ڕاگەیاندنی ئاراستە کراو وچەواشەکار بەناو ئەهلی و سەربەخوو

ڕاگەیاندنی ئاراستە کراو وچەواشەکار بەناو ئەهلی و سەربەخوو
پێش هەمو شتێک ئەرکی ڕاستەقینەی میدیا ئەرکێکی پیشەیی و ئەخلاقیە و پێویستە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن شتەکان وەک خوی بڵاو بکەنەوە نەک بە مەیل و ئارەزوی خویان ئەوەی لە گەڵ ئامانجیان یەک نەگرێتە وە بەلایدا نەڕون وبڵاوی نەکەنەوە .

شایانی ئاماژە پێێکردنە دوای ئەوەی کەلە بەرواری‌۲۳ ی ئەم مانگە لە لایەن پێگەی ئەلمونیتەربە زمانی ێینگلیزی دیمانەیێکی ڕێزدار سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی بڵاو بویەوە کە تیایدا بابەت گەلێکی گرنکی هەنۆکەیی ڵە مەڕ دۆخی هەرێمی کوردستان ، عیڕاق و ناوچەکەو پێشهاتەکانی شەڕی دژی داعش و لێکەوتەکانی هەوڵەکانی هەرێمی کوردستان بو سەربەخویی و چەندین بابەتی تریش کردبوو بە داخەوە هندێ کەناڵی ڕاگەیاندن لە هەرێمی کوردستان بە ناو ئەهلی و سەربەخوو وەک پیشەی هەمیشەیی خویان هەڵساون بە شێواندن و چەواشەکاری بە شێوەیێک کە تەنها چەند لایەنێکی دیمانەکەی بەڕێز نێچرڤانیان زەق کردوتەوەو بە دیاریکراوی وخویان لە ناوەروکی تەواوی دیمانەکە دزیوەتەوە و بە دوور گرتووە ئەمەش ئەوە دەگەیێنێت کە ئەم کەناڵانە نەک هەر ئەهلی و ئازادو سەربەخو نین بەڵکو کەناڵی ئاراستە کراون و ئامانجیان خزمەت کردنی کوردو کوردستان نیە بەڵکو ئامانجیان خزمەت کردنە بەو ئەجندا سیاسیە کە لە دژی پڕوژەی سەربەخویی کوردستان بەڕێوە دەچێت بە ڕێبەرایەتی سەرۆک مەسعود بارزانی.

هیچ شتێکی شاراوە لە ێستڕاتیژیەتی بارزانی دا نیە چەندین ساڵە هەوڵ بو سەرخستنی پڕوژەی سەربەخویی کوردستان دەدات بەشێوەیێکی ڕاشکاوانە وەک مافێکی سروشتی نەتەوەی کورد کە دەیان ساڵە خەباتی بو دەکرێت و قوڕبانی بو دەدرلت ئەم هەوڵانەی بارزانیش لە کاتی ێیستادا وەک کاتێکی گونجاو هاوکاتە لەگەڵ ئەو گۆڕانکاری و پێشهاتە نوێیانەی کە لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین دێنە ئاراوە دوای سەد ساڵی سایکس بیکۆی شوم ئەم هەوڵانە ی ڕێزدار بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و قسەکانی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی تەعبیر لە ڕزگار کردنی دۆزی ڕەوای کورد دەکەن و گەیاندنی ئەم دۆزە ڕەوایە بە کەناری ئاسودەیی و ئارامی .

خەڵکی کوردستان ئەمڕو باش دەزانن و لەوە بە ئاگان کە هەر ڕەفتارێکی چەواشەکارانە خزمەت بە چ ئاراستەیێک دەکات ، ئەوەی ئەم کەناڵانە هەوڵی بو دەدەن بە ئامانج گرننی پارتی و بارزانیە و لە دەرەوەی ێیڕادەی سیاسی و میدیایی ئەوانەوە یە و جێبەجێ کاری نەخشەیێکی سیاسی مەترسیدارن کە لەلایەن چەند وڵاتێکی هەرێمیەوە بەڕێوە دەچێت هاوشانی مالیکی ودە ست و پەنجەکانی لە باشوری کوردستان و مەبەستی سەرەکییان ڕێگریکردنە لە هەوڵەکانی بارزانی بو سەربەخویی ولەم پێناوەشدا چەندین هەوڵیان داوە و جێبەجێییان کردووە بەڵام نەیانتوانیوە ئامانجی گڵاوی خویان بپێکن و شکەستیان هیناوە سەرباری ئەوەی کە باشوری کوردستانانیشان دوچاری دۆخێکی ناهەمواریان کردووە بو بەرژەوەندی دوژمنانی کوردو کوردستان.

پەکەکە و چەند باڵێکی سێاسی نێو حزبە سیاسیەکانی باشورو دەوروبەر لە هەمو ڕویێکەوە خویان تاقیکردوتەوە بو پەکخستنی پڕوژەی سەربەخویی کوردستان و سەپاندنی هەژمونی چەند وڵاتێکی هەرێمی و مالیکی لە عیڕاق و ئەم چەند کەناڵە ی بەناو ئه هلی و ئازاد و سەربەخوو سەروک بارزانی و کاک نێچیرفان بارزانیان کردوتە ئامانج ومەکینەی ێیعلامی خویان تەرخان کردووە بو ئەم مەبەستە و دەیانەوێ بە شێوەیێک لە خەڵکی بگەیێنن کە پارتی و باررانی بەرپرسن لە هەمو قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان.

لە کوتایی وتارەکەمدا ئەوە دوپات دەکەمەوە کە خەڵکی کوردستان زور لەوە ووشیارترن و دەرانن ئەوەی کە ئەم جورە کەناڵە ێیعلامیانە بڵاو دەکەنەوە مەبەستیان چیەو بۆچی ئەمە دەکەن و لە بەرژەوەندی کێدایە کێن ئەوانەی بەرپرسیارن لە خۆڵقاندنی ئەم دۆخە ناڵەبارە دارایی و ئابوری و سیاسیەی هەرێمی کوردستان و کێن ئەوانەی کە بەرگری لە کوردستان و ناسنامە نەتەوەییکەی دەکەن وبو سەرفەرازی کوردستان تێکوشاون و تێدەکوشن بویەش هەر هەوڵێک بو تێکدانی سەقامگیری سیاسی و کومڵایەتی کوردستان پارتی و باررانی هاوشانی دڵسوزانی کوردستان بە هەمو هێزو توانایێکەوە ڕێگری لێ دەکەن و لە دژی دەوەستنەوە ڕێگا بە هیچ ئەجندایێکی سیاسی نادەن کە دژی سەربەخویی و سەرفەڕازی کوردستان بێت .
Top