دۆخی سلێمانی زۆر ئاڵۆز و نالەبارە .

دۆخی سلێمانی زۆر ئاڵۆز و نالەبارە .
لە ڕووی ئیدارییەوە ئەو شارە لە بۆشاییەکی تەواودا دەژی تا ئێستا کەس نازانێت کێ پارێزگارە و بچوکترین کاری ئیداریش بە مانگێک تەواو نابێت .
پەرەوەردە و خوێندنی باڵا کە بڕبڕەی پشتی هەر کۆمەڵگایەکە بە توشی ئیفلیج بوون هاتووە .
لە ڕووی سیاسیشەوە ، ململانێی نێوان ماڵبات لەلایەک و باڵەکانی یەکێتی لەلایەک ، هەروەها ململانێی نێوان یەکێتی و گۆڕان ، هەردوکیان لەگەڵ ئیسلامیەکان ، ئیسلامیەکانیش لە نێوان خۆیاندا ، زیادبونی هەژموونی پەکەکە ، ململانێی ئەوانە هەموویان لە گەڵ پارتی ، دەست تێوەردانی مالیکی و ئێران لە شارەکەدا ...... ئەوانەی سەرەوە سلێمانیان بە ئاستێکی مەترسیار گەیاندوە کە خەڵکەکەی توشی دڵەڕاوکێ و نیگەرانییەکی زۆر کردووە ، بە جۆرێک دۆخەکە زۆر نزیکە لە دۆخی حەلەب لە ساڵی (۲٠۱۲) .
ئەو سیاسیە تاریکبینانەی کە هانی خەڵک دەدەن بۆ تێکدانی دۆخی شارەکە خۆیان و خێزانیان چوونەتە دەرەوەی وڵات ، ئەو دەوڵەمەندانەی کە لە سایەی ئەو دۆخەوە دەوڵەمەند بوون چیتر ناوێرن پارەکانیان لە ناو شاردا بهێڵنەوە و خەریکی جێهێشتنی شارەکەن ، ئەمە دۆخێکی قورسی لەسەر شانی هاوڵاتیان دروست کردووە شانبەشانی قەیرانی درایی هەرێم لە ئێستادا قەیرانەکە لە سلێمانی بووە بە دوو قەیران .
کەمینەیەکی ئەو تاریک بینانە و زوڕنا لێدەرانە لە سلێمانیدا ماوەنەتەوە کە ئەوانیش کۆمەڵێک خەڵکی چەواشەکراون کە ژیان لەبەرچاویان زۆر بچوک کراوەتەوە و زۆرینەی هۆکارەکانی خۆشگوزەرانییان لێ سەندراوەتەوە ، خەڵکە تێکۆشەر و کوردپەروەرەکەشی لە ترسی ئیرهابی فیکر و جەستە ، دەستەوەستان وەستاون و چاوەرێی چارەنوسێکی نادیار دەکەن .
دەبێ ( بارزانی و پێشمەرگە و خەڵک ) لەسەر ئەو دۆخەی ئێستای سلێمانی بەدەنگ بێن ، ئەو بەناو دیموکراسیەتەی کە لەوشارەدا هەیە بخرێتەوە باخەڵی نەوشێروان مستەفا و هوشیار عبداللە و عەدنان عوسمان و سۆران عومەر و هاوبیرەکانیان !

Top