بودجەی عێراق و وەڵامێک بۆ ئارێز عەبدوڵا!
December 27, 2016
وتار و بیروڕا
لێرەدا با بەبیری ئارێزو هەموو ئەوانەشی وەک ئارێزن بهێنینەوە لەوساڵانەی باسمانکرد بودجەکە چۆن بووەو ئێستاش چۆنە، لە بۆدجەی ساڵی 2010 سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەرپشك كراون كە لەسەر بۆدجە و موچە و چەك و تفاقی پێشمەرگە رێككەون و تەنیا رەچاوی دەستور بكرێ. لە بۆدجەی ساڵی 2011هەمان دەق بڕگەیەكی بۆ زیاد كراوە كە بەو پێیە سولفە دەدرێتە هەرێم بۆ پێویستییەكانی پێشمەرگە تا ئەو بابەتە بە یاسایەكی تایبەت رێكدەخرێ. لە بۆدجەی ساڵی 2012 دا هەمان دەق دووبارە جێگیر كراوەتەوە. هەردوو ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و بەغدا دەسەڵاتی رێكەوتن لەسەر موچە و پێویستییەكانی پێشمەرگەیان دراوەتێ. لە بۆدجەی ساڵی 2013دا هەمان دەقی ساڵی رابردوو جێگیر و پەسەند كراوە. لە بۆدجەی ساڵانی 2015 و 2016دا پاش ئەوەی بۆدجەی ساڵی رابردوو نەكراوەتە یاسا، دەقێكی دیكە جێگیركراوە كە بەشێكی تەرخانکردن بووە بۆ هێزی ووشكانی عێراق و هێزی پێشمەرگە، بەڵام هیچ بڕو بیانویەك بە ژمارە و بڕی موچەی پێشمەرگە نەگیراوە و رێگا بە بەغدا نەدراوە دەست لەو سەروەریەی كوردستان وەربدات. کەچی لەوبۆدجە نوێیەدا کەبۆ ساڵی(2017) دانراوەو بەردەوام ئارێزەکان وەک دەستکەوتی مەزن بە خەڵکی کوردستان دەیفرۆشنەوەو ڕۆژانە لەسەر شاشەکان موزایەدەی سیاسی پێدەکەن و وەك دەسكەوت بە پێشمەرگە و خەڵكی كوردستان نیشانی دەدەن، بڕگەی تایبەت بە پێشمەرگە دەقێكی نادیارو بێ ئیعتبارەو هیچی بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان تێدا نییەو ماف دەدات بەفەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق كە ئەو ژمارە بۆ پێشمەرگە دیاری بكات و ئەو بڕیار بدات دەبێ چەندبێ و موچەیان چۆن بێ، لەهیچ شوێنێکی ئەو بودجەیەدا کە فراکسیۆنەکەی ئارێز و گۆران و کۆمەڵ بەدەستکەوتی دەزانن، ئیعتابارێک بۆ کوردستان وەک ئەوەی لەساڵانی ڕابردوو هەبووە دانەنراوە، ئەگەرچی پیشتر بەو هەموو دەسەڵاتەشی بە هەرێمی کوردستان دابوو ئینجا پارەکەیا لەبەغدا خواردو نەیاندا بەکوردستان.
ئەوەی ئێوە لەبارەی ئەو بودجەیەوە بەدەستکەوت بە خەڵک و دەسەلاتی کوردستان دەیفرۆشنەوە، خۆڵکردن چاووی خەڵکەو فێلکردنە لەمیللەتی کورد، داخ لەدڵی و دڵڕەشیتان گەیشتۆتە ئەو ئەندازەیەی ببن بەدەست خەڕۆو پەناگەک بۆ کورد فرۆشی، هەروەک پیرەمێردی شاعیری گەورەی کورد دەفەرمووێ(وەفدی کوردستان، میللەت فرۆشان)، چونکە ئەوەی دەیکەن دژ بە وڵات و دژ بە سەرۆک و دژ بە پیشمەرگەو دژ بە کوردستانە، زۆرمان نەماوە ئەوە دەچینە نێو ساڵی ٢٠١٧ و لەگەڵ ئارێزعەبدوڵاو هاوشێوەکانی، یەکتر دەبینینەوە، دەبینین بەغدا ئەو پارەیە دەنێرێ یاناینێرێ، ئەوکات ڕوون دەبێ ئێوە لە بەغدا خەریکی چی بوونە.