فرە ڕەنگی کوردستان بە پێکەوە ژیان و لێبوردەییەوە جوانە

فرە ڕەنگی کوردستان بە پێکەوە ژیان و لێبوردەییەوە جوانە
سەرەتای وتارەکەم بە ئەوە دەست پێ دەکەم کە ئەم ڕەنگاوڕەنگیەی کە لە کوردستان دا بوونی هەیە لەڕۆی نەتەوەیی ، ئایینی ، زمانی وتاد... لە هەمو قوناغەکاندا پێویستی بە ئەوەهەبووە و هەیە بەرگری لێبکرێت و بپارێزرێت لە هەمان کاتدا چۆنکە لە یەکترازانی پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان دەبێتە هوی تێکچۆنی باری سەقامگیری سیاسی و ئەمنی و کۆمەڵایەتی بەمەش زیانی گەورە بەر کوردستان دەکەوێت و دەبێتە مایەی دروست بوونی هەڕەشەیێکی گەورە بو سەر دۆزی ڕەوای گەلەکەمان

پارااستنی ئەم بنەمایە گرنگە خوی لە خویدا واتە پاراستنی کوردستان و ناسنامە کوردستانیەکەی هەر بویەش گۆتاری بەڕێز سەرۆک وەزیرانی کۆردستان هێژا نێچیرڤان بارزانی لە کاتێکی زور کۆنجاودا ئاراستەی کوردسانیەکن کرا چەند ڕۆژێک لە مەو بەر بە بۆنەی ڕۆژی لێبوردن و پێکەوە ژیان ، چۆنکە دۆژمنانی کوردستان لە هەمو لایێکەوە هەوڵ دەدەن درز بخەنە نێو ماڵی کوردستانیەکان بە شێوازی جوراوجور و ئەو گیانە دیموکراسیەی کە بوونی هەیە لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکاندا نەهێڵن و لە جێگای ئەودا کولتوری توندو تیژی و یەکتر سڕینەوە بڵاو بکەنەوە و چێگای کولتوری پێکەوە ژیان و لێزوردەیی بگرێتە وە هەر بویە ئاراستە کردنی پە یامێکی گرنگی لەم چەشنە نیشانەی ئەوەیە هەڕەشە کانی سەر کوردستان هەر ئەوەنیە کە کوردستان لە ڕوی سەربازیەوە پەلامار دەدرێت بەڵکۆ لە ڕوی کولتوری و مەعنەوی و هتد وە مەترسی لە سەرە ، هەر وەک چۆن ڕوحی پێکەوە ژیانی ئاشتیانە تا ئەمڕۆ پارێزراو بووە بە هەمان شێوەش لە ئایندەدا بە پارێزراوی بمێنێتەوە.

لە م قوناغەی ێیستادا بە تایبەت کە توند ئاژویی و ێیرهابی فیکری زور پەرەی سەندووە لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و بەتایبەت لە دەورو بەرما ندا بۆیە پێویستە خومان ئامادە بکەین بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو کە ڕوبەروی کوردستان ببێتەوە وە بو ڕوبرو بونەوە ی مەرامی سیاسی دوژمنانمانیش کە خوی لە چەندین میکانیزمی جوربەجور دا دەبینێتەوە بو لێدانی دۆزە ڕەواکەمان ، پێویستیمان بە زیاتر پتەو کردن و بە هێز کردنی پرەنسیبی پێکەوە ژیانی ئاشتیانە هەیە تاکو یەکڕیزی و یەک هەڵوێستیمان وەک کوردستانی ببێتە بناغەی سەرکەوتنمان لە م دەرفەتە گۆنجاوەی کە بومان هاتوتە پێشەوە و کوردستان لە ئامانجی یەکجاری نزیک بکەینەوە.

لە کۆتایی دا ماوە بڵێم گەلێکی سەرکەوتوو ئەو گەلەیە کە لە ناوخو دا یە کڕیزو تەبا بێت تاکو بە یێکەوە بتوانن زاڵ بن بەسەر هەمو ئەو هەڕەشەو و مەترسیانەی کە دێنە ئاراوە و هەمو کوردستانیەک بێ جیاوازی بە ئەرکی نیشتیمانی خوی هەڵبستێت چۆنکە چارەنوسی هەمو کوردستانیەکان یەک چارەنوسە بویە پاراستنی کوردستانیش دەبێتە ئەرک لە سەر شانی هەموان.
Top