هەرێمی کوردستان لە دەوڵەتێک زیاتر .

هەرێمی کوردستان لە دەوڵەتێک زیاتر .
ئێمەی کورد بۆ بابەتی راگەیاندنی دەوڵەت حەزێکی لەڕادەبەدەرمان هەیە و ئەو حەزەش وەک گرێ کوێرەیەکی لێ هاتووە .
لەوسەردەمەی ئێستادا باسی کورد و رۆڵی کورد لە چوارچێوەی سنوری عێراق و سنوری هەرێمایەتی دەرچوە و بووە بابەتێکی جیهانی ، ئەو پێگەیەی کورد هەیەتی لە پێگەی زۆرێک لە دەوڵەتەکانی ناوچەکە زیاترە .
چۆن هاوکێشە فیزیایی و ماتماتیکیەکان بێ رێژەی نەگۆر ( نسبة الثابتة ) شیکار ناکرێ ، هاوکێشە سیاسی و سەربازییەکانی رۆژهەلاتی ناوەراستیش بێ کورد هیچ ئەنجامێک نادەن بەدەستەوە .
لە مێژووی چەند سەد ساڵەی رابردوی کورد و ناوچەکە ، هیچ کاتێک کورد خاوەنی ئەو سەنگ و پێگەیە نەبووە کە ئێستا هەیەتی ، زۆرێک لەوڵاتانی ناوچەکە ئیرەییان بەم رۆڵەی ئێستای کورد دێت .
پرسیارەکە لێرەوە دەست پێ دەکات :

ئایا ئەو رۆڵەی ئێستای کورد لە خۆڕا هاتوە ؟
بێگومان نەخێر........

ئەگەر بڵێن بەهۆی زۆری قوربانیەکانی کوردەوەیە ، ئایا پێشتر و لەسەدەکانی رابردوشدا کورد کەم قوربانی داوە ؟

ئەگەر بگوترێ ئەوە بەرژەوەندی وڵاتانی زلهێزە ئەو ڕۆڵەی بەکورد داوە ، ئایا پێشتریش وڵاتانی زلهێز خاوەن بەرژەوەندی نەبوون ؟

ئەگەر بگوترێ لە مێژووی ڕابردووی کورددا هۆکاری لاوازی کورد ، دوبەرەکی بووە ، من پێم وایە ئەو ململانێ و دووبەرەکیەی ئێستا لە ناو کورد هەیە هیچ کاتێک لە رابردوو بەم رادەیەی ئێستا نەبووە ؟ چونکە ئەگەر لە رابردودا دوبەرەکی لە نەزانیەوە بوبێتن ئەوا دووبەرەکی ئێستای نێوماڵی کورد لە زانینەوەیە و بەبەرنامە کاری بۆدەکرێ!
ئەی ئەو ڕۆڵ و پێگەیە گرنگەی کورد لە ئێستادا لە چیەوە سەرچاوەی گرتووە !
هۆکاری ئەو سەنگە قورسە و پێگە گرنگەی ئێستای کورد بونی سەرکردەیەکی بەهێز و خاوەن ئەزمون و کەسێکی کاریزمای وەک بارزانیە .
بارزانی توانیویەتی بەباشترین شێوە سەرجەم قوربانی و خەباتی رابردوو و ئێستای گەلی کورد ، کوبکاتەوە و لە پرۆژە وەبەرهێنانێکی سەرکەوتوو کە سەربەخۆییە ، بەگەڕی بخات .
بارزانی خوێندنەوەیەکی دروستی بۆ مێژووی کورد و ناوچەکە هەیە و تێگەیشتنێکی قوڵی بۆ هاوکێشە سیاسیەکانی ناوچەکە و زلهێزان و بەرژەوەندیەکانی ئەو زلهێزانە هەیە و توانیویەتی ئایندەی کورد بە بەرژەوەندی ئەو زلهێزانە ببەستێتەوە .
ئەوە نهێنی ئەو تەلیسم ( سحر ) یە کە کورد خاوەنی ئەو سەنگ و پێگەیەی ئێستایەتی .

#نیازحاجی
Top