هەرێمی کوردستان تڕانزێتی دیبلوماسی

هەرێمی کوردستان تڕانزێتی دیبلوماسی
هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێگەیێکی بەهێز ۆ دیاری هەیە لە سەر ئاستی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دا بە گشتی ولە سەر ئاستی لوتکە لە لایەن وڵاتانی جیهان و بە تایبەت دەوڵەتە زلهێزەکان لە ڕۆی سیاسی ،ئەمنی ێێکۆنومی،، سەربازی،دیبلوماسی مامەڵەی لە گەڵ دا دەکرێت سەرەڕای ئەوەی کە هێشتا خاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆ بە خوی نیە ئەمەش ئەوە دەگەیێنێت کە هەرێمی کۆردستان توانیویەتی سرنجی وڵاتانی زلهێز بو لای خوی ڕابکێشێت و ببێتە ژمارەیێکی زور بەهێز لە نێو هاوکێشە سیاسیەکان دا .

هاتنی فڕانسوا ئۆلاند وەک سەرۆک کۆماری یەکێک لە وڵاتە زلهێزەکانی جیهان کە بە پێشکەوتوترین وڵاتی دوییا ئەژمار دەکرێت بە تابیەت لەڕوی چەمکەکانی ئازادی ، دیموکراسی،مافەکانی مروڤەوە ،هەروەهابە یەکێکە لە و وڵاتانە کە مافی بە کارهینانی ڤیتۆی هەیە لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و ئەندامی هەمیشەیی ئەم ئەنجومنەیە کە لە سەرەتای ساڵانی نەوەدەکان پاڵپشتێکی بە هێزی گەلی کوردستان بووە و بڕیاری 688 ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە دەسپێشخەری ئەم وڵاتە دەرکرا بۆ پاراستنی گەلی کوردستان لە پەلامارەکانی ڕژێمی بەعسی گۆڕبەگۆڕ هێلی 36 بۆ ئەم مەبەستە بڕیاری لە سەردرا کە بووە هۆی دروست بوونی ناوچەیێکی ئارام وگەلی کۆردستانیش نوانی لە ژێر چەتری ئەم بڕیارە گرنگەی ئەنجومەنی ئاسایش موماڕەسەی ژیانی سیاسی و شارستانی خوی بکات هەتاکۆ ئەمڕۆ و سەرڕەای کوسپ ئاستەنگ و کەمو کۆڕیەکان کورد توانی دۆزە ڕەواکەی قوناغ بو قوناغ بەرەو پێشەوە ببات و پێگەی سیاسی خوی بگەێنێتە ئەم ئاستەی ێیستا کە بەچاوی خومان دەبینین پێگەی کۆرد گەیشتوتە چ ئاستێک..

کە دەڵێین هەرێمی کۆردستان تڕانزێتی دبلوماسی چۆنکە هەر لەم ماوەیەدا لە سەر ئاستی چەندین وڵاتی ئەوڕوپی وەزیرەکانی دەرەوەو بەرگری و دەیان شاندی دیبلوماسی و ێیستاش سەرۆک کۆماری فڕەنسا سەردانی هەرێمی کورستانیان کردووە کە ئەمەش خوی لە خویدا ئاماژەیە بۆ گرنگی پێگەی هەرێمی کۆردستان بە تایبەت لەم قۆناغەی ێیستادا و واتایێکی گەورەی هەیە لە پاڵپشتی کردنی وڵاتە زلهێزەکان و پێشکەوتووەکانی دونیا بۆ دۆزی ڕەوای کۆرد ئەمەش هەروا لەخوڕا نەهاتوتە دی بەڵکۆ لە ئاکامی ئەو هەوڵە سیاسی و دیبلوماسیە سەرکەوتوانەی سەرۆکی کۆردستانە لە سەر ئاستی دەرەکی دا لە لایەک و لە لەلیەکی تریشەوە سەرکەوتنەکانی هێزی پێشمەرگەی کۆردستان بە ڕێبەرایەتی بارزانی لە شەڕی دژی تیرور کە لە یەک کاتدا بەرگری لە کۆردو کوردستانیەکان و مروڤایەتیان کردووە و دەکەن سەرباری ئەم ئە منیەتەی کە لە هەرێمی کۆردستاندا بەرقەرارە و بووەتە مایەی پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی لە ناوەوە و هەروەها حەوانەوەی هەمو ئەو پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینی و مەزهەبیانەی کە لە ترسی تیرورستان ماڵ و حاڵی خویان بە جێ هێشتووە و ڕۆیان لەم هەرێمە ئارامە کردووە .

بویە لە کوتایی دا ئەوە دەڵێم کە ئەمڕۆ هەرێمی کۆردستان لە قوناغێکدایە دەتوانم ناوی لێ بنێم قواغی ئاڵتۆنی بۆ دۆزی ڕەوای کورد وپێویستە ئەم گرنگی دانەی وڵاتان بە تایبەت وڵاتە زلهێزەکان بە هەند وەربگرین بو هەرێمی کۆردستان لەم کاتە هەستیارەدا کە ناوچەکە بەرەو گۆڕانکاری هەنگاو دنێت تاکۆ ێێمەش وەکۆ کۆرد بتوانین ئەو ئامانجە لە مێژینەی خومان بپێکین کە سەدان ساڵە خەبات و تێکۆشانی بۆ دەکەین و قوڕبانی بۆ دەدەین وبو ئەمەش یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی کۆرد زەرورەتێکی حەتمیە چۆنکە خیتابێکی سیاسی یەکگرتوو هۆکاری سەرکەوتن و ڕزگاربونی یەکجارەکیمانە لە دەست ئەقڵیەتی شوفینی و ڕەگزپەرستی دەوڵەتە سەردەستەکانی ناوچەکە و ڕێکخراوە تیروریستیەکان.
Top