکەدا و پێگەی سیاسەتی نەوتیی کوردستان لەم سۆنگەیەوە باس دەکەن؟
یان سازکردنی هێزی پێشمەرگە بەرئاورد دەکرێ بە تەجروبەی مێژوویی تر وەک نموونەی ئیسرائیل؟
یان بنا نانی پێوەندی باش و جیددی لەگەل گەورە دەولەتان بەرئاورد دەکرێ بە تەجروبییاتی مێژوویی ترەوە؟
هیوا ئەوەیە کە خالەکانی خوارە کە بەیانی بۆچوونی چەندین تۆێژەری جیددین، ببێتە مایەی بیر کردنەوەی قەلەم بەدستانی کوردیش، بیر کردنەوە وەک کورد و بیر کردنەوەی درێژخایەن لە حەق پرسی کوردییدا.
پێشنیارێکی جیددی ئەوەیە کە بۆ سامان دان بە دیالۆگی نیشتمانی دەبێ بیر لەم خالە بکەینەوە کە،
رای دەربرین لەسەر بریاراتی پێوەندیدار بە گشت کۆمەلگا مافی هەر تاکێکی کۆمەلگایە کە بتوانێ رای خۆی دەربرێ، بەلام داریشتنی سیاسەت بۆ گشت کاری پسپۆران و بەرپرسانە بۆیە ئێستا ئەرکێکی قورس لە سەر شانی ئەحزابە کە ئەم تەفکیکە لە راگەیاندن و نووسین و بلاو کردنەوەکانی کادیرەکانی خۆیاندا کۆنترۆل بکەن بە مەبەستی شور کردنەوەی گشت هەولی هیزریی کۆمەلگا بەرەو ئاشی سەربەخۆیی کورد دا.
چۆن باسی ئێمە دەکەن،
•لە ئاستی نیودەولەتیداهیچ هاوبیرییەک بەدی ناکرێ لە وەسەر یەک خستنەوەی دووبارەی سوریادا- ئاندرۆ تابلێر
•ئاکامی شەری داحەشو وشەری سوریا قورساییەکی زۆر دەخاتە سەر سەولەتانی نەتەوەیی رۆژهەلاتی ناوەراست لە کوورتخایەندا ، لە درێژخایەندا داهتوو گرێدراو دەبێت بە فاکتۆری ژیئۆپۆلیتیکی ومارجینال بوونی ئابوورییەوە- بلانخ
•لەبەر ناسەقامگیریی بەرچاوی ناوجەکە وە نەزمێکی نۆێی وەک وێستفالیا بە تەقسیماتی ناوچەیی تازەوە بە سەر سەرەوەی سایکسپیکۆدا دەسەپێندرێت.-بلانخ
•تورکیا پێ دەچێت بە تەواویی قەبوولی سەربەخۆیی کوردستانی عێراقی کردبێت لە ناو سنوورەکانی خۆیاندا، ئێران وادیارە بریاریی دژایەتی داوە، ئەوەش دیار نییە ئەگەر کۆمەلگای نێودەولەتی پشتیوانی سەربەخۆیی کوردەکانی عێراق بکات هەر بەردەوام بێت لە دژایەتی خۆیدا.- مایکل نایت
•سەربەخۆیی کوردستانی گەورە مومکین نییە تەنانەت سەربەخۆیی هیچ بەشێک مومکین نییە، ئەوەی مومکینە فێدرالیزمە لە عێراق و تورکیا و سوریادا- پۆلاک
•سیاسەتی ئێستای ئاک پارتی تورکیا دەبات بەرەو دژایەتی ئامریکا ، سیاسەتی باش بۆ ئامریکا چاوەدێریی پێوەندی پ ی د و تورکیایە و گرینگتر لەوەش دووبارە دەست پێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتییە- کاپتای
•زایۆنیستەکان سەرکەوتن لەبەر دامەزراندنی پێوەندی باش لە گەل بریتانیا لە دەورانی شەری یەکەمدا، و لەگەل ئامریکا لە شەری دووهەم دا، زایۆنیستەکان گرینگیان دا بە دامەزراندنی ئەرتیش ، نەخۆشخانە ،ژووری بازرەگانی و حکوومەتێکی لە پێشدا حازر کراو و خالی سێهەمی سەرکەوتنیان بریتی بوو لەوە کە بینگۆرییان سوور بوو لە سەر دامەزراندنی دەولەت و هەروەها پێداگری کرد لە سەر پەیمانێک بۆ ئاوادانکردنەوە لەگەل دەولەتی ئالمانیا دا ، لە سەر گشت ئەم خالانە بینگۆرییان ئۆپۆزیسیۆنی بە هێزیی ناوخۆیی هەبوو. بەلام لەبەر دوور بینی سەرکەوت.-ماکۆویسکی
سەرچآوەی ئەم بۆچوونانە ، بلاوکراوەی تازەی ئەنیستیتوی واشینگتۆن لە ژێر ناوی – ئەو ختوتە کە تەعەهود دێنن- کە لە دێسامبری ٢٠١٦دا بلاو کراوەتەوە.
حوسێن کوردنەژاد
Top